ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
باڵیۆز تۆمس-گرینفیڵد دەڵێت،"لەکاتێکدا ژنان ململانێ بە نایەکسانی کاریگەری دەکاتە سەریان، بەڵام ژنان لە ژوورەکانی دەسەڵاتدا نوێنەرایەتییەکی کەمیان هەیە: لە حکومەتە ناوخۆییەکانەوە، هەتا دەگاتە ڕێکخراوە فرەلایەنەکان."
دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ مانگی دوازدە پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی گرتە ئەستۆ، یەکەمین چالاکیی دیاری خۆی خستە سەر ڕۆڵی ژنان لە ئاشتی و ئاسایشدا.
لیندا تۆمس گرینفیڵد نوێنەری ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵگەکان سوودمەند دەبن لە "بەشداریکەدنی تەواو و یەکسان و بە ئاکامی هەموو ژنان و کچان لە پرۆسەکانی بنیاتنانی ئاشتیدا ." لەگەڵ ئەوەشدا وتی لەکاتێکدا ژنان ململانێ بە نایەکسانی کاریگەری دەکاتە سەریان، بەڵام ژنان" لە ژوورەکانی دەسەڵاتدا نوێنەرایەتییەکی کەمیان هەیە: لە حکومەتە ناوخۆییەکانەوە، هەتا دەگاتە ڕێکخراوە فرەلایەنەکان."
هەنگاوی یەکەم لە توانادان بە ژنان وەک ئاشتی بنیاتنەر پێویستی بەوەیە کە پێداویستییە بەپەلەکانی ئەو ژنانەی کە کاریگەری ململانێیان لەسەرە چارەسەر بکرێن.
باڵیۆز تۆمس-گرینفیڵد وتی، " نەبوونی ئاسایشی خۆراک کە سەدان ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا ڕووبەڕووی دەبێتەوە ... واقیعی توندوتیژی سێکسی زۆر جار دەکرێنە چەک دژی ئاشتی بنیاتنەران ... نایەکسانی پەروەردەیی کە کچان لە خوێندن دوور دەخاتەوە، هەموو ئەوانە لە هەموو شوێنێک هەر لە ئەفغانستانەوە هەتا سودان، ڕێگری لە توانای سەرکردایەتیکردنیان دەکات."
باڵیۆز تۆمس-گرینفیڵد وتی " ئەمەریکا هەوڵی داوە ڕاستەوخۆ چارەسەری ئەم ئاڵنگارییانە بکات و یارمەتی ئەو ژنانە بۆ چاکبوونەوە بدات کە دووچاری ئەو ئاستەنگانە دەبنەوە ."
باڵیۆز تۆمس- گرینفیڵد وتی، " بۆ نموونە لە هایتی، بەرنامەی خۆپاراستن لە توندوتیژی کۆمەڵایەتی ئاژانسی ئەمەریکایی بۆ گەشەی نێودەوڵەتی (USAID) یارمەتی ڕێکخراوەکان دەدات و یارمەتی خزمەتگوزاری پزیشکی و دەروونی و یاسایی بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژی سێکسی لەسەر بنەمای جێندەری دابیندەکات و فشارکردن بۆ چاکسازی کۆنکرێتی لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کەیسانە لەلایەن سیستمی دادوەرییەوە."
لە ئۆکراین، نووسینگەی پرسەکانی جیهانی ژنان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەوڵی داوە ڕووبەڕووی بەکارهێنانی قێزەونانەی ڕووسیا ببێتەوە لە توندوتیژی سێکسی وەک چەکێکی جەنگ: پشتگیریکردن لە ڕێکخراوە مەدەنییە ناوخۆییەکان لە باشکردنی ڕێرەوی رەوانەکردنی حاڵەتەکان و خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانی دەروونی و پەیوەندیکردن لەگەڵ ڕزگاربووان.
دووەم ، ئەمەریکا دان بە هێزی گۆڕانکاری دیالۆگی نێوان نەوەکاندا دەنێت لە نێوان ژنانی گەنج و بەساڵداچووی ئاشتی بنیاتنەران و پشتگیری لە زیادکردنی دەرفەتەکانی گفتوگۆ کردووە.
دواتر باڵیۆز تۆمس- گرینفیڵد وتی دەبێت کۆمەڵی نێودەوڵەتی کاربکات بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ئەجندای ژنان و ئاشتی و ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، نەک تەنیا لە وڵاتاندا، بەڵکو لە ڕێکخراوە فرەلایەنەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکانیشدا.
دەڵێت،"دەبێت نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر کار بکات بۆ توانادان بە ژنانی ئاشتی بنیاتنەران لەناو دامەزراوەکانی خۆماندا، لەوانە ژنانی گەنجان و بەتەمەن، کە دیدگا ناوازە و بەنرخەکانیان پرۆسەکانی ئاشتی بەرەو پێشەوە دەبەن."
باڵیۆز تۆمس - گرینفیڵد وتی ئەوەی پێویستە، پەیڕەویکردنی ڕێبازێکی سێ ڕەهەندییە: زیادکردنی وەبەرهێنان و دەستپێشخەری و جێبەجێکردنی کارنامەی ژنان و ئاشتی و ئاسایشە. ڕاشیگەیاند"ئەگەر ئەوە بکەین، ئەگەر بودجە و خواستی سیاسی و کاری بەرجەستە لەسەر ژنان و ئاشتی و ئاسایش زیاد بکەین، ئەوا ئێمە ەتوانین ئاشتییەکی زیاتر بەردەوام بۆ ژنان و کچان بخولقێنین و هەروەها ئاشتییەکی بەردەوامتر بۆ هەموومان."