ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
لیندا تۆمس-گرینفیڵد نوێنەری هەمیشەیی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، "ئەمە دەرفەتێکی مێژووییە بۆ خەڵکی سوریا کە لە مێژەوە دەناڵێنن بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی باشتر." وتیشی،"دوای زیاتر لە دە ساڵ لە ململانێ و گەندەڵی، پێداویستییەکانیان زۆرە."
لە 8 ی مانگی دوازدەدا هەر کە دیمەشق کەوتە دەستی چەکدارانی سەرهەڵداوانی سوریایی ، بەشار ئەسەدی دکتاتۆر و خێزانەکەی لە دیمەشق هەڵهاتن و کۆتایی بە 54 ساڵەی حوکمڕانی بنەماڵەی ئەسەد هێنرا. کەوتنی بەشار و دواتر چوونە تاراوگە لە ڕووسیا هیوایەکی نوێ بۆ خەڵکی سوریا هێنایە ئاراوە.
لیندا تۆمس-گرینفیڵد نوێنەری هەمیشەیی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، "ئەمە دەرفەتێکی مێژووییە بۆ خەڵکی سوریا کە لە مێژەوە دەناڵێنن بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی باشتر." وتیشی،"دوای زیاتر لە دە ساڵ لە ململانێ و گەندەڵی، پێداویستییەکانیان زۆرە. وە ئەمەریکا پابەندە بە کۆکردنەوەی پشتیوانی جیهانی."
لیندا تۆمس-گرینفیڵد هەفتەی ڕابردوو وتی، "ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە گروپی پەیوەندی هاوبەشی عەقەبە، کۆمەڵێک پرینسیپیان ڕاگەیاند کە یارمەتیدەر دەبن لە ڕێنماییکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ پشتیوانیکردن لە گەلی سوریا لەو دەمەی لاپەڕەی داهاتووی خۆیان دەنوزسنە وە و بە ڕوونی بڵێم: دەبێت خۆیان داهاتوویان بنەخشێنن."
باڵیۆز تۆمس گرینفیڵد وتی،"پێکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان ، ئێمە بەشداری لەگەڵ گروپە سوریاییەکان دەکەین بۆ پشتیوانیکردن لە سوریایەکی سەربەخۆ و سەروەر کە ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت."
باڵیۆز تۆمس گرینفیڵد وتی،"ڕەنگە ڕژێمەکە کەوتبێت، بەڵام پێداویستییە مرۆییە بەپەلەکان بۆ ملیۆنان سوریایی بەردەوام دەبن، هەربۆیە ئێمە داوای کۆمەکی دارایی زیاتر دەکەین بۆ دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە فریاگوزاریەکان."
بە گوێرەی کۆمپانیای ڕیلیف وێب لە ئێستادا نزیکەی 6 ملیۆن هاووڵاتی سوریایی ئاوارەن و لە وڵاتانی میوانداردا دەژین. ئەوان پێویستیان بە پاراستن و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان هەیە. باڵیۆز تۆمس گرینفیڵد وتی،"ڕەنگە هەندێک لە پەنابەران و داواکارانی مافی پەنابەری سوریایی بگرە لەوەش زیاتر لە مەترسیدا بن و هەر بۆیە دەبێت هەموو دەوڵەتەکان پابەندبوونەکانیان بەرامبەر بە پەنابەران جێبەجێ بکەن."
باڵیۆز تۆمس گرینفیڵد وتی جگە لەوەش سەرکردەکانی سوریا چیتر مەترسی لەسەر هاووڵاتیانی خۆیان دروست ناکەن. بە هەمان شێوە پێویستە سوریا پەیوەندی ئاشتیانەی لەگەڵ هاوسێکانیدا هەبێت.
باڵیۆز تۆمس گرینفیڵد وتی، "ئەگەر هەر هەڕەشەیەکی نوێ لە سوریاوە لەم قۆناغەی گواستنەوەدا سەرهەڵبدات ئەوا ئەمەریکا لە پشتیوانیکردنی وڵاتانی هاوسێی سوریا بەردەوام دەبێت، لەوانە ئوردن، لوبنان، عێراق، تورکیا و هەروەها ئیسرائیل."
دواجار نابێت سوریا ببێتە بنکەیەک بۆ تیرۆریستان.
باڵیۆز تۆمس گرینفیڵد وتی،"ئەوەش پێویستی بە مسۆگەرکردنی پاراستنی شوێنەکانی دەستبەسەرکردن و کەمپەکانی ئاوارەکان هەیە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کە نزیکەی 9 هەزار چەکداری داعشیان تێدایە و ئەوەش بە واتای بەردەوامبوونە لە گەڕاندنەوەی هاووڵاتییە بیانییە دەستبەسەرکراوەکان و ئاوارەبووەکان."
باڵیۆز تۆمس گرینفیڵد وتی " بۆ ماوەیەکی زۆر، ڕەنگە وا دیاربوو بێت کە تاکتیکە توندوتیژ و سەرکوتکەرەکانی ئەسەد سوودیان دەبێت و دەستگرتنی بەسەر دەسەڵاتدا پتەوە. ... بە تایبەت بەهۆی ئەوەی ڕووسیا هەرچی لە توانای خۆیدا بوو کردی بۆ پشتگیریکردن لە ڕژێمە دڕندەکەی ئەسەد. بەڵام دەرئەنجام هەڵمەتی دڕندەیی ڕووسیا و ئەسەد شکستی هێنا. ڕژیمە کەوتووە . وە سوریا دەرفەتێکی بۆ دەستپێکی نوێی لە بەردەستایە."