Accessibility links

Breaking News

کۆتایی‌هێنانی شەڕ لە ئەفغانستان


جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە میانەی پـێشکەشکردنی وتارێک لە کۆشکی سپی سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، 31 ی مانگی هەشتی 2021
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە میانەی پـێشکەشکردنی وتارێک لە کۆشکی سپی سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، 31 ی مانگی هەشتی 2021

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئەمەریکا پاش 20 ساڵ کۆتایی بە ئەرکی سەربازی خۆی هێنا لە ئەفغانستان، درێژترین شەڕ لە مێژووی ئەمەریکادا.

کۆتایی‌هێنانی شەڕ لە ئەفغانستان
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:04 0:00

ئەمەریکا پاش 20 ساڵ کۆتایی بە ئەرکی سەربازی خۆی هێنا لە ئەفغانستان، درێژترین شەڕ لە مێژووی ئەمەریکادا.

دیپلۆماتکاران و ئەندامانی لەشکری و پسپۆڕانی هەواڵگیری تێکڕا ژیانی خۆیان خستە بەردەم مەترسییەوە بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی ئەمەریکایی و ئەو ئەفغانیـیانەی هاوکاریـیان کردووین و ئەوانەشی مەترسیـیان لەسەرە، لەوانە ژن و منداڵ و کەسانی نەتەوە و ئاینە کەمینەکان و هاوڵاتیانی هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان لە ڕێی فڕۆکەوە بۆ دەرەوەی وڵاتەکە.

سەرۆک جۆ بایدن لە وتارە نیشتمانییەکەیدا وتی" ئێمە یەکێک لە گەورەترین پردە ئاسمانیـیەکان لە مێژوودا بە سەرکەوتویی تەواو کرد، کە زیاتر لە 120 هەزار کەس بە سەلامەتی گوازرانەوە.

ئۆپراسیۆنەکە کە بە ڕێبەرایەتی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەنجامدرا، کۆتایی هات بە گواستنەوەی زیاتر لە 5500 ئەمریکایی؛ لەگەڵ ئەوەشدا مەزەندە دەکرێت 100 بۆ 200 ئەمەریکایی لە ئەفغانستان مابنەوە.

سەرۆک بایدن گوتیشی" بۆ ئەو ئەمەریکایـیانەی لەوێ ماونەتەوە، دەڵێین هیچ وادەیەکی کۆتایی لە ئارادا نییە."

"ئێمە هەر پابەندین بەوەی بیانهێنینە دەرەوە ئەگەر خواستی هاتنەدەرەوەیان هەبێت. وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن بەردەوام ڕێبەرایەتی ئەو هەوڵە دیپلۆماسیـیانە دەکات بۆ دڵنیابوون لە ڕێڕەوێکی ئارام بۆ هەر ئەمەریکاییەک یان هاوبەشێکی ئەفغانی، یان هەر هاوڵاتیەکی بیانی کە بیەوێت ئەفغانستان بەجێبهێڵێت. . . هەوڵەکان لە ئەفغانستان بەردەوامن بۆ دووبارە کردنەوەی فڕۆکەخانەکە و کردنەوەی ڕێگای وشکانی بۆ ئەوەی رێگە بەو کەسانە بدرێت کە دەیانەوێت بڕۆن و هاوکات گەیاندنی یارمەتی مرۆییش بۆ خەڵکی ئەفغانستان."

بە شێوەیەکی تراژیدیانە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی چۆڵکردنەکەدا تێرۆریستانی داعشی خوراسان 13 سەربازی ئەمەریکایی و 170 کەسی سیڤیلیان کوشت.

بۆ ئەوانەی کە هیواخوازن زیان بگەیەنن بە ئەمەریکا، سەرۆک بایدن ئەم هۆشدارییەی دا:

"ئەمەریکا هەرگیز کۆڵ نادات و ئێمە لێان خۆش نابین و بیرمان ناچێتەوە. بۆ هەرکوێ بڕۆیت تا ئەوسەری دنیاش بڕۆیت هەر ڕاوتدەکەین و بە دواتەوەیەن و باجەکەی دەدەیت."

سەرۆک بایدن ڕایگەیاند کە پابەندبوونی سەرەکی سەرۆک بەرگریکردن و پاراستنی ئەمەریکایە- نەک تەنها دژی هەڕەشەکانی ساڵی 2001، بەڵکو دژی هەڕەشەکانی ساڵی 2021 و داهاتوو:

"ئێمە بەردەوام دەبین لە شەڕی دژی تێرۆر لە ئەفغانستان و وڵاتانی دیکە، پێویست ناکات بڕۆین شەڕی هێزی پـیادە بکەین بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکە. ئێمە خاوەنی ئەوەین کە پێی دەوترێت توانای لەڕادەبەدەری لەشکری، واتە دەتوانین لە تێرۆریستان و ئامانجەکان بدەین بەبێ ئەوەی سەربازانی ئەمەریکایی لەسەر زەوی هەبن، یان ژمارەیەکی کەم ئەگەر پێویست بکات."

هەروەها سەرۆک وتیشی" کاتێک نزیک دەبینەوە لە وادەی 20 ساڵ شەڕ و ململانێ و ئازار و قوربانیدان، کاتی ئەوە هاتووە سەیری داهاتوو بکەین، نەک ڕابردوو - بۆ داهاتوویەکی ئارامتر و ئایندەیەکی پارێزراوتر، بۆ داهاتوویەک کە ڕێز لەو کەسانە بگرێت کە خزمەتیان کردووە وەک سەرۆک لینکن دەڵێت هەتا ئەوپەڕی دڵسۆزی خزمەتیان کردووە."

XS
SM
MD
LG