Accessibility links

Breaking News

سزاکانی مەرگ وەک ئامرازێکی تێرۆر لە ئێران


موحەمەد حوسەینی لە بەردەم دادگایەک قسە دەکات بەر لەوەی سزای مەرگی بەسەردا بسەپێنن
موحەمەد حوسەینی لە بەردەم دادگایەک قسە دەکات بەر لەوەی سزای مەرگی بەسەردا بسەپێنن

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

پتر لە دوازدە کەس لە ئێران حوکمی مەرگ دراون بەهۆی پەیوەندییان بە ناڕەزاییەکانەوە.

سزاکانی مەرگ وەک ئامرازێکی تێرۆر لە ئێران
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:56 0:00

نێد پرایسی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی: دەسەڵاتدارانی ئێرانی سزای مەرگ وەک پێکهاتەییەکی سەرەکی هەوڵەکانیان بەکاردێنن بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزاییە ئاشتییانەکان .

پێناسەکردنی نێد پرایس بۆ سزاکانی مەرگ وەک ئامرازێکی تێرۆر دوای ئەو هەواڵانە بوو کە لە 7 ی مانگی یەکدا ، ئێران سزای مەرگی بەسەر دوو پیاوی لاوی دیکەدا سەپاند بە هۆی پەیوەندییان بە ناڕەزاییەکان ئەوانەی ئێرانی گرتووەتەوە ئەوەش دوابەدوای مەرگی مەهسا ئەمینی لە نێو گرتوخانەی پۆلیس لە ئێران لە مانگی سێپتەمبەردا.

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت " جێبەجێکردنی سزای مەرگ بەسەر موحەمەد مەهدی کەرەمی و موحەمەد حوسەینی ئێمەی داخورپاند و دەبێت بڵێم هەروەها سزادانی کەسانی دیکەش بە مەرگ بەهۆی بەشداریکردنیان لە ناڕەزاییەکاندا . ئەم دوو کەسە سزای مەرگیان بەسەردا جێبەجێکرا دوابەدوای ئەوەی تەنها دەتوانرێت پێیبگوترێت دادگایکردنی ڕواڵەتی ، ئەوەی بە خێرایی ئەنجامدرا و هیچ دڵنیاییەکی بۆ دادگایکردنێکی عادیلانەی تێدا نەبوو. ئێمە ئەم سزای مەرگانە بە توندترین دەستەواژە سەرکۆنەدەکەین. "

گروپە متمانەپێکراوەکانی مافەکانی مرۆڤ مەزەندە دەکەن کە پتر لە دوازدە کەس لە ئێران حوکمی مەرگ دراون بەهۆی پەیوەندییان بە ناڕەزاییەکانەوە. سەرباری ئەوەش پتر لە 500 کەس لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ئێرانیەوە کوژراون و پتر لە 18 هەزاریش دەستگیرکراون.

ئۆفیسی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ مەخابنی دەربڕی لەمەڕ پیادەکردنی "سزای مەرگی تۆقێنەر بەسەر کەرەمی و حوسەینی ئەوەش دوای دادگایکردنی ناڕەوایانە لەسەر بنەمای دانپێدانانی بە زۆرەملێ ."

رۆبێرت ماڵی نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران لە تویتێکدا گوتی ، " ئێمە و وڵاتانی دیکە لە سەرانسەری جیهان لە بەرپرسیارکردنی ڕابەرایەتی ئێران بەردەوام دەبین."

لە مانگی دوازدەدا ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا گەمارۆیان بەسەر کەسانی و قەوارەی دیکەدا سەپاند بەهۆی ڕۆڵیان لە وەڵامدانەوەی توندئامێزی ڕژێمی ئێرانی بەرامبەر ناڕەزاییان . دوابەدوای نوێترین لە سێدارەدانەکان ، کەنەدا سەپاندنی گەمارۆی دیکەشی ڕاگەیاند .

نێد پڕایس ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەیکرد بەوەی کە ساڵی ڕابردوو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرکەوتوانە جەختی لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ دامەزراندنی ئەرکی دۆزینەوەی ڕاستیەکان بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بکات ، بە تایبەت سەبارەت بە ژنان و منداڵان لەو کاتەوەی ناڕەزاییەکان لە مانگی نۆدا دەستیپێکرد. نێد پرایس دەڵێت " بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دەستەی باڵای جیهان لە زۆرێک لایەنەوە ، لیژنەی هەمیشەیی هەیە کە بە شێوەیەکی تایبەت و گشتگیر ڕاهێنانی پێکراوە لەسەر دڕندایەتی ئەوەی ڕژێمی ئێرانی وا دژ بە هاووڵاتیانی خۆی ئەنجامی دەدات."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس ڕایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی دۆزینەوەی ڕاستیەکان ئەوەی بۆی دیاریکراوە ، گوتیشی هاوکات ئێمە بەردەوام دەبین بۆ راهێنانپێکردنی چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها هاوبەشانمان سەبارەت بەوەی بەرامبەر هاووڵاتیانی ئێرانی ڕوودەدات."

XS
SM
MD
LG