Accessibility links

Breaking News

خستنەڕووی دڕندەیی ڕووسیا لە خێرسۆنی ئۆکرانیا


خۆپیشاندانی ئۆکرانییەکان لە دژی داگیرکاری ڕووسیا
خۆپیشاندانی ئۆکرانییەکان لە دژی داگیرکاری ڕووسیا

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

هێزەکانی رووسیا وا هەوڵدەدەن ناوچەی خێرسۆن ئۆبڵاست لە باشووری ئۆکرانیا لە رێی پێشێلکاریە ترسناکەکانی مافەکانی مرۆڤەوە بە خاکی رووسیاوە بلکێنن.

خستنەڕووی دڕندەیی ڕووسیا لە خێرسۆنی ئۆکرانیا
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:33 0:00

باڵیۆزی ئەمەریکا مایکڵ کارپینتەر نوێنەری هەمیشەیی ئەمەریکا لە رێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپا گوتی هێزەکانی رووسیا وا هەوڵدەدەن ناوچەی خێرسۆن ئۆبڵاست لە باشووری ئۆکرانیا لە رێی پێشێلکاریە ترسناکەکانی مافەکانی مرۆڤەوە بە خاکی رووسیاوە بلکێنن . مایكڵ کارپێنتەر ناوچەی خێرسۆنی بە بەشێک لە تاقیگەی ترسی کرێملن ناوبردووە و دەڵێت ئێمە دەبینین کرێملن سیناریۆکانی خۆی جێبەجێ دەکات لە هەوڵەکانی بۆ لکاندنی ئۆکرانیا بە خاکی ڕووسیاوە.

ڕاپۆرتی داچڵەکێنەر لە ئارادان سەبارەت بەوەی نزیکەی 600 کەس لە هەرێمی خێرسۆن دەست بەسەرکراون لە ژێرزەمیندا کە بە تایبەتی ئامادەکراون بۆ ئەوەی بکرێنە ژوری ئەشکەنجەدان. لە نێو دەستگیرکراوەکان بەرپرسانی خۆجێی و ڕۆژنامەوانان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەن کە هێزەکانی رووسیا بە بەشداریکەران دەستنیشانیان کردوون لە گردبوونەوەکان بۆ لایەنگریی ئۆکرانیا لە خێرسۆن و هەرێمەکەی.

سەرباری ئەوانەش ، دەگوترێت گوایە دانیشتوانی خێرسۆن ڕووبەڕوی پشکنینی شوناسنامە بە شێوەی سوکایەتیپێکردن دەبنەوە و زۆرجار لێپێچینەوەی توند . هێزەکانی ڕووسیا دانیشتوانی مەدەنی خۆجێی گرددەکەنەوە و لە نێو گرتووخانەکاندا دەستبەسەریان دەکەن یان لە خاڵەکانی جیاکردنەوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکەن گوایە بۆ ئەگەری هەر پەیوەندیەکیان هەبێت بە حکومەتی ئۆکرانییەوە یان پەیوەندییان بە میدیا سەربەخۆکانەوە هەبێت.

دەگوترێت ئەم پرۆسەیە چەند ڕۆژێک لە هێشتنەوە لە نێو گرتوخانە و لێکۆڵینەوە دەخاێنیت بەرلەوەی هێزەکانی ڕووسیا ئەوەی بیکوژن دەستنیشانی بکەن ، ئەشکەنجەی بدەن و بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو دەستبەسەربکرێت یان بە زۆرەملێ بیانگوێزنەوە بۆ ڕووسیا.

هاوکات ، حکومەتی ڕووسیا ڕادەستگەیشتن بە ئینتەرنێتدا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕووسیا تێکدەدات یان دەیبڕی بۆ ڕێگریکردن لە خەڵکی هەتا نەتوانن زانیاری متمانەپیکراو بەدەست بێنن و نەتوانن مامەڵەی دارایی بکەن یان پەیوەندی لەگەڵ یەکتری بکەن .

لە خوێندنگەکاندا ، بەڕێوەبەران ناچاردەکرێن مەنهەجی خوێندن بگۆڕن بۆ مەنهەجی خوێندنی ڕووسیای فیدراڵی ، هەربۆیە زۆرێکیان ئەوە ڕەتدەکەنەوە ئەوەش بەهایەکی گەورە لەسەر سەلامەتی ژیانیان دەکەوێت.

لە ڕووی ئابورییەوە ، ڕووسیا وا هەوڵدەدات زەمینە سازی بۆ لکاندن لە ئایندەدا بکات . هاوڵاتیانی خۆجێی ناچاردەکرێن دروای ڕۆبڵی رووسی بەکاربهێنن و هەروەها موڵک و سامانە بازرگانیەکانیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیە نوێیە داردەستەکان تۆماربکەن.

باڵێۆزی ئەمەریکا کارپینتەر ڕایگەیاند کە رووسیا پێشێلی دەستورنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرجەم 10 پرینسیپەکانی پەیمانامەی یاسای هیلسینکی دەکات. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕوای وایە دەبێت ڤلادمیر پوتنی سەرۆکی ڕووسیا و هێزەکانی بەرپرسیاربکرێن بۆ ئەو کارە قێزەونانەی لە خێرسۆن و شوێنەکانی دیکە لە ئۆکرانیا ئەنجامی دەدەن.

XS
SM
MD
LG