Accessibility links

Breaking News

پێنج ساڵ لەمەوبەر سوریا گازی بەسەر خەڵکی دوما کرد


گۆڕستانێک لە دوما لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشقی پایتەختی سوریا
گۆڕستانێک لە دوما لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشقی پایتەختی سوریا

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

نزیکەی 5 ساڵ لەمەوبەر و لە زوویەکی ئێوارەی ڕۆژی 7 ی مانگی چوار ی ساڵی 2018 ، بەلای کەم فڕۆکەیەکی هەلیکۆپتەری هێزی ئاسمانی سوریا دوو بوتڵی گازی بەسەر شاری دوما هاویشتە خوارەوە کە گازی ژەهراوی کلۆریان تێدابوو، کوژرانی 43 کەس.

پێنج ساڵ لەمەوبەر سوریا گازی بەسەر خەڵکی دوما کرد
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:25 0:00

نزیکەی 5 ساڵ لەمەوبەر و لە زوویەکی ئێوارەی ڕۆژی 7 ی مانگی چوار ی ساڵی 2018 ، بەلای کەم فڕۆکەیەکی هەلیکۆپتەری هێزی ئاسمانی سوریا دوو بوتڵی گازی بەسەر شاری دوما هاویشتە خوارەوە کە گازی ژەهراوی کلۆریان تێدابوو، کوژرانی 43 کەس و هەروەها برینداربوونی دەیانی دیکەی لێکەوتەوە . هێرشیکی دیکەی کیمیایی دوای چەندان ساڵ لە جەنگی دڕندانەی ڕژێمی سوریا بۆ سەر هاووڵاتیانی خۆی ، چاودێرانی لە سەرانسەری جیهان داخورپاند.

ڕەتکردنەوەی ڕژێمی سوریا بۆ رێگەدان بە پشکنەرانی نێودەوڵەتی چەک بۆ ڕادەستگەیشتنی خێرا بە شوێنەکەدا کۆسپی خستە بەردەم لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و کاری پشکنەرانی زیاتر سەختکرد . هاوکات سوریا بە توندی نکۆڵی لە تێوەگلانی کرد و ڕووسیای هاوپەیمانی نزیکی سوریا دەستی تێدا وەردا .

ڕووسیا و سوریا دەستیشیان بە هەڵمەتێکی گەورەی دیکەی چەواشەکاری کرد بۆ ئەوەی پەردەپۆشی هێرشەکانیان بکەن. هەردوو لایان ئیدیعای ناڕاستانەیان کرد و گوتیان ڕووداوەکە دروستکراوە کە گوایە بۆمبە کیمیاییەکان و لاشەکان لە شوێنی ڕووداوەکە لە لایەن سەرهەڵداوانی خۆجێیەوە دانرابوون و ئەو گازە ژەهراویە لە گەنجینەیەکی نزیکەوە هێنرابوون کە لەلایەن یاخیبوانەوە بەکاردەهێنرا ، یان قوربانیەکان لە شوێنی دیکە کوژرابوون و هێنرابوون بۆ شاری دوما . بە درێژایی ئەو ماوەیە هێزەکانی رووسیا و ڕژێمی سوریا لە ڕاستیدا شوێنی هێرشەکەیان خاوێن کردبووەوە و بەڵگەکانی تاوانبارکردنیان لابردبوو ، هەروەها وێنەیانگرتبوو هاوکات گەواهیدەرانیان ناچارکرد کە پشتیوانی لە پروپاگەندە ناشرینەکانی ڕووسیا و سوریا بکەن .

سێ مانگ دواتر ، ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی یان OPCW ، یەکەم ڕاپۆرتی لەسەر ئەم هێرشە دەرکرد و گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە هاووڵاتیانی شاری دوما لە ڕاستیدا بە چەکی کیمیایی هێرش کرابووە سەریان.

دواین ڕاپۆرت کە لە 27 مانگی یەکی 2023 لەلایەن ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بڵاوکرایەوە زیاتر گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی " لە ئێوارەی 7 ی مانگی چواری ساڵی 2018 دا ، بەلای کەم یەک هەلیکۆپتەری سەر بە هێزەکانی بەورەکانی حکومەتی سوریا کە یەکەیەکی هەڵبژێردراوە ، دوو بوتڵی زەردی پڕ لە گازی ژەهراوی کلۆری بەسەر دوو باڵەخانەی ئەپارتماندا لە ناوچەیەکی مەدەنی نشین لە شاری دوما بەردایە خوارەوە، کوژرانی 43 کەسی مەدەنی لێکەوتەوە و هەروەها کاریگەری کردە سەر دەیان هاووڵاتی دیکە. "

دوای بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکە ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و هەروەها ئەڵمانیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان ڕاگەیاند و تێدا بەشار ئەسەدی سەرۆکی ڕژێمی سوریایان سەرکۆنەکرد لەسەر ئەو هێرشە کوشەندەیەی بە چەکی کیمیایی کرایە سەر شاری دوما . هاوکات ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەشیکرد بەوەی کە " ڕاپۆرتەکە ئیدیعاکەی ڕووسیای بە درۆخستەوە کە گوایە ئەوە هێرشێکی ئۆپۆزیسیۆن بووە."

بەیانامەکە هاوبەشەکەی وڵاتانی ئاماژەپێکراو گوتی " دەبێت سوریا بە تەواوی ڕایگەیەنێت و هەروەها پرۆگرامی چەکی کیمیایی خۆی لەناوبەرێت و ڕێگە بە دانانی ستافی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە سوریادا بدات بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکەن کە سوریا ئەو کارەی ئەنجام داوە."

"ئێمە داوا لە ڕووسیای فیدڕاڵی دەکەین واز لە پاراستنی سوریا لە بەرپرسیارکردن بهێنێت لە پرسی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی . دەشڵێن هیچ زانیاری چەواشەکاری لەلایەن کرێملنەوە ناتوانێت دەستی خۆی لە هاندانی ڕژێمی ئەسەددا بشارێتەوە ."

"ئێـمە ستایشی کاری پسپۆڕانی سەربەخۆ و بێلایەنی کارمەندانی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دەکەن و سەرکۆنەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکەین لە هەر شوێنێک و لەلایەن هەر کەسێکەوە و لە ژێر هەر بارودۆخێکدا ئەنجام بدرێت. هەروەها ئێمە وابەستەیی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ بەرپرسیارکردنی ئەنجامدەرانی هەموو هێرشەکان بە چەکی کیمیایی لە سوریا و لە دەرەوەی سوریا. "

XS
SM
MD
LG