ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
لیندا تۆمس-گرینفیڵد نوێنەری هەمیشەیی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، "ئێستا ئێمە ڕێگایەک لە بەردەمماندایە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک و هێنانی یارمەتی بۆ خەڵکی غەززە و هێنانەوەی بارمتەکان بۆ وڵات و هەروەها کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە." وتیشی "ئیسرائیل پێشنیاری پڕدکردنەوەی کەلێنی ناکۆکیەکان پەسەندکردووە. ئێستا دەبێت حەماسیش هەمان شت بکات."
دوای چەندان مانگ لە دانوستان، ئیسرائیل ڕەزامەندی لەسەر ڕێککەوتنێکی پڕکردنەوەی کەلێنەکانی ناکۆکی دەربڕیوە ، بەمەش هەنگاوێک لە دانوستانەکانی ئاگربەست لەگەڵ حەماس نزیک دەبێتەوە. ئەم ڕێککەوتنە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە چارەسەرنەکراوەکانی نێوان لایەنە بە شەڕهاتووەکانە، کە بە ئامانجی ئاگربەستی هەمیشەییە.
بە وتەی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا،
"ڕێککەوتنەکە زۆر ڕوونە لە بارەی خشتە و شوێنەکانی کشانەوەی هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل لە غەززە، و ئیسرائیلیش بەوە ڕازی بووە."
لیندا تۆمس-گرینفیڵد نوێنەری هەمیشەیی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، "ئێستا ئێمە ڕێگایەک لە بەردەمماندایە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک و هێنانی یارمەتی بۆ خەڵکی غەززە و هێنانەوەی بارمتەکان بۆ وڵات و هەروەها کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە." وتیشی، "دووبارە ئیسرائیل پێشنیاری پڕدکردنەوەی کەلێنی ناکۆکیەکان پەسەندکردووە. ئێستا دەبێت حەماسیش هەمان شت بکات."
ئەمە ساتەوەختێکی یەکلاکەرەوەیە، بە تایبەتی بۆ دانیشتوانی مەدەنی غەززە. بەلایکەم 40 هەزار کەس کوژراون و هەروەها یەک ملیۆن و 900 هەزار کەسی دیکە ئاوارەبوون. بەپێی یەکەی تەندروستی فریاگوزاری منداڵ پارێزان لە غەززە، ئیفلیجی منداڵان لە غەززە وا بڵاودەبێتەوە و ئاماژە بە ئەگەری ڕوودانی کارەسات دەدات . نەخۆشییەکە زۆر درمییە و لە ڕێگەی ئاوی پاشەڕۆوە بڵاودەبێتەوە. بەهۆی ئەوەی نزیکەی هەموو ژێرخانی غەززە لە ئەنجامی هێرشەکانی تۆپباران و بۆردومانەکانەوە لەناوچوون، زۆرێک لە شەقامەکان ئاوی پیسی وەستاو تێیاندا بەرزبووەتە. لە هەمان کاتدا خزمەتگوزاری کوتان تێکچووە بەهۆی ئەوەی بە سەدان کارمەندی خزمەتگوزاریی تەندروستی کوژراون.
ڕێکخراوی منداڵ پارێز دەڵێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بوەستێنرێت، دەبێت دەستبەجێ وەستانی شەڕەکان دەستپێبکات. دەبێت هەموو هێرشەکان بۆ سەر کارمەندانی مرۆیی و پزیشکی بوەستن و دەبێت خەڵک بتوانن منداڵان بگەیەننە خاڵەکانی کوتان.
باڵیۆز تۆمس گرینفیڵد وتی، " نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگاکانی مرۆیی پێویستیان بە خێرایپێکردنی پلاندانان هەیە بۆ ئەوەی لە ئەگەری دەستەبەرکردنی ئاگربەستێک، گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ ناو غەززە زیادبکەن."
باڵیۆز تۆمس گرینفیڵد وتی، " دەبێت ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی نەخۆشییەکی وەک ئیفلیجی منداڵان لە غەززە بکرێت. وە داوا لە ئیسرائیل دەکەین بەردەوام بێت لە کارکردن لەگەڵ دەزگا مرۆییەکان بۆ دابینکردنی کوتانی ئیفلیجی منداڵان بۆ هاووڵاتیانی مەدەنی فەلەستینی، بە تایبەتی بۆ منداڵان لە غەززە. ئەم هەوڵە بەپەلەیە و هەبوونی ڕێککەوتنی ئاگربەست ئاسانکارییەکی زۆر دەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەم هەڵمەتە گرنگەی کوتان."
باڵیۆز تۆمس گرینفیڵد وتی ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل، بۆ خێراکردنی رێگەپێدانەکان و لابردنی بەربەستەکان بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی مەدەنی فەلەستینییەکان بتوانن خۆراکی پێویستی زیاتر و دەرمان و شوێنی نیشتەجێبوون و ئاوی خاوێن و پێداویستییە سەرەکییەکانی دیکە لەوانەش ڤاکسینەکان بەدەستبهێنن.
پرسیارەکە ئێستا ئەوەیە کە ئایا حەماس هێندە بایەخ بە منداڵانی غەززە دەدات هەتا لەسەر مێزی دانوستان دابنیشێت؟