ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
بڕایەن نیکـڵس، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، ئەو وڵاتانەی بەدەست ئاستەنگەکانی دیموکراسی جدی و چالاکیی تاوانکاری یان نەبوونی دەرفەتی ئابوورییەوە دەناڵێنن، گەورەترین ژمارەی کۆچبەران بەرهەمدەهێنن.
بڕایەن نیکـڵس، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری بەشی ڕۆژئاوای نیوەی گۆی زەوی وتی" ئازادی و خۆشگوزەرانی دوو لە خاڵە گرنگەکانی سەرکەوتنن".
"جا ئەگەر ئازادی سیاسیت نەبێت، ئەگەر ئازادی ئابووریت نەبێت، ئەگەر هەست نەکەیت کە خۆت و خێزانەکەت دەتوانن گەشەبکەن، ئەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی شتی زۆر، وەک کۆچی نائاسایی و تاوان و چالاکیی باندەکان، نەبوونی باوەڕ بە دامەزراوە دیموکراسیەکان. ئەوانە هەموویان ئەو شتانەن کە دەمانەوێت لێیان دوور بکەوینەوە."
بڕایەن نیکـڵس، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، ئەو وڵاتانەی بەدەست ئاستەنگەکانی دیموکراسی جدی و چالاکیی تاوانکاری یان نەبوونی دەرفەتی ئابوورییەوە دەناڵێنن، گەورەترین ژمارەی کۆچبەران بەرهەمدەهێنن.
"خولقێنەری پێشەنگی کۆچبەرانی نائاسایی لە ناوچەکەماندا ڤێنزویلایە. ڕەنگە 8 ملیۆن کۆچبەری ڤێنزوێلی لە دەوروبەری نیوەی گۆی زەوی ئێمەدا هەبن، زۆربەیان لە دەوڵەتەکانی هێڵی پێشەوەدان، وەک کۆلۆمبیا، ئیکوادۆر، بەرازیل، هەروەها لە دەوڵەتە دوورەکانی وەک ئەرجەنتین و شیلی، یان لە باکوور وەک ئەمەریکا و کەنەدا. کەواتە ئەوە دیارە کە ڕەنگدانەوەی نەبوونی هیوا یان نەبوونی دەرفەت و نەبوونی پانتایی دیموکراسییە کە دانیشتووان لەوێ دووچاری بوون."
نیکاراگوا و هایتی و هەروەها مەکسیک و باکووری ئەمەریکای ناوەڕاست ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆچبەران بەرهەم دەهێنن.
بڕایەن نیکـڵس، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد کە جاڕنامەی "لۆس ئەنجلس" بۆ پاراستنی کۆچ لە ساڵی 2022، بەڵگەنامەیەکە کە 20 وڵاتی هەرێمەکەی پێکەوە کۆکردەوە بۆ بەهێزکردنی کۆچی سەلامەت و یاسایی و هەروەها بۆ وەستاندنی کۆچی ناسایی، بەڵگەنامەکە پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە:
بەڵگەنامەکە" رێڕەوی نوێ پێکەوە کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی خەڵک بە شێوەیەکی یاسایی کۆچ بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕاهێنان بۆ بەرپرسانی سنوورەکان دەستەبەر دەکات بۆ ئەوەی بتوانن کۆنترۆڵی کۆچکردن بکەن. هاوبەشیپێکردنی زانیاری لە نێوان وڵاتاندا بۆ ئەوەی بتوانن یارمەتیدەر بن لە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی قاچاخچی کۆچبەران و بازرگانان بە مرۆڤەوە ئەوانەی کە هەلی پێداویستییەکانی ئەو کەسانەی کە ئارەزووی کۆچکردنیان هەیە دەقۆزنەوە . هەروەها یارمەتی وڵاتان دەدات کە ناوەندی نوێ بنیاتبنێن بۆ جێگیرکردنی دانیشتوانی کۆچبەر لەو شوێنانەی کە تێدان ... ئەمەریکا، هەروەها زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە لە ڕاستیدا پێویستیان بە هێزی کار لە هەندێک کەرتدا هەیە. هەربۆیە ئاسانکاری بۆ کۆچبەران بۆ کارکردن لە هەندێک بواردا بە شێوەیەکی یاسایی شتێکە کە دەتوانێت تەواو پۆزەتیڤ بێت."
بڕایەن نیکـڵس، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وتی "بەرەوپێشبردنی ئازادییە دیموکراسیەکان و خۆشگوزەرانی ئابووری کرۆکی هەوڵەکانمانن"، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمانە هەمان ئەو ئامانجانەن کە لە بەڵگەنامەکانی دامەزرێنەردا بۆ بەشی ڕۆژئاوای نیوەی گۆی زەوی جێگیرکراون، لەوانە دەستورنامەی ڕێکخراوی دەوڵەتانی ئەمەریکا و هەروەها دەستورنامەی دیموکراتی نێوان وڵاتانی ئەمەریکایی.