ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
بە مەبەستی ئاوێتەکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی لە سەرجەم لایەنەکانی دپلۆماسی ئەمەریکا و یارمەتی دەرەکی ، سەرۆک بایدن ڕیچارد نێفیو بە ڕێکخەری جیهانی دژە گەندەڵی دەستنیشان کرد.
هەر لە سەرەتاوە ، سەرۆک جۆو بایدن بە ڕوونی گوتوویەتی ئەو شەڕ لە دژی گەندەڵی جیهانی و نێوخۆیی بە کرۆکی بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتمانی و سەرتۆپی سیاسەتی دەرەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دادەنێت.
ئەوەش لەبەر ئەوەی ، گەندەڵی گەشەکردن لەناودەبات و متمانە بە دامودەزگا دیموکراتیەکان بنکۆڵدەکات و هەروەها ڕێگری لە گەشەی ئابوری دەگرێت. دەرئەنجام هاووڵاتیان بەدەست لێکەوتەکانییەوە دەناڵێنن لەو دەمەی کە نرخەکان بەرزدەبنەوە و سەرچاوەی کەمتر لە بەشی گشتیدا وەبەردەهێنرێت و هەروەها ژینگە لاوازدەکات .
هەربۆیە کۆشکی سپی هەتا ئێستا ئەمە یەکەم ستراتیژی ئەمەریکایە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەریبکات، ئەوەی ڕێکارێک دەخاتە بەردەست کە چۆن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەڵامی گەندەڵی و تاوانەکانی پەیوەستی بداتەوە. بە مەبەستی ئاوێتەکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی لە سەرجەم لایەنەکانی دپلۆماسی ئەمەریکا و یارمەتی دەرەکی ، سەرۆک بایدن ڕیچارد نێفیو بە ڕێکخەری جیهانی دژە گەندەڵی دەستنیشان کرد.
لە میانەی زانیاریدانێکی ڕۆژنامەوانی لە 25 ی مانگی هەشتدا، ریچارد نێفیو رێکخەری کاروباری جیهانی بۆ دژە گەندەڵی گوتی "ستراتیژەکە لە پێنج پایەی پتەوکراودا ڕێکخراوە ." و دەڵێت:
" یەکەم نوێکردنەوە و ڕێکخستن و هەروەها دابینکردنی سەرچاوەکان بۆ هەوڵەکانی حکومەتی ئەمەریکا بۆ ڕێگریکردن لە گەندەڵی . دووەم جڵەوکردنی دارایی نایاسایی. سێهەم بەرپرسیارکردنی ئەنجامدەرانی گەندەڵی. چوارەم پاراستن و بەهێزکردنی بونیاتی فرەلایەنی دژ بە گەندەڵی. پێنجەم باشکردنی بەشداریکردنی دپلۆماسی و کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکانی یارمەتی دەرەکی بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی سیاسەتی دژە گەندەڵی."
بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژی دژە گەندەڵی، چەند بایەخی سەرتۆپ هەن کە پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوەی تایبەت هەیە . ڕیچارد نێفیو ڕێکخەری کاروباری جیهانی بۆ دژە گەندەڵی گوتی " یەکەم ئێمە وا کاردەکەین بۆ زیاتر ئاوێتەکردنی سیاسەتەکان بۆ کارەکانمان دژ بە گەندەڵی."
"پێشڕەویکردنی ڕاستەقینە پێویستی بە کۆمەڵێک لە چاکسازی و هەوڵی بەردەوامی سەرجەم لایەنەکان هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکان، ئەوەش لە سایەی تێگەیشتن لەوەی بە چی شێوازێکی تایبەت لە وڵاتانی تایبەتدا سەرکەوتوو دەبێت."
"دووەم ئێمە وا کاردەکەین بۆ هاندانی کارکردن لەلایەن کۆمەڵگەی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و بۆ پتەوکردنی جێبەجێکردنی وابەستەیەکانی دژە گەندەڵی."
"سێهەم ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە گێڕانی ڕۆڵی ڕابەرایەتی لە بەگژداچوونەوەی گەندەڵی بەردەوام دەبێت و ئێمە ئەو کارە بە هاوبەشی لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتان و ڕێکخراوەکان ئەنجام دەدەین ئەوەی لە ئێستادا خۆمان بۆ ئەم مەسەلەیە تەرخانکردووە."
ڕیچارد نێفیو ، ڕێکخەری کاروباری جیهانی بۆ دژە گەندەڵی گوتی" دواجار ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڕوانێتە بەهێزکردنی ڕێنماییەکان و یاساکانی نێوخۆمان هەتا بزانێت دەتوانین چی بکەین بۆ دڵنیابوون لە باشترین ڕێکارەکان هەتا بە تەواوی لە ئاستی چاوەڕوانیەکاندا بێت."
ڕیچارد نێفیو گوتی " چارەسەرێکی دەستبەجێ و کاریگەر نییە بۆ چارەسەرکردنی گەندەڵی. گوتیشی لەمەدا هەموومان پێکەوەین و ئەم ئاستەنگەمان هەیە ئەوەی وا سەروسەودای لەگەڵدا دەکەین."