Accessibility links

Breaking News

هەڵەبجە، سەدام حوسێن و ستەمکارانی تر


خانمێکی کورد لە بەردەم کێلی سمبولی دوو لە کەسوکارەکەی کە لە کیمیابارانی هەڵەبجە گیانیان لەدەستداوە
خانمێکی کورد لە بەردەم کێلی سمبولی دوو لە کەسوکارەکەی کە لە کیمیابارانی هەڵەبجە گیانیان لەدەستداوە

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

16ی ئازار 34 هەمین ساڵیادی یەکێک بوو لە هەرە قێزەونترین تاوانەکانی کە دژ بە مرۆڤایەتی تۆمارکرابێت: کوشتنی هاووڵاتیانی سیڤیلی عێراقی بە گازی ژەهراوی لەلایەن سەرکردەی خۆیانەوە سەدام حوسێن.

هەڵەبجە، سەدام حوسێن و ستەمکارانی تر
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:39 0:00

16ی ئازار 34 هەمین ساڵیادی یەکێک بوو لە هەرە قێزەونترین تاوانەکانی کە دژ بە مرۆڤایەتی تۆمارکرابێت: کوشتنی هاووڵاتیانی سیڤیلی عێراقی بە گازی ژەهراوی لەلایەن سەرکردەی خۆیانەوە سەدام حوسێن.

لە ساڵی 1988دا سەدام حوسێن دەستی بە هەڵمەتی ئەنفال کرد و عەلی حەسەن مەجیدی ئامۆزای خۆی بە جێبەجێکردنی ڕاسپارد. ئەنفال سیاسەتی زەوی سوتاو بوو کە بۆ دامرکاندنی یاخیبوون لە باکووری عێراق دانرابوو، وەڵامێکی ناوخۆیی بۆ 5 ساڵ سەرکوتکردنی کەمینە نەژادیـیەکان.

ئێوارەی 16ی ئازار، دوای ڕۆژێک لە تۆپباران کە پەنجەرە و دەرگاکانی لە سنووری شارۆچکەی هەڵەبجەی کورد نشینەکان تێکشکاند، هەلیکۆپتەر و فڕۆکە عێراقییەکان دەستیان کرد بە بۆردومانی شارەکە بە چەکی کیمیایی. بەهۆی ئەوەی لە هەوا قورسترە، ماددە ژەهراویە کیمیاییەکان دابەزینە سەر زەوی و چوونە ناو باڵەخانە زیانلێکەوتووەکان، و ئەو خەڵکە سیڤیلەیان کوشت کە پەنایان بۆ ژیر زەمینەکان بردبوو.

نزیکەی 3500 بۆ 5000 کەس لەو ڕۆژەدا لە هەڵەبجە گیانیان لەدەستدا. کە یەکەم جار بوو لە مێژووی هاوچەرخدا حکومەتێک بە چەکی کیمیاییەوە هێرشی کردبێتە سەر خەڵکی خۆی.

لە ماوەی ساڵێکدا، هەڵمەتەکەی ئەنفال بووە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی 100 هەزار کەس، کە زۆربەیان خەڵکی سیڤیلبوون. عەلی حەسەن ئەلمەجید کە لەو کاتەوە بە عەلی کیمیایی ناسراوبوو، تەنانەت کوشتنکاری تریشی ئەنجام دا، کە بریتیبوون لە سەرکوتکردنی خوێناوی بۆ ڕاپەڕینی موسڵمانە شیعەکان لە ساڵی 1991دا.

لەو دەمەی ڕژێمی سەدام حوسێن ڕوخێنرا، عەلی کیمیاوی دەستگیر کرا و دادگایی کرا و بە تاوانی ئەنجامدانی جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی تاوانبار کرا، بۆ ئەم تاوانانەی، عەلی حەسەن مەجید لەسێدارەدرا.

ئەو دادگاییانەی تاوانی جەنگ کە دوای جەنگی جیهانی دووەم بەڕیوەچوون بوونەتە مایەی وردبینی لە ڕەفتاری لایەنە بەشەڕهاتووەکان و سەرکردەکانیان، بە تایبەتی لە ڕووی مامەڵەکردنیان لەگەڵ خەڵکی سیڤیلدا. لەو کاتەوە، هەر لەگەڵ تەواوبوونی شەڕ، ئەوانەی تاوانی جەنگ یان تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییان ئەنجام دابوو، دەستنیشانکراون و بەدوایاندا گەڕاون و دەستگیریان کردوون و ڕاپێچی بەردەم دادگایەکی نێودەوڵەتیان کراون، و سزای زیندانی درێژخایەنیان بەسەردا سەپێنراوە. ئەمەش چارەنووسی تاوانبارانی جەنگ بوو لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی یوگۆسلاڤیا و جینۆسایدی ڕواندا و جینۆسایدی کامبۆدیا.

XS
SM
MD
LG