Accessibility links

Breaking News

یارمەتی بۆ هاووڵاتیانی ئەسیوپیا و کینیا و سۆماڵ


منداڵان ڕیزیان گرتووە لە شوێنێکی دابەشکردنی خۆراک لە شارۆچکەی ئادی مەهامەدای لە ناوچەی تیگرای ڕۆژئاوای ئەسیوپیا .
منداڵان ڕیزیان گرتووە لە شوێنێکی دابەشکردنی خۆراک لە شارۆچکەی ئادی مەهامەدای لە ناوچەی تیگرای ڕۆژئاوای ئەسیوپیا .

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

نزیکەی 20 ملیۆن کەس لە قۆچی ئەفریکا دەژین وا رووبەڕوی قەیرانێکی نەبوونی ئاسایشی خۆراک دەبنەوە. ئەمە بۆ یەکەم جارە لە مێژوو کە قۆچی ئەفریکا دووچاری چوار وەرزی وشکە ساڵی بووە.

یارمەتی بۆ هاووڵاتیانی ئەسیوپیا و کینیا و سۆماڵ
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:59 0:00

نزیکەی 20 ملیۆن کەس لە قۆچی ئەفریکا دەژین وا رووبەڕوی قەیرانێکی نەبوونی ئاسایشی خۆراک دەبنەوە. هەرێمەکە دووچاری چوار وشکەساڵی یەک لە دوای یەک بووەتەوە و وا چاوەڕوانی پێنجەم وشکەساڵییە لە مانگی دەدا . سمانثا پاوەر بەڕێوەبەر لە ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەوەی بەم دواییانە سەردانی هەندێک لەو ناوچانەی کرد ئەوانە وشکە ساڵی هەرە کاریگەری خراپی کردوەتە سەر ناوچاکان لە سۆماڵ و کێنیا گوتی" هەرێمی قۆچی ئەفریکا دوو وەرزی بارانبارینی لە ساڵیکدا هەیە" ، سمانثا لە وتوێژێکی ئەمدوایەدا لە واشنتن ، جەختیکرد و گوتی ئەمە بۆ یەکەم جارە کە قۆچی ئەفریکا دووچاری چوار وەرزی وشکەساڵی بووە و دەڵێت :

" لە ئەمڕۆدا لەوەرگەکان دەبنە خۆڵ و لە دیمەنەکانی نزیک لە ئینجیلەوە ئاژەڵەکانی کێڵگە لاوازەکان بەهۆی نەخۆشییەوە دەمرن. هەتا ئێستا بەلای کەم 7 ملیۆن ئاژەڵی کێڵگەکان لە ئەسیوپیا و کینیا و هەروەها لە سۆماڵ لە ئێستادا لەناوچوون، ئەوەش تەنها بەهۆی نەبوونی ئاوی پێویست تینوێتیان بشکێنێت یان بڕی گیای پێویست بۆ خۆراک پێیانبدرێت."

لە ڕێی ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی یان کۆمەک ، حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یارمەتی مرۆیی گرنگ دابیندەکات سەرجەم دەگاتە 1.2 ملیار دۆلار بۆ سێ وڵاتان لە ناوچەکە ئەوانەی وشکەساڵی زۆر بە توندی گرتوونێتیەوە کە بریین لە ئەسیوپیا و کینیا و هەروەها سۆماڵ. وەبەرهێنانی مرۆیی پێشوەختە گرنگە بۆ رزگارکردنی ژیان.

هەر ئەمساڵ لە ئەثیوپیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕی 668 ملیۆن دۆلار دابیندەکات بۆ یارمەتیدانی پتر لە 8.1 ملیۆن کەس ئەوانەی بەهۆی وشکەساڵی مێژووییەوە ژیانیان وا لە مەترسیدایە.

لە کینیا ، وشکەساڵی پتر لە 4 ملیۆن کەسی گەیاندووەتە لێواری برسێتی لە کۆمەڵگەکانی ئەو وڵاتانەی بێبارانن یان نیمچە بێبارانن و بە سەختی زیانیان پێگەیشتووە . هەتا کۆتایی مانگی پێنج، نزیکەی لەسەدا 70 ی بەرهەمە کێڵگەیەکان لەناوچوون لەگەڵ بەلای کەم 2.4 ملیۆن ئاژەڵ. ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدنی نێودەوڵەتی وا نزیکەی 255 ملیۆن دۆلار بۆ کینیا دابیندەکات بۆ خۆراکی تەنگەتاوی و یارمەتیەکانی دیکەی گرنگی مرۆیی و گەشەپێدان.

هاوکات لە سۆماڵ ، 7.1 ملیۆن کەس ئەم قەیرانە کاریگەری کردوەتە سەریان . پتر لە 3 ملیۆن ئاژەڵی کشتوکاڵی مردوون و 1.4 ملیۆن منداڵ هەتا کۆتایی ئەمساڵ رووبەڕوی بەدخۆراکیەکی توند دەبنەوە .

ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بە بەهای 476 ملیۆن دۆلار لە کۆمەکی گرنگی مرۆیی و گەشەپیدان بۆ هاوڵاتیانی سۆماڵ دایندەکات و بەوەش کۆی یارمەتی ئەمەریکا بۆ ئەمساڵ دەگەێنێتە پتر لە 707 ملیۆن دۆلار.

ئەم یارمەتیە مرۆییە وابەستەیی بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا پیشاندەدات بۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی ئەسیوپیا و کینیا و هەروەها سۆماڵ . سمانثا پاوەر بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی گوتی" ئێمە هانی حوکمەتانی دیکەی هاوبەشانمان دەدەین لە زیادکردنی بەرچاو لە بەڵینەکانی خۆیان پەیوەندیمان پێوەبکەن بۆ رێگریکردن لە برسێتی بەربڵاو و هەروەها لە مەرگی بە ملیۆنەها کەس.

XS
SM
MD
LG