Accessibility links

Breaking News

ئەمەریکا بەردەوامە لە لێپرسینەوە لەو بەرپرسانەی ئێران کە بەشداری سەرکوتکردنن


ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، زانکۆی نۆشیروانی، بابۆل
ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، زانکۆی نۆشیروانی، بابۆل

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئەمەریکا کۆمەڵێکی دیکەی سزای بۆ سەر کاربەدەستان و ناوەندەکانی ئێران بە تاوانی توندوتیژی دڕندانە دژی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز ڕاگەیاند.

ئەمەریکا بەردەوامە لە لێپرسینەوە لە ئەو بەرپرسانەی ئێران کە بەشداری سەرکوتکردنن
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:31 0:00

بە دوای کوژرانی مەهسا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ لە مانگی نۆدا، کە پێشتر لە لایەن "پۆلیسی ئیرشاد"ەوە گیرابوو، خۆپیشاندەران شەقامەکانی شارەکان لە سەرانسەری ئێراندا هەروا پڕدەکەن. هەرچەندە ژمارەی دروست نەزانراوە، بەڵام چاودێرانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن، بە سەدان کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون کە دەیان منداڵیشیان لە نێودایە، وە هەزاران کەسیش دەستگیرکراون.

لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، ئەمەریکا کۆمەڵێکی دیکەی سزای بۆ سەر کاربەدەستان و ناوەندەکانی ئێران بە تاوانی توندوتیژی دڕندانە دژی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز ڕاگەیاند. سزا نوێیەکان هەنگاوێکی هاوبەشی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکان. شەش کەس لەو کەسانەی کە دەستنیشانکراون، ئەو کاربەدەستانەن کە پۆستی بەڕێوەبردنیان لە چوارچێوەی سیستەمی بەندیخانەکانی ئێراندا هەیە، لە نێویاندا زیندانی بەد ناوی ئێوین (اوین) و بەندیخانەکانی ئوستانەکانی سیستان و بەلووچیستان و کوردستان و چەندانی دیکە. ئەو کاربەدەستانە لە سووکایەتیکردن و خراپ ڕەفتارکردن بەرامبەر بە ژمارەیەکی زۆر لە بەندکراوان‌، لەوانەش خۆپیشاندەران، بەندکراوە سیاسییەکانی دیکە و گروپە ئایینی و کەمینە نەتەوەییەکاندا، بەرپرسیارن.

بەشێک لە دڕندانەترین وەڵامدانەوەکان بە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە لە ئوستانی سیستان و بەلووچستان ڕوویدا، کە دەیان کەس لە نێویاندا منداڵ کوژران، کاتێک هێزە ئەمنییەکان بە گولـلە دەسترێژیان لە خۆپیشاندەران کرد. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای بەسەر فەرمانڕەوای ئەو ئوستانە حوسێن مودەڕس خیابانی دا سەپاند بەهۆی ئەوەی دەستی هەبوو لە سەرپەرشتیکردنی سەرکوتی توندوتیژانەی ناڕەزایەتییەکان لەو شوێنەدا.

هەروەها سێ ئەندامی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیش دەستنیشان کران: یەکێکیان کە کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران و بەسیجە کە بەرپرسی سەرکوتکردنی توندوتیژانەی خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە لە سیستان و بەلووچستانە، هەروەها دوو فەرماندەی دیکەی سوپای پاسداران بەرپرسی ڕێکخراوە ئەمنییەکانن کە لە سەرکوتی شەڕانگێزانە و دڕندانەدا بەشداری دەکەن. بەر لە ئەمەش، سەرۆکی پۆلیسی ئوستانی ئیسفەهان‌یش دەستنیشان کرا بە هۆی ئەوەی مافەکانی مرۆڤ بە توندی پێشێل دەکات.

دوو کەسی بەشی سایبری ئێرانی کە ئەندامی وەزارەتی ئیتلاعات و ئاسایشی ئێرانن ئەوەی ناوبانگێکی خراپی هەیە، بەهۆی ڕاهێنان و دامەزراندنی هاکەرەکانیانەوە سزا دراون، هەروەها دامەزراندنی ئەو فێرگەیەی بە ئەکادیمیای ڕاڤین ناسراوە. هەروەها کۆمپانیایەکی ئێرانیش دەستنیشان کرا کە کەرەستەی سانسۆر و چاودێری و سیخوڕی بۆ حکومەتی ئێران دابین دەکات.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا لە بارەی ڕاگەیاندنی سزاکان گوتی: "ئەمەریکا بە کارکردن بۆ بەرەوپێشبردنی دادپەروەری و لێپرسینەوە لە بەد ڕەفتاری و پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا پایبەندە. ئێمە لە دۆزینەوەی ڕێگاکانی پشتیوانی لە خەڵکی ئێران بەردەوام دەبین لە کاتێکدا بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکانیان بە شێوەیەکی ئاشتیانە ناڕەزایەتی دەردەبڕن."

XS
SM
MD
LG