Accessibility links

Breaking News

بەرپرسیارکردنی ڕژێمی لوکاشینکۆ


ئەلکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بیلاڕووس لەگەڵ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا
ئەلکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بیلاڕووس لەگەڵ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوامە لە بەرپرسیارکردنی ڕژێمی لوکاشینکۆ کە بەرپرسیارە لە سەرکوتکردنی خەڵکی ئەلکساندەر لوکاشینکۆ بیلاڕووس و کارئاسانی بۆ شەڕی ڕووسیا لە ئۆکراین.

بەرپرسیارکردنی ڕژێمی لوکاشینکۆ
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:12 0:00

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە برەودان بە هەوڵەکانی بۆ بەرپرسیارکردنی رژێمی ئەلکساندەر لوکاشینکۆ لە بیلاڕووس بەردەوامدەبێت بەهۆی سەرکوتکردنی هاووڵاتیانی بیلاڕووسی و خواست و خەونە دیموکراتیەکانیان ، هەروەها بەهۆی تێوەگلانی لە کارئاسانیکردن بۆ جەنگی رووسیا لە ئۆکراین. سەپاندنی گەماروی زیاتر یەکێکە لە ڕێگاکانی ئەنجامدانی ئەو کارە.

ئۆفیسی کاروباری کۆنترۆڵکردنی سامانی دەرەکی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ، ئەوەی بە OFAC دەناسرێت 3 قەوارە و 9 کەسی دیاریکردووە و هەروەها فڕۆکەیەکی سەرۆکایەتی وەک موڵکی سڕکراو دەستنیشانکردەوە . هاوکات ئۆفیسی کاروباری کۆنترۆڵکردنی سامانی دەرەکی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا کۆمسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنی بیلاڕووس و 7 ئەندامی کۆمیسیۆنەکەی دووبارە بۆ کردنە ئامانجی گەمارۆ دەستنیشانکردەوە. دەستنیشانکردنەکان بۆ سەپاندنی گەمارۆ بەشێکن لە وەڵامێکی ڕێکخراو لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا و هەروەها هاوبەشانی دیکەی دۆست دژ بە سەرکوتکردنی دڕندانەی بەردەوامی ڕژێمی بیلاڕووس بۆ سەر بزوتنەوەی دیموکرات خواست و هەروەها کۆمەڵگەی مەدەنی ئەوەی دوای هەڵبژاردنی ساختەی 2020 دەستیپێکرد.

بەڵام گەمارۆکانی بەسەر کەسان و قەوارەکان لە بیلاڕووس سەپێندران نەک هەر تەنها وەڵامدانەوەن دژ بە دڕندایەتی لوکاشینکۆ بەرامبەر بە هاووڵاتیانی خۆی، بەڵکو جێبەجێکردنی گەمارۆکان بەشێکە لە خواستی پتەوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ برەودان بە بەرپرسیارکردنی لوکاشینکۆ و ڕژێمەکەی کە بەردەوامن لە کارئاسانکردن بۆ جەنگە بێپاساوەکەی ڕووسیا دژ بە ئۆکراین، ئەوەش بە فەراهەمکردنی ئاسمان و خاک و هەروەها ژێرخانی بیلاڕووس بۆ ژێر دەسەڵاتی کرێملن.

برایەن نێڵسن یاریدەدەری وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بۆ کاروباری تیرۆریزم و هەواڵگری دارایی گوتی " ڕژێمی ستەمکاری لوکاشینکۆ پشت بە کۆمپانیاکانی دەوڵەت و کاربەدەستانی سەرەکی دەبەستێت بۆ دروستکردنی داهاتی بەرچاو کە توانای پێدەدات کارە سەرکوتکارییەکانی دژ بە هاووڵاتیانی بیلاڕووسی پێئەنجام بدات . گوتیشی " ئێمە درێژە بە وابەستەیمان دەدەین بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ڕژێمی لوکاشینکۆ بەهۆی سەرکوتکردنی دیموکراسی و پشتیوانیکردنی لە جەنگی هەڵبژێردراوی خودی پوتن.

ئۆفیسی کاروباری کۆنترۆڵکردنی سامانی دەرەکی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا بە تایبەت دوو کۆمپانیای دەوڵەتی بیلاڕووسی دەستنیشان کردووە : کە لە کۆمپانیای پشکی کراوەی کارگەی ئۆتۆمبێلی بیلاڕووس و کۆمپانیای پشکی کراوەی کارگەی ئۆتۆمبێلی مینسک پێکهاتوون

ئانتنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەنگاوی گرتووەتە بەر بۆ سەپاندنی بەربەستی پێدانی ڤیزە بە 14 کەسی دیکە، ئەوەش بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی ژمارە 8015 بەهۆی ڕۆڵیان لە لاوازکردنی دیموکراسی لە بیلاڕووسیا . ئەم کەسانە بریتین لە بەرپرسانی ڕژێمەکە ئەوانەی ڕۆڵیان لە سیاسەتەکانی هەڕەشەکردن و ترساندنی بیلاڕووسییە ئازاکاندا هەیە ئەوانەی مافەکانی گەورەی خۆیان و ئازادیە بنەڕەتییەکانیان پەیڕەودەکەن ئەوەش لەسەر حسابی بەهای کەسایەتی گەورە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی سزاکان بەسەر ڕژێمی لوکاشینکۆ و ئەوانەشی پشتیوانی دەکەن ئەوەش بەهۆی سەرکوتکردنی هاووڵاتیانی بیلاڕووسیا و هەروەها خواست و خەونە دیموکراتیەکانیان ، هەروەها بەهۆی چالاکی مەترسیدار و نائارامی خولقێنەر لە هەرێمەکەدا و هەروەها بەهۆی بەردەوامی بیلاڕووسیا لە کارئاسانیکردن بۆ جەنگی ڕووسیای بێپاساو و نایاسایی دژ بە ئۆکراین.

XS
SM
MD
LG