Accessibility links

Breaking News

ڕێزلێنان لە قارەمانانی دژ بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە ساڵی 2021


هەموو ساڵێک وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕێز لەو کەسانە دەگرێت ئەوانەی ژیانی خۆیان تەرخانکردووە بۆ خەباتکردن دژ بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.

ڕێزلێنان لە قارەمانانی دژ بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە ساڵی 2021
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:59 0:00

هەموو ساڵێک وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕێز لەو کەسانە دەگرێت ئەوانەی ژیانی خۆیان تەرخانکردووە بۆ خەباتکردن دژ بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە. ئەم ساڵ هەر وەک ساڵی 2020 بەهۆی رێکارەکانی خۆپاراستن دژ بە کۆڤید- 19 ، ڕێورەسمەکە بۆ ڕێزلێنان لە کاری هەشت کەسی دیار دووبارە بە ئۆنلاین ئەنجامدرا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ستایشی ئەو پیاو و ژنانەی کرد ئەوانەی وەک ڕاپۆرتی قارەمانانی دژ بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ بۆ ساڵی 2021 ڕێزیان لێگیرا.

ئەوان داکۆکیکاران ، فەرمانبەرانی گشتین ، ڕابەرانی رێکخراوەکانی ناحکومەتین و یاریدەدەرن لە ڕاگرتنی بازرگانیکردن بە هەموو جۆرە ڕێگەکان لە ڕێی پشتیوانیکردنی قوربانیان و یارمەتیدان لە راپێچکردنی بازرگانان بە مرۆڤەوە بۆ داد و دروستکردنی پلانەکانی کاردانەوەی نیشتمانی و هەروەها چارەسەرکردنی هۆکارە ڕیشەییەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە .

خاتو ئیمیڵدا پووڵ ، هاوڵاتیەیکەی بەریتانیە کاردەکات لە ڕێگەی ڕێکخراوی ناحکومەتی دژ بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بە ناوی " ماری وۆرت لۆریتۆ" کە خۆی دایمەزراند و هەروەها لە ڕێی تۆڕی ریناتای ئەوروپایی بۆ بەگژداچوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە ئەلبانیا و هەروەها لە سەرانسەری ئەوروپا.

جۆزیان لینا بیماکا- سۆی کاردانەوەی نیشتمانی دژ بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوەی لە کۆماری ئەفریکای ناوەڕاست پێکهێنا و ڕابەرایەتی پرۆسەی گەشەکردن و جێبەجێکردنی کرد بۆ یەکەم پلانی کارکردنی نیشتمانی وڵاتەکەی لەسەر بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.

شانتال ساگبۆ ساسی ، ئەوەی بۆ پتر لە 20 ساڵ کاری دژ بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە کردوە ، یەکێک لە رێکخراوە دیارە ناحکومەتیەکانی وڵاتی وەگەرخست و ئێستاش سەرۆکایەتی دەکات و ئەرکەکەی تەرخانە بۆ بەگژداچوونەوەی بازرگانیکردن بە منداڵان.

شۆیچی ئایبوسوکی بۆ چەندان ساڵە کاردەکات لە پێناو پاراستنی مافەکانی کڕیکارانی بیانی لە ژاپۆن و ناوبراو ماندونەناسەنە کاری کردووە بە ناوی ڕاهێنانپێکراوانی تەکنیکی بیانی بۆ یارمەتیدانی قوربانیانی کارپێکردنی بە زۆرە ملێ و هەروەها ریگریکردن لە چەوساندنەوە لە نێو پرۆگرامی ڕاهێنانپێکردنی تەکنیکی فێرکاران لە ژاپۆن.

خاتو شاخنۆزا کاسانۆڤا لە کازاخستان بەڕیوەبەری سەنتەری یاسایی" سانا سەزم " ە بۆ دەستپێشخەری ژنان ، ناوبراو کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری سەبارەت بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و پشتیوانیکردن بۆ پاراستنی زیاتری قوربانیان و هەروەها کۆمەککردنی کۆچبەران و قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە سەرانسەری ئاسیای ناوەڕاست.

"گیلەرمینا کابرێرا فیگێرۆ" داواکاری گشتی تایبەت بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە دەوڵەتی مەکسیک ، رۆڵێکی تەوەرەیی دەبینێت لە بەرەوپێشبردنی توانای ئۆفیسی وەزیری دادی دەوڵەتی مەکسیک بۆ لێکۆڵینەوەکردن و دادگایی لە کەیسەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.

موحەمەد ئەلعوبەیدی ، یاریدەدەری بریکاری لە نێو وەزارەتی بەڕێوەبردنی گەشەکردن و کار و هەروەها کاروباری کۆمەڵایەتی قەتەر ، داکۆکی دەکات بۆ چاکسازیکردن لە بواری کار و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و چەندان سیاسەت و پرۆگرامی جێبەجێکردوە ئەوانەی کاریگەری بەرچاویان بۆ قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە هەبووە.

رۆکیۆ مۆرا- نیاتۆ بۆ زیاتر لە 20 ساڵ کاری بۆ بەگژداچوونەوەی چەوساندنەوەی سێکسی ژنان و بازرگانیکردن بە سێکسەوە لە ئیسپانیا کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بلینکن گوتی بە چەندان ڕێگە شەڕ لە دژی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەکرێت لەسەر ئاستی نێوخۆ و هەر جارەشی کۆمەڵگەیەک ، گوتیشی ئێمە ئاهەنگ بۆ ئەو کەسە ئازایانە دەگێڕین ئەوانەی پێشەوایی ئەو خەباتە دەکەن کە زۆر جار مەترسی گەورەی بۆ سەر ژیانی خۆیانی تێدایە.

XS
SM
MD
LG