Accessibility links

Breaking News

هیوا و نادڵنییایی لە وتوێژەکانی ناوکی ئێران


وتوێژەکان لەگەڵ ئێران لە بارەی بەرنامە ناوەکیـیەکە
وتوێژەکان لەگەڵ ئێران لە بارەی بەرنامە ناوەکیـیەکە

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕێکەوتنی یەک مانگییان بۆ چاودێرێکردن بەسەر دەزگا ئەتۆمیەکانی ئێران درێژکردووەتەوە ئەوەی وادەکەی لە 21 مانگی پێنجدا کۆتایی هات.

هیوا و نادڵنییایی لە وتوێژەکانی ناوکی ئێران
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:34 0:00

ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕێکەوتنی یەک مانگییان بۆ چاودێرێکردن بەسەر دەزگا ئەتۆمیەکانی ئێران درێژکردووەتەوە ئەوەی وادەکەی لە 21 مانگی پێنجدا کۆتایی هات.

درێژکردنەوەی ڕێکەوتنەکە لە دواچرکە ساتدا بوو لەو کاتەی بڕیاربوو خولێکی نوێی دانوستان لە نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان لەسەر سەودای ئەتۆمی ئێران لە ڤیەننا بەڕێوەبچێت . ئەمەریکا و ئێران گوتوویانە ئەوان ئامانجی هاوبەشیان لە گەڕانەوە بۆ پابەندبوونیان بە ڕێکەوتنەکەوە هەیە ، ئەوەی بە پلانی کارکردنی هاوبەشی گشتگیری دەناسرێت . لە سەروەختی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترەمپدا ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ساڵی 2018 دا لە سەودا ئەتۆمییەکە کشایەوە و گەمارۆی نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، لەو کاتەوە ئێران چەند هەنگاوێکی ناوە لەوانە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ئاستەکانی زیاتر لەوانەی لەلایەن پلانی کارکردنی هاوبەشی گشتگیرەوە دیاریکرابوون.

وتوێژەکانی ئێستا بە سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپا سەبارەتە بەوەی کە چۆن ئامانجی گەڕانەوەی دووقۆڵی بۆ پابەندبوونیان لەلایەن هەردوو وڵاتەوە بە ئەنجام بگەێندرێت ، بە بەشداری ناڕاستەوخۆی ئێران و بەریتانیا و چین و فەرەنسا و ئەڵمانیا و هەروەها روسیا ، بەڵام بە بەشداریـیەکی سەرەکی لەلایەن ئەمەریکاوە .

دوای خولی وتوێژەکان ئەوەی لە 19 ی مانگی پێنجدا کۆتایی هات ، جێگری سکرتێری گشتی خزمەتگوزاری کاری دەرەکی ئەوروپایی ئێنرێکەی مۆرا ئەوەی سەرۆکایەتی وتوێژەکان دەکات، ڕایگەیاند کە بەشداربووان" بەرەوپێشچوونی باشیان بەدەسیهێناوە و ڕێکەوتنێک وا گەڵاڵە دەبێت ."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئانتنی بلینکن لە میانەی دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی ئەمدوایانە گوتی " وتوێژەکان لە ڤیەننا ئەوەی ڕوونکردووەتەوە کە هەر لایەنێک پێویستە ئەنجامی بدات لە پێناو گەڕانەوەیان بۆ پابەندوونیان بە ڕێکەوتنەکەوە ".

بلینک گوتی ، سەبارەت بە ئەمەریکا" ئێمە دەزانین ئەو گەمارۆیانەی پێوستە هەڵبگیرێن چین ئەگەر لەگەڵ ڕێکەوتنە ناوکییەکە یەک‌نەگرنەوە." گوتیشی" بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە کە ئێران دەزانێت چێ پێویستە ئەنجامی بدات بۆ گەڕانەوەی بۆ پابەندبوون بە لایەنی ناوکییەوە . بەڵام ئەوەی هێشتا بەدیمان نەکردووە ئەوەیە کە ئایا ئێران ئامادەیە و دەخوازێت بڕیارێک بدات لەسەر ئەوەی پێویستە لەسەری ئەنجامی بدات . ئەوە تاقیکردنەوەکەیە و ئێمە هێشتا وەڵامێکمان بۆی نییە".

لە دیمانەیکی جیادا، وەزیری دەروەی ئەمەریکا بلینکن جەختیکرد لەوەی کە ئەمەریکا بەتەواوی ئامادەیە بۆ گەڕانەوە بۆ پلانی کارکردنی هاوبەشی گشتگیر، ئەوەش ئەگەر هەردوو وڵات سەرکەوتووبن لە بەجێگەیاندنی ئەو ئامانجە، گوتیشی دەکرێت پلانی کارکردنی هاوبەشی گشتگیر وەک بناغەیەک بەکاربهێنرێت بۆ ڕێکەوتنێکی بەهێزتر هەروەها ئەوەشی کە چارەسەری ڕەفتارە ناسەقامگیریەکانی ئێران لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات .

"وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بلینکن گوتی بەڵام پێویستە یەکەم هەنگاو گەڕانەوە بێت بۆ پابەندبوونی دوولایەنی ، ئەوەی ئێمە وا کاری لەسەر دەکەین و هێشتا نازانین کە ئایا ئێران دەخوازێت لەو بارەیەوە بڵێت بەڵێ ئامادەم."

XS
SM
MD
LG