Accessibility links

Breaking News

هێرشی حوثییەکان و بەرگریکارەکانی ئەمەریکا بەردەوامن


فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمەریکا لە کاتی هەستانی لەسەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکایی بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی دژ بە حوثییەکان لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەیکەنە سەر کەشتییەکان لە دەریای سووردا.
فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمەریکا لە کاتی هەستانی لەسەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکایی بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی دژ بە حوثییەکان لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەیکەنە سەر کەشتییەکان لە دەریای سووردا.

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا دەڵێت، "حوثییەکان بژاردەیان لە بەردەمدایە و هێشتاش کات بە بەرییەوە ماوە بژاردە ڕاستەکە هەڵبژێرن، بژاردە ڕاستەکەش، ڕاگرتنی هێرشە بەدکارییەکانیانە."

هێرشی حوثییەکان و بەرگریکارەکانی ئەمەریکا بەردەوامن
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:44 0:00

ئەمەریکا بەردەوامە لە هێرشە بەرگریکارەکانی خۆی بۆ سەر ئەو پێگەیانەی ناو وڵاتی یەمەن کە حوثییەکانی سەر بە ئێران هەمیشە بەکاریدەهێنن بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سووردا.

لە ڕۆژانی دوای ئەو هێرشە ئاسمانییە بەرگریکارەی ڕۆژی 11ی مانگی یەک، هێزەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا کردیانە سەر پێگەکان لە وڵاتی یەمەندا بە پشتیوانی ئوسترالیا و بەحرەین و کەنەدا و هۆڵەندا؛ حوثییەکان ژمارەیەک موشەکی باڵستیکی تریان گرتەوە دەریای سوور و تەنانەت کەشتییەکی بارهەڵگری گرتەوە کە ئاڵای ماڵتای هەڵکردبوو، هەروەها کەشتییەکی تری بارهەڵگریش کە ئەمەریکا خاوەنییەتی و کاروبارەکانی ئەو کەشتییەش بەڕێوەدەبات.

ئەمەریکا، بەرسڤی ئەو پەلامارەی دایەوە و ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی کردە سەر پێگەکانی حوثییەکان لە یەمەندا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بەو هێرشەی ڕۆژی 11ی مانگی یەک، ئەمەریکا و بەریتانیا کردیان، سەرۆک جۆو بایدن ئاماژەی کرد بەوەی ئەو کردە بەرگریکارییە کە موشەکەکان و ڕادارەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حوثییەکانی کردبووە ئامانج، پاش چەندان هەفتەی ئاگاهیدانەکانی ئەمەریکا و دەیان وڵاتی تر و هەروەها ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە و داوا لە حوثییەکانیش کراوە تا هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان ڕابگرن.

سەرۆک بایدن دەڵێت "ئەو هێرشانە، مەترسییان خستووەتە سەر ئەمەریکایی و دەریاوانە سیڤیلیەکان و هاوبەشەکانیشمان؛ بە هەمان شێوە بازرگانی و هاتوچۆی دەریاییش دەخەنە بەر مەترسییەوە."

سەرۆک بایدن، ڕایگەیاندووە "دوو دڵ نابم لە ڕێنوماییدان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر و هەرچەندێکیش پێویست بکات، بۆ پاراستنی گەلی خۆمان و هەروەهاش هاتوچۆی ئازادانەی بازرگانیی نێونەتەوەیی."

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دوای هێرشە درێژەپێدراوە موشەکییەکانی حوثییەکان بۆ سەر دەریای سوور؛ جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، دەڵێت لە پەیوەندی بە هێرشەکانی ڕۆژی 11ی مانگی یەکی ئەمەریکا و بەریتانیاوە، ئەمەریکا ڕێک پێشبینی کردبوو کە حوثییەکان لەوانەیە هەندێک هێرشی تۆڵەکردنەوە بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا وەک جۆن کێربی ئاماژەی پێکردووە "لە ڕێی لاوازکردنی تواناییە لەشکرییەکانی حوثییەکانەوە، وەها دەکەین بۆیان قورس بێت ئەو هێرشانە بکەن."

جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا، جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەمەریکا ئامادەباشە وەک پێویست، بۆ داکۆکیکردن لە بەرژەوەندییەکانمان و دەریاوانەکانمان و کەشتییەکانمان و کەشتییە بازرگانییەکانمان.
جۆن کێربی دەڵێت " ئێمە شەڕمان ناوێت، نامانەوێت ئەم بابەتە گەورە بکەینەوە؛ حوثییەکان بژاردەیان لە بەردەمدایە و هێشتاش کات بە بەرییەوە ماوە بژاردە ڕاستەکە هەڵبژێرن، بژاردە ڕاستەکەش، ڕاگرتنی هێرشە بەدکارییەکانیانە.

XS
SM
MD
LG