Accessibility links

Breaking News

مافەکانی مرۆڤ لە ناوەندی سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانە


ئەنتۆنی بلینکن ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانەی 46 هەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە 24 ی مانگی دوو 2021 لە ژنێڤ وتارێکی لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە پەیامی خۆی پێشکەش کرد .
ئەنتۆنی بلینکن ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانەی 46 هەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە 24 ی مانگی دوو 2021 لە ژنێڤ وتارێکی لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە پەیامی خۆی پێشکەش کرد .

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن لە بەردەم ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک جۆو بایدن وەها باوەڕ دەکات دەبێت مافەکانی مرۆڤ بپارێزرێن.

مافەکانی مرۆڤ لە ناوەندی سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانە
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:31 0:00

وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن لە بەردەم ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک جۆو بایدن وەها باوەڕ دەکات دەبێت مافەکانی مرۆڤ بپارێزرێن، داکۆکیکارانیان ستایش بکرێن، و هەروەها ئەوانەی مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن، دەبێت بەرپرسیاربکرێن.

گوتی "هەر وەک جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: هەموو مافەکانی مرۆڤ جیهانین، لە یەک جیا نابنەەوە، بەیەکەوە پەیوەستن و بەیەکەوە بەندن."

"ویلایەتە یەکگرتووەکان دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ لە ناوەندی سیاسەتی دەرەوەمان دادەنێت، لەبەر ئەوەی بنەڕەتین بۆ ئاشتی و سەقامگیری. ئەم پابەندبوونە پـتەوە و بەندە بە ئەزموونی خۆمان وەک دیموکراسی بێ کەموکوڕی نییە و زۆر جاران ناگاتە ئاست پێوارەکانمان ، بەڵام هەمیشە هەوڵ لەپێناو وڵاتێکی فرە لایەنی تر و بەڕێز و ئازاد دەدەین."

ئەوەش یەک لە هۆکارە سەرەکییەکانە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەیەوێت هەوڵی هەڵبژاردن بدات بۆ وەدەستهێنانی کورسییەک لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەڕی 2022 بۆ 2024.

"ئێمە تیشک دەخەینە سەر مسۆگەرکردنی ئەوەی کە ئەندامێتی ئەنجومەنەکە ڕەنگدانەوەی پێوانەی باڵابێت بۆ ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ. ئەوانەی خەراپترین تۆماریان هەیە لە بواری مافەکانی مرۆڤدا نابێت ببنە ئەندامی ئەو ئەنجومەنە. پێویستە ئێمە پێکەوە کاربکەین بۆ باشکردنی کار و ئەندامەتی ئەنجومەنەکە بۆ ئەوەی بتوانێت کاری زیاتر بکات بۆ بەرەوپێشەوەبردنی مافەکانی خەڵک لە سەرانسەری دونیادا."

زۆر لە وڵاتانی ئەندام پەسنی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەدەن تەنانەت لە کاتی بنکۆڵکردنی پێوانەکانی کەوا نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەری دامەزراوە. وەزیری دەرەوە بلینکن گوتی " هەموو تاکێک لە ئێمە بە مافەکانی مرۆڤ لە دایکبوین و هەروەها وڵاتان پابەندن بە پاراستنی ئەو مافە بنەڕەتییانە."

"ئەوانەی خۆیان دەشارنەوە لە ژێر عەبای پشتیوانیکردنی گەشەی ئابوریدا لە هەمان کاتدا هەوڵی بنکۆڵکردنی مافەکانی مرۆڤ دەدەن ئەوا بەرپرسیار دەکرێن، بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤیشەوە. ئێمە بەردەوامدەبین لە دەستنیشانکردنی پێشێلییەکان لە شوێنەکانی وەک ڤەنزوێلا، نیکاراگوا، کوبا و ئێران. ئێمە بانگەوازی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ حکومەتی رووسیا بۆ ئەوەی بە پەلە و بەبێ مەرج ئەلەکسی ناڤالنی ئازادبکات ، هەروەهاش بە سەدان هاوڵاتی دیکەی ڕووسی کە بە ناڕەوا گیراون سەبارەت بە پەیڕەویکردنی مافەکانی خۆیان. ئێمە باس لە پێوانەکانی جیهانی دەکەین کاتێک زوڵم و زۆرداری ئەنجامدەدرێن لە ژینگژیانگ یاخود کاتێک ئازادییە بنەڕەتیەکان بنکۆڵ دەکرێن لە هۆنگ کۆنگدا."

وەزیری دەرەوە بلینکن گوتی" ویلایەتە یەکگرتووەکان بە تەواوەتی پابەندە بەپاراستنی جیهانی و پـتەوکردنی مافەکانی مرۆڤ."

"ئێمە خوازیاری کارکردنین بە شێوەیەکی هاوکاری لەگەڵ دۆست و هاوبەشەکان لە ئەم دەزگایەدا و لە کۆمەڵگای ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە هەموو هەرێمەکاندا، بۆ دڵنیابوون لەوەی کەوا ئەنجومەنەکە دەسەڵات وبەڵێنەکەی بەجێدەهێنێت و بە شێوەیەکی کاریگەرانە خزمەت بە مافەکانی مرۆڤ دەکات لە سەرانسەری جیهاندا."

XS
SM
MD
LG