Accessibility links

Breaking News

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لۆمەی ئێران دەکات بۆ بەردەوامبوونی لە هاوکاری نەکردن


ئاڵای ئێران لە بەردەم باڵەخانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا
ئاڵای ئێران لە بەردەم باڵەخانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

کۆرین کیتسێڵ باڵیۆزی بەریتانیا بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە ناوی وڵاتەکەی و ئەمەریکا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا وتی،"پرسە هەڵپەسێردراوەکان و پرسی جیاوازی لە قسەکانی ئێراندا لە ڕابردوو نین - بەڵکو هێشتا هەن و جێی نیگەرانین."

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لۆمەی ئێران دەکات بۆ بەردەوامبوونی لە هاوکاری نەکردن
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:16 0:00

لە 21 ی مانگی یازدەدا، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، بڕیارێکی پەسەند کرد و تێدا " نیگەرانی قووڵی دەربڕی بەوەی کە ئێران هەتا ئێستا هاوکاریی پێویست و تەواو و هەروەها بێ بێپێچوپەنای پێشکەش بە ئاژانسەکە نەکردووە و هەروەها ئەو هەنگاوە بنەڕەتی و بەپەلەیەی نەناوە " کە ڕێگە بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی " دەدات دڵنیایی بدات کە بەرنامە ناوکییەکەی ئێران تەنیا بۆ مەبەستی ئاشتیانەیە."

فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا - کە بە E3 ناسراون پێکەوە لەگەڵ ئەمەریکا، بڕیارەکەیان پێشنیارکرد ئەوەی لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسەکەوە پەسەندکرا. کۆرین کیتسێڵ باڵیۆزی بەریتانیا بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە وتەکەیدا بۆ چوار وڵاتی ناوبراو لە خوێندنەوەی بڕیارنامەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە توانای ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ دابینکردنی دڵنیایی سەبارەت بە بەرنامەی ناوکی ئێران " بنەڕەتییە بۆ پارێزراوی سیستمی پاراستن و سیستمی جیهانی بۆ بڵاونەبوونەوەی چەکی ناوەکی. وتیشی هەروەک وتمانە، پرسە هەڵپەسێردراوەکان و پرسی جیاوازی لە قسەکانی ئێراندا لە ڕابردوو نین - بەڵکو هێشتا هەن و جێی نیگەرانین."

حکومەتەکانی E3 و ئەمەریکا دوای پەسەندکردنی بڕیارەکە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و پێشوازییان لەو کارە کرد. ئەوان ئاماژەیان بەوە کرد کە " ئێران لە ڕووی یاساییەوە بەپێی ڕێککەوتنی پاراستنی پەیماننامەی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ناوکی (NPT) پابەندکراوە بە هاوکاریی تەواو لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و ڕوونکردنەوە بۆ هەموو مادە و چالاکییە ناوکییەکان." حکومەتانی چوار وڵاتەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە بۆ زیاتر لە پێنج ساڵە بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەوڵیداوە بەشداری بە ئێران لە دیالۆگی بنیاتنەردا بکات سەبارەت بە کێشە چارەسەرنەکراوەکانی ئێران و ئێرانیش "بە هەڕەشە و ئازراندن" وەڵامی داوەتەوە.

لە بەیاننامە هاوبەشەکەیاندا، چوار وڵاتەکە وتیان کارێکی "سەرەکی و بەپەلەیە" کە ئێران کێشە ناوکییەکانی خۆی چارەسەر بکات و ئاماژەیان بەوە کرد کە بڕیارەکە داواش لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەکات هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر و نوێکراوە ئامادەبکات کە ئەنجامەکانی ئاژانسەکە لە ماوەی پێنج ساڵ لێکۆڵینەوەکەیدا کورت بکاتەوە.

لە بەیانامە هاوبەشەکەیاندا وتیان " ئێمە هیوادارین " ئێران دەرفەتەکە لە نێوان ئێستا و ئەو ڕاپۆرتەدا بقۆزێتەوە و دواجار ئەو زانیاری و هاوکارییە پێشکەش بکات کە پێویستن بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانە، بۆ ئەوەی ئاژانسەکە بتوانێت دڵنیایی بدات کە بەرنامەی ئێران هێشتا بە تەواوی بۆ مەبەستی ئاشتیانە و بۆ ئەوەی دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسەکە بتوانێت کۆتایی بە تاوتوێکردنی ئەم بابەتە بهێنێت. ئەگەر وەها نەبێت، ئەگەر وا نەبێت، گرنگ دەبێت کە دەستەکە درێژە بە سەروسەداکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگارییە بدات ئەوەی کە رەتکردنەوەی بەردەوامی ئێرانە بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی پەیوەست بە پشتڕاستکردنەوەی پەیماننامەی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکی لە نێویاندا بۆ متمانەی سیستمی پاراستنی جیهانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی."

وڵاتانی E3 و ئەمەریکا لە کۆتاییدا وتیان " ئێمە پێشبینی دەکەین ئێران سەرلەنوێ بەشداری لە ڕێبازی دیالۆگ و هاوکاری لەگەڵ ئاژانسەکەدا بکات."

XS
SM
MD
LG