Accessibility links

Breaking News

ڕۆژی سەربەخۆیی 2024


واشنتنی بایتەخت لە ڕۆژی سەربەخۆییدا
واشنتنی بایتەخت لە ڕۆژی سەربەخۆییدا

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئەمڕۆ ئەمەریکاییەکان یادی 248 هەمین ساڵەی دامەزراندنی ئەمەریکا دەکەنەوە. لە 4 ی مانگی حەوتی ساڵی 1776 دا، کۆنگرەی کیشوەری ، کە ئەو کاتە دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفیدڕاڵی 13 کۆلۆنیای ئەمەریکای باکوور بوو، دەقی کۆتایی جاڕنامەی سەربەخۆیی پەسەند کرد. بەم کارە ، 13 ویلایەتی داهاتوو، سەربەخۆیی خۆیان لە ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا بە جیهان ڕاگەیاند.

ڕۆژی سەربەخۆیی 2024
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:31 0:00

ئەمڕۆ ئەمەریکاییەکان یادی 248 هەمین ساڵەی دامەزراندنی ئەمەریکا دەکەنەوە. لە 4 ی مانگی حەوتی ساڵی 1776 دا، کۆنگرەی کیشوەری ، کە ئەو کاتە دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفیدڕاڵی 13 کۆلۆنیای ئەمەریکای باکوور بوو، دەقی کۆتایی جاڕنامەی سەربەخۆیی پەسەند کرد. بەم کارە ، 13 ویلایەتی داهاتوو، سەربەخۆیی خۆیان لە ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا بە جیهان ڕاگەیاند.

جاڕنامەی سەربەخۆیی، هەرچەندە زیاتر لە ساڵێک دوای دەستپێکردنی جەنگی سەربەخۆیی ئەمەریکا نووسرابوو، بەڵام نەک یەک، بەڵکو دوو بیرۆکەی شۆڕشگێڕانەی لێکەوتەوە . یەکەمیان بە رەچاوکردنی کۆمەڵێک بارودۆخی دیاریکراو، لەم حاڵەتەدا " دووبارە زیانگەیاندن و زەوتکردنی" بەردەوامی ماف و ئازادییەکانی کۆلۆنیالیستە ئەمەریکاییەکان لەلایەن حکومەتی شا جۆرجی سێیەمەوە، " ئەوە دەبێتە پێویست بۆ یەک گەل ئەو باندە سیاسیانە هەڵبوەشێنێتەوە کە بە یە کترەوەیانی بەستووەتەوە."

دووەمیان دووپاتکردنەوە بوو کە هەمووان بە یەکسانی لە دایکبووین. ئەم دەستەواژەیە کە بە زۆری بەو واتایە لێکدەدرێتەوە کە هەموو کەسەکان هەندێک مافی زگماک و بنەڕەتییان هەیە، لەوانەش مافی شکۆ؛ مافی ئەوەی کە هاوتای هاووڵاتییەکی دیکە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت؛ و دەرفەتێکی دادپەروەرانەیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی ژیانێکی باش بۆ خۆیان بهێننە دی – ئەوانە لە کرۆکی ئەو پرینسیپانەدان کە بنەمای پێکهێنانی ئەمەریکان. پەیڕەو دەکرێن وەک بنەمای دەستووری ئەمەریکا و یاسای باڵای نیشتمانەکە.

لە کاتێکدا ئێمە زۆر جار شکستمان هێناوە لە جێبەجێکردنی ئەو پرینسیپانە – وە شکستی هەرە بەرچاو، دامەزراوەی کۆیلایەتی بوو کە بۆ ماوەی 80 ساڵی دوای نووسینی جاڕنامەی سەربەخۆیی بەردەوامبوو - بەڵام تۆوی گۆڕانکارییەکانی چاند کە بە درێژایی ساڵان ئەو جۆرە شکستانەی نەهێشت و بەردەوام بوو لە ئەنجامدانی ئەو کارە لەگەڵ سەرهەڵدانی ئاڵنگاری نوێدا.

سەرۆک جۆو بایدن وتی " ئەمڕۆ ئێمە ئاهەنگی سەربەخۆییمان دەگێڕین . ئێمـە ئاهەنگی سەربەخۆیی و ئازادی خۆمان دەگێڕین." و دەڵێت،

" لە کاتێکدا گەلانی دیکە لەسەر بنەمای گەلێک شت وەک جوگرافیا و نەتەوە و ئایین دروستبوون، ئەمەریکا تاکە وڵاتە لە مێژوودا کە لەسەر بیرۆکەیەک دامەزراوە – بیرۆکەیەک و ئەوەش ئەوەیە کە ئێمە ئەم ڕاستیانە بە بەڵگەنەویست دەدانێین، کە هەموو کەسەکان بە یەکسانی لەدایکبوون - هەموو مرۆڤەکان - کە لەلایەن پەروەردگارەوە هەندێک مافی لێزەوتنەکراویان پێبەخشراوە لە نێویاندا ژیان، ئازادی و هەوڵدان بۆ بەختەوەری. کۆتایی وتەکەی سەرۆک بایدن .

سەرۆک بایدن وتی "ئێمە هەمیشە پابەندی ئەو وشانە نەبووین، بەڵام هەرگیز پشتگوێمان نەخستوون. وە ئەمڕۆ و هەموو رۆژێک دەبێت بە روونی بڵێین : هەرگیز ئەو وشانە پشتگوێ ناخەین."

XS
SM
MD
LG