Accessibility links

Breaking News

ڕۆژی جیهانی بۆ دیموکراسی 2022


ڕۆژنامەنووسان و لایەنگرانی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە کاتی ئەنجامدانی ڕێپێوانێکی ناڕەزایی لە هۆنگ کۆنگ .
ڕۆژنامەنووسان و لایەنگرانی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە کاتی ئەنجامدانی ڕێپێوانێکی ناڕەزایی لە هۆنگ کۆنگ .

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

15 ی سێپتەمبەر، ڕێکەوتی ڕێوڕەسمی بۆنەی ڕۆژی نێودەوڵەتی دیموکراسییە. ئەم ڕۆژە دەرفەتێکە بۆ جەختکردن لەسەر سوودەکانی بەڕێوەبردنی دیموکراسی گشتگیر.

ڕۆژی جیهانی بۆ دیموکراسی 2022
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:00 0:00

15 ی سێپتەمبەر، ڕێکەوتی ڕێوڕەسمی بۆنەی ڕۆژی نێودەوڵەتی دیموکراسییە. ئەم ڕۆژە دەرفەتێکە بۆ جەختکردن لەسەر سوودەکانی بەڕێوەبردنی دیموکراسی گشتگیر، وە داننان بە ئاستەنگەکان کە لە سەرانسەری جیهان ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

تەوەرەی ئەمساڵ ،" ئازادی ڕۆژنامەوانیە " هاوکاتی ئەوەی دیموکراسی لە پاشەکشێدایە و ستەمکاری لە زۆرێک لە شوێنەکان لە سەرانسەری جیهان لە هەڵکشاندایە ، هەربۆیە پاراستنی ڕۆژنامەوانی ئازاد و کراوە بگرە زیاتر گرنگە بۆ پارێزگاریکردن لە دیموکراسی .

هەربۆیە ڕۆژنامەوانی ئازاد دەتوانێت گەندەڵی ئاشکرا بکات و هاووڵاتیان بەئاگابهێنێت لە مافەکانیان لە ڕێی بڵاوکردنەوەی یاساکانی نیشتمانی و هەروەها سیاسەتەکان و کارئاسانکردن بۆ وتوێژکردنی گشتی و هەروەها ئاڵوگۆڕی بیرۆکەکان. هەروەها دیموکراسی دەشتوانێت پەردە لەسەر هەوڵەکانی ڕابەرانی ستەمکاران هەڵماڵێت کە بەمەبەستی لاوازکردنی حوکمی یاسا و سەرکوتکردنی هەڵبژاردنە ئازاد و ڕەواکان و کەمکردنەوەی مافەکانی مەدەنی و هەروەها ئازادی ڕادەڕبڕینە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن گوتی ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕێز لە دیموکراسی دەگرێت و وەزیری درەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن دەشڵێت " کۆمەڵگە ئازاد و دیموکراتیەکان هاوڵاتیانیان تەندروسترن و کەمتر ملانێی توند و هەروەها کۆمەڵگەکانیان گەشاوەن . بلینکن گوتیشی لە ڕاستیدا دیموکراسی بۆ زۆرێکە نەک بۆ کەمێک ." بلینک گوتیشی " دیموکراسی بە باشترین شێواز ئاستەنگە مەزنەکانی ئەم سەردەمەمان چارەسەردەکات ."
سەرۆک جۆو بایدن گوتویەتی کە ، " دیموکراسی حوکمڕانی خەڵکە لەلایەن خەڵکەوە و بۆ خەڵکە، باشترین ئامرازە بەردەوامەکانی مرۆڤایەتیە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و گەشەکردن و هەروەها ئاسایش . دەشڵێت بەو جۆرە ئێمە بە باشترین شێواز پارێزگاری لە مافەکانی گەردوونی مرۆڤ دەکەین و لە ئازادیە بنەڕەتیەکان و هەروەها لە شکۆی هەموو کەسێک."

سەرۆک جۆو بایدن گوتی "هیچ دیموکراسییەک سەد دەر سەد تەواو نییە و هەرگیز هیچ دیموکراسییەک کۆتایی نییە . گوتیشی هەر دەستکەوتێک بەدەست دەهێنرێت و هەر بەربەستێک دەشکێنرێت ، دەرئەنجامی کاری کۆڵنەدان و بێوەستانە ." لەم بۆنەی ڕۆژی جیهانی دیموکراسیدا ، ئێمە دووبارە وابەستەی ئەنجامدانی کاری سەخت دەبینەوە ئەوەی پێویستە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دیموکراسیەکان بەردەوامدەبن لە پێشەواییکردنی جیهان بۆ بەهاکانمان و بونیاتنانی ئایندەیەک ئەوەی لەسەر بنەمای ڕێز بۆ مافەکانی مرۆڤ بۆ هەموو خەڵکانە."

XS
SM
MD
LG