Accessibility links

Breaking News

خەڵاتەکانی نێونەتەوەیی ساڵی 2022 بۆ ژنانی بوێر و ئازا


ئەنتونی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وتارێک پێشکەش دەکات لە بۆنەی خەڵاتکردنی ژنانی بوێر و ئازا، دووشەممە 14 ی مانگی سێی 2022
ئەنتونی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وتارێک پێشکەش دەکات لە بۆنەی خەڵاتکردنی ژنانی بوێر و ئازا، دووشەممە 14 ی مانگی سێی 2022

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەم دواییانە 12 خانمی خەڵات کرد کە ئەوپەڕی بوێری، توانایی و ڕێبەرییان لە خۆیان نیشان دا کە ژیانی خەڵک و کۆمەلگاکانی خۆیان باشتر بکەن.

خەڵاتەکانی نێونەتەوەیی ساڵی 2022 بۆ ژنانی بوێر و ئازا
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:11 0:00

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەم دواییانە 12 خانمی خەڵات کرد کە ئەوپەڕی بوێری، توانایی و ڕێبەرییان لە خۆیان نیشان دا کە ژیانی خەڵک و کۆمەلگانی خۆیان باشتر بکەن. بۆنەی خەڵاتەکانی نێونەتەوەیی ژنانی بوێر بۆ ساڵی 2022 لە لایەن وەزیری دەرەوە لە ڕێگەی ئنتەرنیتەوە بەڕێوەچوو.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتونی بلینکن هەر کام لە خەڵاتکراوەکانی ناساند و بە ریزوانا حەسەن دەستیپێکرد پارێزەرێک کە هەڵمەتە سەرکەتووەکانی لە دژی بەخێوکردنی ڕۆبیان بۆ بارزگانی پێشەنگی کرد، ئەوەی زیانی بە ماسیگرانی ئاسایی دەگەیەنێت و لە ڕووی ژینگەوە بە هۆی خانووبەرەسازکردنی ناڕەوایانەی کۆمپانییەکان زۆنگاوە گرنگەکانی دەرووبەری داکا لەناودەبات.

سیمۆنە سیبیلیۆ دۆ ساسیمێنتۆی برازیل دادوەرێکی ناسراوی ڕیۆ دێ ژانیرۆیە کە ئەرکی دژی گەندەڵی، میلیشاکان و قاچاخیکردن بە بەنگ و موخەدەراتی وەئەستۆ گرتووە.

ئەی تینزر ماونگ چالاکوانێکی دێمۆکراسی لە بورمایە. ئەو خانمە لە 2015دا، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕێن بەرانبەر بە قەدەغەکردنی یەکێتیـیەکانی خوێندکاری و وانەگوتنەوە بە زمانەکانی کەمینەی نەتەوەییەکان ڕێپێوانێکی 400 مایڵی ڕێکخست و پاشان خرایە بەندیخانە.

خۆسێفینا کلینگر زوونێگا سەرپەرشتی ڕێکخراوێکی ناحکومەتیە کە ماسێگران، کرێکاران و خاوەن پێشەکان بۆ پشتیوانی لە گەشتیاری لێک کۆدەکاتەوە ئەوانەی پارێزگاری لە ژینگە، خوڵقاندنی کار، بەهێزکردنی کۆمەڵگاکانی ئافریکایی- کولۆمبایی و خەڵکی ڕەسەن دەکات.

تەیف سامی محەمەد جێگری وەزیری دارایی عێراق و بەڕێوەبەری گشتی بەشی بوجەیە و سەرکوتووانە لە دژی گەندەڵی حکومەتی و مەسەلەی بودجە خەباتی کردووە.

فاسیا بۆینۆە هەریس دوای شەڕە نێوخۆییەکان کە توندوتیژی لە دژی ژنان بەربڵاوبوو، خۆی تەرخان کرد بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی بە پێی جێندر و بردنە سەری پلەی خوێندەوارکردنی کچان و بەشداری ژنان لە سیاستدا.
نەجلا مانگۆوش، یەکەم خانمە کە بووە بە وەزیری دەرەوەی لیبی و هەروەها پسپۆری چارەسەری شەڕ و کێشەکان، بۆ بەدیهێنانی حکومەتێکی یەکگرتووتر و دێمۆکرات هەوڵی داوە.

دۆینا قێرمەن، ئەندامی پەرلمان، بۆ پەسندکردنی پەیماننامەی ئیستەنبوڵ، کە توندوتیژی لە سەر بناغەی جێندر بە پێشێلکرانێکی مافەکانی مرۆڤ بە فەرمی پشتڕاست دەکات، لە پێناوی مۆڵدۆڤادا هەڵمەتی بەڕێوەبرد.

بوومیکا شریستا، خانمێکی ترەنسجێندر بۆ نیپاڵ خەباتی کرد بۆ ئەوەی بژارەیەک بۆ بەڵگەی وڵاتی بوون زیاد بکرێت کە مەرج نیە جێبەجێ ببێت؛ لە 2007، دادگای باڵای وڵات ئەو گۆڕانەی پێکهێنا.

لە ڕۆمانیا، کارمن گێئۆڕگە بۆ مافەکانی ژنان و کچانی وڵات خەباتی کرد، ئەو گرووپەی ڕووبەڕووی نەژادپەرستی و جیاوازیدانانی لە ڕووی جینسیەوەیە و زووبە شوودان و بە زۆر بەشوودانی منداڵانیش دەگرێتەوە.

رۆیگچاندا پاسکۆی خەڵکی کەیپ تاون لە ئافریکای باشوور ڕێبەری کۆمەڵگەیەکە کە بۆ کردمکردنەوەی تاوانی پلاندانراو و توند وتێژی جێندری هەوڵ دەدات.

لە مانگی دوازدەی 2021دا، فام دۆوان ترنگ بە هۆی نووسینی سەبارەت بە دێمۆکراسی و مافەکانی مرۆڤ نۆ ساڵ زیندانی لە ڤییەتنام بەسەرداسەپێنرا. وەزیری دەرەروە بلینکن گوتی: "ئێمە بەندکردنی بە ناڕەوای ئەو خانمە مەحکووم دەکەین و داوامان ئەوەی دەستبەجێ ئازاد بکرێت."

وەزیری دەرەوە بلینکن گوتی: "ئەو 12 خانمە بە هەزاران مایل لە یەکتر دوورن، بەڵام لە خۆبەخشین بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکانیان و کۆمەڵگاکانیان بە ئەوپەڕی بوێری و خۆبەختکردنەوە لەگەڵ یەکتر هاوبەش و یەکگرتوون. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات."

XS
SM
MD
LG