Accessibility links

Breaking News

خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنانی بوێری 2023


ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئەزرا زەییا ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سیڤیل و دیموکراسی و هەروەها مافەکانی مرۆڤ گوتی : ئەو ژنانەی ڕێزیان لێگیرا کاریان کردووە لە پێناو دڵنیابوون لەوەی سیستمەکانی دادوەری وڵاتەکانیان هەموو هاووڵاتانیان دەپارێزن بەبێ گوێدان بە جێندەریان یان باوەڕیان یان پاشخانیان.

خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنانی بوێری 2023
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:57 0:00

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەم دواییانە خەڵاتەکانی ساڵانەی ژنانی ئازا ی بەخشی.

ئەزرا زەییا ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سیڤیل و دیموکراسی و هەروەها مافەکانی مرۆڤ گوتی : ئەو ژنانەی ڕێزیان لێگیرا کاریان کردووە لە پێناو دڵنیابوون لەوەی سیستمەکانی دادوەری وڵاتەکانیان هەموو هاووڵاتانیان دەپارێزن بەبێ گوێدان بە جێندەریان یان باوەڕیان یان پاشخانیان و دەڵێت:
"کاتێک ئەو سیستەمانە هەموو هاووڵاتیان ناپارێزن یان ناتوانن بیانپارێزن، ئەم ژنانە شەڕیان بۆ گۆڕینیان کردووە ، ئەوان بەربەستەکانیان شکاندووە و گەیشتوونەتە ئاستە نوێیە بەرزەکان و بوونەتە ئیلهام بەخش بۆ ژنانی لاو بۆ ئەوەی جێ پێیان هەڵگرن ."

یەکێک لەوانەی رێزی لێگیرا دکتۆر زەکەریا حیکمەتە ، کە لە ئەفغانستان لەدایک بووە ، دکتۆر حیکمەت کۆمەڵەی هاوسۆزی لەگەڵ پەنابەرانی ئەفغانی لە تورکیا دامەزراند و یارمەتی چەندان ئەفغانی داوە پاراستنی پەنابەری و داواکاری پەنابەری بەدەستبهێنن.

ئەلبا ڕوێدا ، نێردەی تایبەتی ئەرجەنتین بۆ ئاڕاستەی سکێسی مرۆڤ و ناسنامەی جێندەری ، ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە تێپەڕاندنی یاسای دانانی ڕێژەی کۆتا بۆ هەلی کار بۆ کەسانی ترانسجێندەر.
لە کۆماری ئەفریکای ناوەڕاست ، پرۆفیسۆر خاتو دانیێڵ دارلان ، بەهۆی بەرگریکردنی لە دەستوری وڵاتەکەی ، رێزی لێنرا.

خاتو دۆریس رییۆس لە کۆستەریکا لە چەندان دەستپێشخەریدا بەشداری هەبووە بۆ باشکردنی ژیانی هاووڵاتیانی ڕەسەن.

مییازا موحەمەد لە ئەثیوپیا ، کە ڕۆژنامەوانێکی بە ئەزموونە ڕاپۆرتی لەسەر زیندووماوانی توندووتیژی جێندەری بڵاوکردەوە و هەروەها کاری بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قوربانیەکان کرد .

لە ئوردن ، هەدیل عەبدولعەزیز چالاکوانی مافەکانی مرۆف دامەزرێنەری ناوەندی دادە بۆ یارمەتی یاسایی کە ساڵانە خزمەتگوازری بۆ هەزاران کەسی لاواز دابین دەکات .

باختژان تۆرگۆژینا ی خەڵکی کازاخستان کە چالاکوانێکی کۆمەڵگەی مەدەنیە بۆ دەیان ساڵە هەڵمەتی بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە کازاخستان گێڕاوە.

سیناتۆر داتوک راس ئەدیبا ڕادزی لە مالیزیا ئەم خانمە بەشی زۆری تەمەنی کارەکەی بەسەربرد بۆ بەرەوپێشبرد و بانگەشەکردن بۆ مافەکانی مرۆڤ و پلاتفۆرمەکانی خۆی بەکارهێنا بۆ تیشک خستنە سەر بێداد ی لە کۆمەڵگەی مالیزیادا.

عەمید بۆلۆر گانبۆڵد لە مەنگۆلیا ، لە ساڵی 2022 دا بووە یەکەم خانم لەنێو هێزە چەکدارەکان لە مەنگۆلیا .

بییانکا زاڵەویسکا ڕۆژنامەوانێکی پۆلۆندییە و لە ساڵی 2014 وە شەڕانگێزی ڕووسیای لە ئۆکرانیا تۆمارکردووە و هەروەها بۆ پتر لە دە ساڵە داکۆکی لە هاووڵاتیانی ئۆکراین کردووە.

یوڵیا پایڤیسکا ناسراوە بەوەی ڤیدیۆی ئەو تاوانانەی گرتووە کە لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە لە ماریۆپۆڵ کراون و پاشان ئەو ڤیدیۆیانە بۆ دەرەوە دزەپێکردووە و بوونەتە بەڵگە لەسەر ئەو تاوانانە.

لە کۆتاییدا خەڵاتی گروپی فەخری مادلین ئۆڵبرایت بەخشدرا بە ژنان و کچانی ناڕازی ئێران.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی: "بۆ رێزلێگیراوەکانمان ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەربەرزە بەوەی لایەنی ئێوە بگرێت لەو دەمەی ئێوە و کەسانی دیکە ئەو سەدان شەڕە بچوکانە ڕۆژ لە دوای رۆژ دەگێڕن ، گوتیشی ئێمە بۆ مەودایەکی درێژ لەوێ لەگەڵتاندا دەبین . "

XS
SM
MD
LG