Accessibility links

Breaking News

خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنانی بوێری 2024


لە میانی 18هەمین مەراسیمی ساڵانەی خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنانی بوێر، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی لە واشنتن وتارێک پێشکەش دەکات، 4ی مانگی سێی 2024.
لە میانی 18هەمین مەراسیمی ساڵانەی خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنانی بوێر، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی لە واشنتن وتارێک پێشکەش دەکات، 4ی مانگی سێی 2024.

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، "ئەمەریکا لە پاڵ هەموو ژنێکی بوێردا کە کاردەکات بۆ بنیاتنانی سەقامگیری زیاتر و یەکسانی زیاتر و دەرفەتی زیاتر."

خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنانی بوێری 2024
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:21 0:00
Direct link

خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنانی بوێر ڕێز لەو ژنانە دەگرێت کە لە سەرانسەری جیهاندا بوێری و هێز و سەرکردایەتییەکی ناوازەیان نیشانداوە لە داکۆکیکردن لە ئاشتی و دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی و یەکسانی ڕەگەزی و بەهێزکردنی ژنان و کچان بە هەموو هەمەچەشنەکانیانەوە ، کە زۆرجار مەترسی و قوربانیدانی گەورەیە بۆ سەر کەسەکە.

یەکەم وەرگری خەڵاتەکە لەم ئەمساڵدا، بەنەفشە یەعقوبییە، هەرچەندە ئێستا لە تاراوگە دەژی، بەڵام هەتا ئێستاش وەک داکۆکیکارێکی ماندوو نەناسە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی ئەفغانستان.

فەوزیە کەریم فیرۆز پارێزەرێکی دادگای باڵای بەنگلادیشییە کە زیاتر لە سی ساڵە تێیکۆشاوە بۆ مافەکانی گروپە پەراوێزخراوەکان.

لە بیلاڕووس، ڤۆڵھا هاربۆنۆڤا بەرگریکارێکی مافەکانی مرۆڤە کە ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و گروپە پەراوێزخراوەکانی دیکە لە بیلاڕووس.

ئەجنا جوسیچ لە بۆسنیا-هێرزێگۆڤینا داکۆکیکارێکە لە دۆخی کۆمەڵایەتی و یاسایی ئەو منداڵانەی لە کاتی شەڕدا لە ئەنجامی دەستدرێژی سێکسییەوە لەدایکبوون وە دژی ئەو شەرمەزارییە کۆمەڵایەتیەیە کە لە ئاکامی دەکەوێتەوە.

مینتزو وین پارێزەرێکی بورمییە لە کەیسەکانی تاوان و بەرگری لە مافەکانی کۆمەڵگە پەراوێزخراوەکانی بورما دەکات.

مارثا بیاتریز ڕۆک کابێلۆ جودابیرێکی سیاسی کوبایە و پێشەنگە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ئایینییە لە کوبا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی دامەزراندووە و سەرکردایەتیانی کردووە.

وەرگری خەڵات فاتیما کۆرۆزۆ پارێزەرێکی گەنجانە لە ئێسمێراڵداس، توندوتیژترین شاری ئیکوادۆر.

لە ئێستادا کە پەرلەمانتارانی گامبیا گفتوگۆ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی یاسای ساڵی 2015 بۆ قەدەغەکردنی شێواندنی ئەندامی زاوزێی مێینە دەکەن، فاتوو باڵدە، یەکێک لە ڕزگاربووانی ئەو دیاردەیە، داکۆکی لە پاراستنی ژنان و کچان دەکات لەو شێواندنە.

فەریبا بەلوچ چالاکوانێکی مافی مرۆڤی ئێرانییە لە لەندەن دەژی. لە ئەنجامی چالاکییەکانیدا، دەسەڵاتدارانی ئێران هەڕەشەیان لە ژیانی کردووە و کوڕ و براکەیان لە ئێران دەستگیرکردووە.

ڕینا گۆنۆی لە ژاپۆن پرسی هەراسانکردنی سێکسی دژی ژنان لە سوپادا گرتە ئەستۆ.

ڕابحە ئەلحەیمەر لە مەغریبەوە بە سەرکەوتوویی خەباتی کرد بۆ بەدەستهێنانی ناسنامەی هاوسەرگیرییە نەریتییەکەی بۆ ئەوەی کچەکەی لە ژیانێکی پەراوێزخراو بپارێزێت وەک منداڵێکی بێ بەڵگەنامە.

ئەگاتەر ئەتووهیر ڕۆژنامەنووسێکی بەناوبانگ، پارێزەر و چالاکوانی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە کە داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ و بەرپرسیارێتی گشتی و سەروەری یاسا لە ئۆگاندا دەکات.

خەڵاتی گروپی ڕێزلێنانی مادلین ئۆلبرایت بەخشرایە نۆ ژن کە لە نێوان ئەو 222 زیندانی سیاسی بوون کە لە مانگی دووی 2023 لە زیندان ئازادکران و چەندین چالاکوانی دیکەی نیکاراگوا کە لە خەبات بۆ دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ بەردەوامن.

هەر وەک وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن وتی، "ئەمەریکا لە پاڵ هەموو ژنێکی بوێردا کە کاردەکات بۆ بنیاتنانی سەقامگیری زیاتر و یەکسانی زیاتر و دەرفەتی زیاتر."

XS
SM
MD
LG