ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
واڵی ئەدیەیامۆ، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا وتی، "ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانمان لە وەڵامی بڕیارە سەرکێشەکەی ئێران بۆ ناردنی مووشەکی بالیستیک بۆ ڕووسیا هەنگاوی هاوئاهەنگ دەگرنەبەر."
ئەمەریکا زۆرر نیگەرانە لە قوڵبوونەوەی هاوبەشیکردنی سەربازیی نێوان ئێران و ڕووسیا ، و ئەمەریکا پێکەوە لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەوروپایی لە وەڵامدانەوەیان لە بەرامبەردا سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنن.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، مەیجەر جەنەڕاڵ پات ڕایدەر وتەبێژی پنتاگۆن وتی،" ئەمەریکا ئەو ڕاپۆرتانەی پشتڕاستکردەوە کە ئێران باری مووشەکی بالیستیکی مەودای نزیکی فاتح 360 ی گواستووەتەوە بۆ ڕووسیا، ئەوەی ئێمە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین کە دەشێت رووسیا لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا لە دژی ئۆکراین بەکاریان بهێنێت، ئەمەش دەبێتە مایەی بگرە کوژرانی هاووڵاتیانی مەدەنی ئۆکراینی زیاتر."
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وتی هاوکاتی ئەوەی ئێران پێشتر سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ڕووسیا بۆ یارمەتیدانی لە داگیرکارییە دڕندانە و نایاساییەکانی خۆی بۆ سەر ئۆکراین دابینکردووە، هاوکات مووشەکەکانی ئێران " توانایەکی زیاتر" بە ڕووسیا دەبەخشن.
ئەنتۆنی بلینکن وتی، " دابینکردنی موشەکی ئێرانی توانا بە ڕووسیا دەدات زیاتر لە جبەخانەی خۆی بۆ ئەو ئامانجانەی کە لە هێڵی پێشەوە دوورترن بەکاربهێنێت، لە هەمان کاتدا ئەو موشەکە نوێیانەی کە لە ئێرانەوە وەریدەگرێت بۆ ئامانجی نزیکتر تەرخان بکات". وتیشی، " ئەم پێشهاتە و گەشەسەندنی هاوکارییەکانی نێوان ڕووسیا و ئێران هەڕەشە لە ئاسایشی ئەوروپا دەکات و ئەوەش پیشان دەدات کە چۆن هەژموومی ناسەقامگیرکەری ئێران دەگاتە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."
بۆ تێکدان و بەرپەرچدانەوەی هەناردەکردنی چەکی ئێران، ئەمەریکا لەسەر دەستنیشانکردنی پێشووی ئەو لایەن و کەسانە بنیات دەنێت کە ئاسانکاری بۆ هاوکارییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا دەکەن و سزای زیاتریش بەسەریاندا دەسەپێنێت. سزا نوێیەکان تاکەکان و کەشتیەکان و کۆمپانیاکان دەکەنە ئامانج کە کارئاسانی دەکەن بۆ گواستنەوەی نایاسایی چەکی ئێرانی. لەوانە سزای زیاتر لەسەر کۆمپانیای فڕینی نیشتمانی ئێران، ئێران ئێر؛ دیاریکردنی پێنج کەشتی وەک موڵکی سڕکراو کە بەشدارن لە بڵاوکردنەوەی سیستەمی چەکی ئێران بۆ ڕووسیا؛ و دەستنیشانکردنی بەرپرسانی کۆمپانیا ئێرانی و ڕووسیەکان، هەروەها فەرماندەیەکی سوپای پاسداران، ئەوەی یارمەتی بۆ دابینکردنی یارمەتییە کوشندەکانی ئێران بۆ ڕووسیا دەدات. هاوکات لەگەڵ ئەمەریکا، هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان و ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا سزاکانی سەر کۆمپانیای فڕینی ئێران ئێریان ڕاگەیاندووە کە ڕێگری لە کارکردنی ئەو کۆمپانیایە لەنێو خاکی ئەو وڵاتانەدا لە داهاتوودا دەکات. سەرباری ئەوەش، ئەو وڵاتانە هەوڵی دەستنیشانکردنی زیاتری ئەو کەس و لایەنانە دەدەن کە بنکەکانیان لە نێو ئێران و ڕووسیادایە، ئەوانەی لە گواساتنەوەی چەکی ئێران بۆ ڕووسیا بەشدارن.
واڵی ئەدیەیامۆ، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا وتی، " ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانمان لە وەڵامی بڕیارە سەرکێشەکەی ئێران بۆ ناردنی مووشەکی بالیستیک بۆ ڕووسیا بە مەبەستی بەکارهێنانی لە جەنگی دەستدرێژیکردنە سەر ئۆکراین، هەنگاوی هاوئاهەنگ دەگرنەبەر." ئێران چڕکردنەوەی تیوەگلانی خۆی لە جەنگی نایاسایی ڕووسیادا هەڵبژاردووە و ئەمەریکاش لەگەڵ هاوبەشەکانی لە پشتیوانیکردنی ئۆکراین بەردەوام دەبێت."