ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
باڵیۆز ڕۆبەرت وود ،"پێویستە هەموو ئەندامێکی ئەم ئەنجومەنە داوا لە ئێران بکات کە پڕچەککردن و ڕاوێژکاری و دابینکردنی دارایی بۆ گروپە تێرۆریستییەکان ڕابگرێت و جڵەوی کردەوەکانی ئەو بریکارانە و هاوبەشاەکانی بکات ئەوانەی هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی هەرێمی دەکەن ."
ئیسرائیل وەڵامی هێرشە تێرۆریستییە تراژیدیەکەی ئەم دواییەی حزبوڵڵای بۆ سەر منداڵان و نەوجەوانان لە بەرزاییەکانی گۆلان بە هێرشێکی مووشەکی بە ئاڕاستەی ئامانجێک لە بەیروت دایەوە. فوئاد شوکر کە سەرکردەیەکی باڵای حزبوڵای لوبنانی بوو کوژرا ئەوەی بەرپرسی هێرشەکەی سەر منداڵەکان بوو.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆبەرت وود جێگرەوەی نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی تایبەت بە لێدوانێکی ڕوون دەستیپێکرد.
"ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات دژ بە هێرشەکانی حزبوڵڵا و هەروەها تێرۆریستانی دیکە. ئەمە بە تەواوی ئەوەیە کە لە 30 ی مانگی حەوتدا ئەنجامیدا، کاتێک بە شێوەیەکی سەربەخۆیانە وەڵامی ئەوەی هیچ گومانی لەسەر نییە – بە هیچ شێوەیەک – کە حزبوڵڵا بەرپرسیار بووە لەم هێرشە، کە تێدا چەکی ئێرانی بەکارهێنا و لە ناوچەیەکی لوبنانەوە کە لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە کۆنترۆڵکراوە، هەڵدرا."
باڵیۆز وود وتی: "حزبوڵڵا لە 8 ی مانگی دەوە بەردەوام موشەکی گرتووەتە ئیسرائیل، بە پشتیوانی و پشتگیری ئێران." و ئاماژەی بەوەشکرد کە، "حزبوڵڵا تاکە گروپ نییە لە ناوچەکەدا کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت و دۆخی غەززەیان قۆستۆتەوە بۆ لاوازکردنی ئاشتی و ئاسایش." هەروەها ئێران چەک و پشتیوانی بۆ حوسییەکان و حەماس دابیندەکات و هەروەها بۆ گروپە تێرۆرستیەکان لە سوریا و عێراق .
باڵیۆز وود جەختی لەوە کردەوە کە "جەنگێکی فراوانتر نە نزیکە و نە ئەوەیە خۆی لێلانەدرێت، هەرچەندە هێرشە هەلپەرستەکانی ئێران و تۆڕی بریکارە تیرۆریستییەکانی لە سەرانسەری ناوچەکەدا چەندین جار ئێمەی لە ململانێیەکی ناوچەیی نزیک کردووەتەوە."
"ویلایەتەی ەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پێشەوایکردن لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ لە غەززە و کەمکردنەوەی گرژییەکانی هەرێمی ... ڕێککەوتنی ئاگربەستێک دڵنیاترین ڕێگایە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی گەلی فەلەستین و کردنەوەی شیانی سەقامگیری فراوانتر."
باڵیۆز وود وتی" ئێمە پێمان وایە کە هێشتا کات و بوار ماوە بۆ چارەسەرێکی دیپلۆماسی "
"ئێمە هانی ئەندامانی ئەم ئەنجومەنی ئاسایشە دەدەین ئەوەی کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ئێران هەیە، فشارەکان لەسەر ئێران زیاد بکەن بۆ ئەوەی ململانێی بە وەکالەت لە دژی ئیسرائیل و ئەکتەرەکانی دیکە ڕابگرێت. لە ڕاستیدا پێویستە هەموو ئەندامێکی ئەم ئەنجومەنە داوا لە ئێران بکات کە پڕچەککردن و ڕاوێژکاری و دابینکردنی دارایی بۆ گروپە تێرۆریستییەکان ڕابگرێت و جڵەوی کردەوەکانی ئەو بریکارانە و هاوبەشاەکانی بکات ئەوانەی هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی هەرێمی دەکەن ."
باڵیۆز وود جێگرەوەی نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی تایبەت ڕایگەیاند و دەڵێت " لەم ساتەوەختە مەترسیدارەدا، پێویستە کە ئێمە پێکەوە کار بکەین بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا."