Accessibility links

Breaking News

ئێران گەلی خۆی دەمکوت دەکات


بەهارە هیدایەت
بەهارە هیدایەت

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

هەڵسوکەوتی ئەم دوایـیەی ئێران زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرتاسەری جیهاندا لێدەدات.

ئێران گەلی خۆی دەمکوت دەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:26 0:00

دەربڕینی ئاشکرای ئێران بە فراوانکردنی بەرنامە ناوکییەکەی، هەڵدانی موشەکە بالستییەکانی، پشتیوانی بەردەوامی بۆ تیرۆریستە بەکرێگیراوەکانی و ڕژێمە مرۆڤ کوژەکەی بەشار ئەسەد، و دانوستانە ڕاپۆرتکراوەکانی لەگەڵ هاوپەیمانە تۆتالیتارەکەی واتە چین بۆ دروستکردنی "هاوپەیمانیەتی ستراتیژی25 ساڵی'' زەنگی ئاگادارکردنەوەی لە سەرتاسەری جیهاندا بەرزکردۆتەوە.

بەڵام هەروەها ئەوەی کە دەبێت لە لیستی نیگەرانییەکان سەبارەت بە چالاکییە زیان بەخشەکانی ڕژێمی ئێراندا بە بیر بهێندرێتەوە، ئەو ئازار و مەینەتیـیانەن کە حکومەت بەسەر خەڵکی ئێران هێناوێتی.

ناوەندی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بنکە لە نیویۆرک، لەم دواییانەدا راپۆرتی داوە کە چالاکوانی دیاری مافەکانی ژنان و خوێندکاران بەهارە هیدایەت بە چوار ساڵ و هەشت مانگ زیندانی سزادراوە.

ئەو تاوانبارکراوە بە تاوانی هەڵبەستراو وەک " کۆڕوکۆبوونەوە و پیلانگێڕان دژ بە ئاسایشی نیشتمانی" و " پڕوپاگەندە دژی دەوڵەت" پاش بەشداربوونی لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە لە تاران دوابەدوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەی نەفەرهەڵگری ئۆکرانیا لەلایەن یەکەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی IRGC ، لە مانگی یەکی 2020 دا . لە تویتەکەیدا، خاتوو هیدایەت، کوشتنی ئەو 176 کەسەی کە لە کەوتنەخوارەوەکەدا کوژران بەراورد کرد بە سەدان ئێرانی کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی دەوڵەتەوە کوژراون، لەو دەمەی لە مانگی یانزەی 2019 دا خۆپیشاندانی دژە حکومەت لەسەرانسەری وڵاتدا بەڕێوەچوو.

خاتوو هیدایەت کە پێشتر زیاتر لە شەش ساڵی لە زیندان بەسەر بردووە بەهۆی چالاکییەکانی ئاشتیانەی بۆ مافە مەدەنییەکان ، تەنیا نییە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سزا لەلایەن ڕژێمەوە بە هۆی خۆپیشاندان دژ بە خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە، ئەوەی تراژیدیایەی هیچ کەسی پێ تاوانبار نەکراوە .

هەروەها بە دەیان ئێرانی دیکە سزای زیندانیان بۆ دەرکراوە، و لە هەندێک حاڵەتدا، جەڵدەدان، بەهۆی ئەوەی وێراون لە بەرامبەر رۆڵی سوپای پاسداران لە تراژیدیاکەدا، دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە.

ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئازاری گەلانی ئێرانی فەرامۆش نەکردووە، لەوانە بەهارە هیدایەت و خۆپیشاندەرانی دیکە، لەو دەمەی هەوڵیان داوە مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤیان بەکار بێنن. ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوامە لە دەنگ هەڵبڕین بەدژی رژێم بەهۆی پێشێلکردنی مافەکان، بەردەوام دەبێت لە دانانی سزا لەسەر کاربەدەستانی حکومەت، لەوانە وەزیر، دادوەر، ڕێبەرانی جێبەجێکردنی یاسا و سەرکردە سەربازییەکان ئەوانەی جودابیران دەچەوسێننەوه. و هەروەها بەردەوام دەبێت لە هەڵمەتی ئەوپەڕی فشارخستنە سەر بۆ بێ بەشکردنی ڕژێم لەو سەرچاوانەی بۆ هەڵسوکەوتی بەدکارانەی لە دەرەوە و ناوەوەی ئێراندا بەکاریان دەهێنێت .

هەر وەک مایک پەمپـێـیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، وتی، " ئێمە بە ئاشکرا دەڵێن جیهان چاوی لەسەریەتی، و لەم دەمەی ڕژێم بەردەوامە گەلی خۆی کردۆتە قوربانی درێژترین ئازار، ئێمە بێدەنگ نابین... ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا... پشتیوانی لە دەنگی لەمێژە پشتگۆی خراوی خەڵکی ئێران دەکات."

XS
SM
MD
LG