Accessibility links

Breaking News

پشتیوانی ئێران لە خۆپیشاندانەکانی غەززە


خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانیکردن لە فەلەستینییەکان لە شاری نیویۆرک، 8 ی مانگی دەی 2023
خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانیکردن لە فەلەستینییەکان لە شاری نیویۆرک، 8 ی مانگی دەی 2023

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئەڤریل هەینز بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمەریکا دەڵێت "ئێران هەوڵ دەدات بۆ وروژاندنی ناکۆکی و لاوازکردنی متمانە بە دامەزراوە دیموکراتییەکانمان ... بە بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا و بڵاوکردنەوەی هەڕەشە."

پشتیوانی ئێران لە خۆپیشاندانەکانی غەززە
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:04 0:00

لەو دەمەی ناڕەزایەتییەکانی لایەنگری فەلەستینەکان لە ناو زانکۆکانی ئەمەریکا لە ئاکامی ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەرپابوو، سەرۆک جۆو بایدن جەختی کردەوە سەر سروشتی بنەڕەتی مافی ئازادی ئاخافتن و " ئەوەی خەڵک بە شێوەیەکی ئاشتییانە گردببنەوە و پەیامی خۆیان بگەیەنن."

"ناڕەزایەتی باشترین نەریتە کە چۆن ئەمەریکاییەکان وەڵامی پرسەکانی لێکەوتەی دەرەنجامەکان دەدەنەوە." کۆتایی وتەکانی .

لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆک بایدن پێداگری لەسەر ئەوە کرد و گوتی " ئێمە کۆمەڵگەیەکی مەدەنین و دەبێت ئارامی بەرقەراربێت . ... و ئەوە پێچەوانەی یاسایە کاتێک توندوتیژی ڕوودەدات."

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، ئەڤریل هەینز بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی لە راگەێندراوێکدا هۆشداریدا لەوەی مەترسییەکی دیکە کاریگەری لەسەر ناڕەزایەتییەکان هەیە، ئەویش: کاریگەری هەوڵەکانی ئێرانە، " هەوڵدان بۆ وروژاندنی ناکۆکی و لاوازکردنی متمانە بە دامەزراوە دیموکراتییەکانمان ... بە بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا و بڵاوکردنەوەی هەڕەشە."

بەڕیوەبەر هەینز نووسیویەتی،" لە هەفتەکانی ئەم دوایانەدا، گەمەکارانی حکومەتی ئێران هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی هەلپەرستانە کەڵک لە ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانی سەبارەت بە جەنگ لە غەززە وەربگرن، بە بەکارهێنانی ڕێسایەکی گەمە کە بینیومانە ئەکتەرەکانی دیکە بۆ ساڵانێکە بەکاریدەهێنن وتیشی ئێمە تێبینیمان کردووە کە ئەکتەرەکانی پەیوەندیدار بە حکومەتی ئێرانەوە لە ئۆنلاین خۆیان وەک چالاکوانان پیشان دەدەن و هەوڵی هاندانی ناڕەزایەتییەکان دەدەن و تەنانەت پشتیوانی داراییش پێشکەش بە خۆپیشاندەران دەکەن."

ئەڤریل هەینز بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی جەختی لەوە کردەوە کە " ئەو ئەمەریکاییانەی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان دەکەن، بە نیازێکی باشەوە بەشداری دەکەن ، بۆچوونەکانیان سەبارەت بە ململانێی غەززە دەردەبڕن - - ئەم هەواڵگرییە ئاماژە بە پێچەوانەی ئەوە ناکات ... بەڵام گرنگە ئاگاداربیت لە ئەکتەرە بیانییەکانیش ئەوانەی هەوڵدەدەن مشتومڕی ئێمە بۆ مەبەستەکانی خۆیان بقۆزنەوە."

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کارین ژان پیێر، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی "پەیامێکی توندی" هەبوو بۆ گەیاندنی بە "ئێران و هەر لایەنکی دیکەی بیانی کە هەوڵی ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکییانەی دەستوەردان بدات."

"دەستوەردان لە سیاسەتماندا و هەوڵدان بۆ وروژاندنی دابەشبوون مایەی قبوڵکردن نییە، ئێمەش بەردەوام دەبین لە ئاشکراکردنی هەوڵەکان بۆلاوازکردنی دیموکراسی و کۆمەڵگەکەمان. ... حکومەتی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتگیری و بەرگریکردنی بەهێزی ئەمەریکاییەکان لە بەکارهێنانی مافەکانیان لە هەمواری یەکەمدا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین و دەربڕینی بۆچوونە سیاسییەکان بە شێوازێکی ئاشتیانە. لە هەمان کاتدا، ئێمە بەردەوام دەبین لە هۆشداریدان و ئاشکراکردنی هەوڵە دەرەکییەکان بۆ دەستوەردان لەنێو کاروباری ناوخۆمان و هەوڵدان بۆ گەورەکردنی ململانێکان." کۆتای وتەکانی.

خاتوو ژان پیێر وتی، "یەکەم بەشێکی سەرەکییە لە دیموکراسییەکی بەهێز و کارا و دووەمیان هەڕەشەیەکە کە هەرگیزا و هەرگیز چاوپۆشی لێناکرێت."

XS
SM
MD
LG