Accessibility links

Breaking News

ئێران نابێتە خاوەن چەکی ناوکی


وتووێژەکانی لەگەڵ ئێران لە ڤەیننا
وتووێژەکانی لەگەڵ ئێران لە ڤەیننا

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

بۆ ماوەی ساڵێک، ئێران و ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە مەبەستی گەڕانەوەی هەر دوولا بۆ پەیابەندبوون بە ڕێککەوتنی ناوکی ئێران ناسراو بە بەرنامەی هەمەلایەنە بۆ کرداری هاوبەش خەریکی وتووێژ بوونە.

ئێران نابێتە خاوەن چەکی ناوکی
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:21 0:00

بۆ ماوەی ساڵێکە، ئێران و ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە مەبەستی گەڕانەوەی هەر دوولا بۆ پەیابەندبوون بە ڕێککەوتنی ناوکی ئێران، کە بە فەرمی بە بەرنامەی هەمەلایەنە بۆ کرداری هاوبەش ناسراوە، خەریکی وتووێژ بوونە.

ئەمەریکا لە ساڵی 2018 لە ژێر بەڕێوەبەرایەتی پێشوو لە ئەو ڕێکەوتنە هاتە دەر و لە ئەو کاتەوە تا ئێستا ئێران بەڵێنییەکانی خۆی سەبارەت بە ئەم ڕێککەوتنە پێشێل کردووە ، وەک پیتاندنی یۆرانیوم تا پلەی قەدەغەکراو و بەرهەمهێنانی کانزای یۆرانیۆم کە وەک ئاڵمان، بەریتانیا و فەڕەنسا گوتوویانە جێگەی باوەڕ نییە کە "بۆ بەکارهێنانی مەبەستی مەدەنی بێت."

لە ماوەی وتووێژەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ناسراو بە پێنج عەلاوەی یەک بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئێران و ئەمەریکا بۆ ڕێکەوتنە ناوکییەکە پێشکەوتنێکی بەرچاو هەبووە. لە ئەم دواییانەدا، ڕۆبێرت مالی، نێردراوی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران گوتی، بە ئەو حاڵەش، بە هۆی ئەو بابەتە چارەسەرنەکراوانەی بۆ هەر دووک لا گرینگیان هەیە، گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە "کارێکی مسۆگەر نییە."
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ماوەی سەردانی ئەم دواییانەی بۆ ئیسڕائیل، ڕوانگەی ئەمەریکای دووپات کردەوە کە باشترین ڕێگا بەڕیوەبردنی بە تەواوی ڕێککەوتنەکە ئەوەیە کە "بەرنامەی ناوکی ئێران سەرلەنوێ سنووردار بکرێت." بەڵام وەزیری دەرەوە بلینکن جەختی کرد کە "داخوا ڕێکەوتنێکی هاوبەشی ناوکی هەبێت یان نا، بەڵێنی سەرەکی ئێمە کە ئێران هەرگیز دەستی بە چەکەناوکییەکان ناگات هەروا پتەو و قایمە."

وەزیری دەرەوە بلینکن دەستنیشانی کرد کە چالاکییەکانی بەدخوازانەی ئێران لە هەرێمەکەدا پەرەی سەندووە. ئەو گوتی: "ئەمەریکا هەروا ڕاوەستان لە بەرانبەر ئێراندا درێژە پێدەدات کاتێک ئەو وڵاتە هەڕەشەمان لێ بکات یان کاتێک هەڕەشە لە هاوپەیمانان و لایەنە هاوبەشەکانمان بکات و درێژە بە هەوڵ دەدەین... بۆ ئەوەی بەرەنگاری ڕەفتاری هێرشبەرانەی ئێران لە سەرانسەری هەرێمەکەدا بین."

بە گوێرەی ئەو بەڵێنییە، لە 30 ی مانگی سێ، ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە پێنج کەس و ناوەند بۆ خسنتەسەری گەمارۆکان دیاری دەکات چونکە لە کردارەکانی پێوەندیدار بە موشەکی بالستیکی ئێراندا دەستیان هەبووە، هەروەها لە هێرشی موشەکی ئەم دواییانە بۆ سەر هەولێر و بگرە ئەو هێرشە موشەکییەکانی لە لایەن دەستکیسانی ئێران بۆ سەر سعودیە و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەڕەب کراون.

برایان ئی، نێڵسون، جێگری وەزیری خەزێنە لە بەشی تێرۆریزم و زانیاری دارایی لە بەیاننامەیەکدا ئەو گەمارۆیانەی ڕاگەیاند و گوتی: "لە دەمێکدا ئەمەریکا هەروا لە هەوڵدایە ئێران بۆ پایەبەندبوونی بە تەواوی بۆ ڕێکەوتنە ناوکییەکە بگەڕێتەوە، ئێمە هەروا ئەوانە دەخەینە ژێر ئامانج کە پشتیوانی لە پرۆگرامی موشەکی باڵستیکی ئێران دەکەن. هەروەها لە گەڵ لایەنە هاوبەشەکانمان لە هەرێمدا کاردەکەین بۆ ئەوەی ئێران بەرپرسیاری کردارەکانی بکەین، لە نێویاندا پێشێلکردنی جیددی سەرەوەری هاوسێکانی."

XS
SM
MD
LG