Accessibility links

Breaking News

ڕۆژنامەنووسانی ئێرانی دادگایی‌دەکرێن


چەند ڕۆژنامەیەک کە وێنەی ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکانیان بڵاوکردووەتەوە، (ئەرشیفی وێنە)
چەند ڕۆژنامەیەک کە وێنەی ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکانیان بڵاوکردووەتەوە، (ئەرشیفی وێنە)

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

نیلوفەر حەمیدی و ئیلاهی محەمەدی ژمارەیەک تۆمەتیان ئاڕاستەکراوە، لەوانە پڕوپاگەندە دژی ڕژێمەکە، هەوڵدان دژی ئاسایشی نیشتمانی و هاوکاریکردن لەگەڵ ئەمەریکا.

ڕۆژنامەنووسانی ئێرانی دادگایی‌دەکرێن
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:14 0:00

وتەبێژی دادوەری ئێران ڕایگەیاند دوو ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراوی ئێرانی کە ڕووماڵی ڕووداوەکانی پەیوەست بە کوژرانی مەهسا ئەمینی کوردی ئێران تەمەن 22 ساڵ لە دەستبەسەری پۆلیسدا، لە کۆتایی مانگی پێنجدا دادگایی دەکرێن. مردنی ئەمینی لە مانگی نۆدا دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئاکارەوە بەهۆی پۆشینی حیجابەکەی بە نادروستی ، ناڕەزایەتی سەرتاسەری دژی ڕژێمی ئێرانی لێکەوتەوە.

نیلوفەر حەمیدی و ئیلاهی محەمەدی لە مانگی نۆی ساڵی 2022ەوە لە دوو لە بەدناوترین زیندانەکانی ئێران ڕاگیراون، دوای ئەوەی یارمەتیدەربوون لە بڵاوبوونەوەی چیرۆکی ئەمینی. هەردووکیان ڕووبەڕووی تۆمەت دەبنەوە، لەوانە پڕوپاگەندە دژی ڕژێمەکە، هەوڵدان دژی ئاسایشی نیشتمانی و هاوکاریکردن لەگەڵ ئەمەریکا. دەوترێت کە ئەوان پارێزەرانی یاسایی پێویستیان بۆ دابین نەکراوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، تۆمەتەکانی دژی حەمیدی و محەمەدی سەرکۆنەکرد. وتیشی" ئێمە ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە ، شتێکی ئاشکرایە ئەو تومەتانە ڕاست نین. هەروەهاش دەڵێم لە درێژەی ناڕەزایەتیەکاندا، دەسەڵاتدارانی ئێران چەندین جار مافی مرۆڤی ئێرانیان پێشێلکردووە، سزای خۆپیشاندەرانیان داوە بەهۆی جێبەجێکردنی ئازادییە سەرەتایەکانیان. ئەمەش نەک تەنها ئەندامانی کۆمەڵگای ئێران کە ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە، بەڵکو ڕۆژنامەنووسانی ئەو وڵاتەش دەگرێتەوە."

دوایین ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە مافی مرۆڤ پەیوەست بە ئێران ئاماژەی بە پێشێلکارییە زۆر و بەرچاوەکانی مافی مرۆڤ داوە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لە ساڵی 2022دا. لە نیویاندا "سنووردارکردنی توندی ئازادیی دەربڕین، لەوانەش توندوتیژی، هەڕەشەی توندوتیژی، و دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی ڕۆژنامەنووسان، سانسۆرکردن و جێبەجێکردنی یاساکانی بوختان و بوختانکردنی تاوانکاری، سنووردارکردنی ڕژدی ئازادی ئینتەرنێت."

وەزارەتی دەرەوە هەروەها باسی کوژرانی زیاتر لە 500 کەسی کردوە بە دەستی هێزەکانی ئاسایشی ئێران لە کاتی خۆپیشاندانەکانی دوای مردنی مەهسا ئەمینی و دەستگیرکردنی 19 هەزار خۆپیشاندەر. سەرباری ئەوە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە زۆرجار کەسانی ناڕازی سیاسی و ڕۆژنامەنووسان بە تاوانی کوشتن تۆمەتبار کراون، هەروەها لەسێدارەدانەکان بەبێ پەیڕەوکردنی بنەماکانی یاسا ئەنجام دەدرێن.

میلەر وتەبێژی ئەمەریکا وتی" دادگاییکردن و لەسێدارەدانی ساختە پێکهاتەی سەرەکی هەوڵەکانی ڕژێم بووە بۆ سەرکوتکردنی هەر جۆرە ناڕەزایەتییەک، جارێکی دیکە داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکەین دەستبەسەرکردنی و سەرکوتکردن ڕابگرن، دادگاییکردنی ساختەیان ڕابگرن و واز لە ڕەتکردنەوەی ئازادییە بنەڕەتییەکانی گەلی ئێران بهێنن کە شایەستەیین."

XS
SM
MD
LG