ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
باڵیۆز تۆمس-گرینفیڵد دەڵێت،" ڕۆژنامەوانان مافی ئەوەیان هەیە بەبێ ترس بژین و ڕاپۆرت بدەن، بۆیە با هەموومان کاربکەین بۆ پشتگیریکردن و پاراستنیان لەو دەمەی ئەوان ئەو چیرۆکانە دەگێڕنەوە کە جیهانمان بۆ بەرەو باشتر دەگۆڕن."
لیندا تۆمس-گرینفیڵد باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەێندراوێکدا بە بۆنەی ڕۆژی نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی هێنان بە دەربازبوون لە سزا بۆ ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان دەکرێن ئاماژەی کرد و وتی، " لە سەرانسەری جیهاندا، ڕۆژنامەنووسان هێشتا بەردەوام هەراساندەکرێن و دەترسێنرێن و بە توندی هێرش دەکردێتە سەریان و هەروەها چاودێریکردنیان بە شێوەیەکی هەڕەمەکیانە، و دووچاری هەڵمەتی زانیاری ناڕاست و هێرشی ئەلیکترۆنی دەبنەوە - هەموو ئەمانە بەهۆی وتنی ڕاستییەکانە بە دەسەڵات."
لیندا تۆمس-گرینفیڵد باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان وتی پەیامنێران لە ناوچەکانی ململانێدا ڕووبەڕووی مەترسییەکی بگرە گەورەتر دەبنەوە. لە غەززە، سودان، ئۆکراین و شوێنەکانی دیکە، ڕۆژنامەنووسان بەهۆی بوێریانەوە بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان کوژراون. تاوانەکانی دژی ڕۆژنامەنووسان بەردەوام لە هەڵکشاندایە. نزیکەی 800 ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری 45 وڵاتدا لە قۆناغێكی ساڵی ڕابردوودا زیندانیکران - زیاتر لە 500 یان هێشتا لە زینداندان یان قەدەغەی لە ماڵ هاتنە دەرەوەیان لەسەرە. باڵیۆز تۆمس-گرینفیڵد وتی: " لەگەڵ ئەوەشدا و وێڕای زیادبوونی توندوتیژی دژ بە ڕۆژنامەنووسان، کەچی ئێمە لە بینینی لێپرسینەوە لە تاوانباران شکستمان هێناوە."
لە ڕاستیدا لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا، ڕێکخراوی یونسکۆ هەواڵی مردنی زیاتر لە 1700 ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاندووە، تەنها یەک لە کۆی 10 تاوانبار بۆ تاوانەکانیان بەرپرسیار کراوە . باڵیۆز تۆمس گرینفیڵد داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دڵنیابێت لەوەی کە تاوانەکانی دژ بە رووژنامەنووسان ئاشکرا بکرێن و ئەنجامدەرانی ڕووبەڕوی دادگا بکرێنەوە ئەوەش بە پێشکەوتن لەسەر پلانی کارکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان.
باڵیۆز تۆمس گرینفیڵد وتی،" لەم ساتەدا کە تێدا دیموکراسی لە ژێر هێرشدایە، ئێمە پشت بە ڕۆژنامەنووسان دەبەستین بۆ ئاشکراکردنی گەندەڵی و بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاست و ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکەکان و هەروەها تیشک خستنە سەر پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ."
ئەمەریکا ماندوونەناسانە کاری کردووە بۆ مسۆگەرکردنی ئازادکردنی دوو پەیامنێر کە ناڕەوایانە زیندانی کراون، ئیڤان گێرشکۆڤیچ، یەکەم ڕۆژنامەنووسی ئەمەریکاییە کە لە دەمی جەنگی ساردەوە بە تۆمەتی سیخوڕی لە ڕووسیا دەستگیرکرابێت و بە سیخوڕیکردن تۆمەتبارکرا و لەلایەن دادگایەکی ڕووسیاوە سزای 16 ساڵ زیندانی درا. ئەلسو کورماشێڤا ڕۆژنامەنووسێکی ڕووسی - ئەمەریکاییە کاردەکات لەگەڵ ڕادیۆی ئەوروپای ئازاد / بەشی لیبرتی تەتار-بەشکر. خانم ئەلسۆ بە تۆمەتی خۆ تۆمارنەکردنی وەک کەسێکی بیانی تۆمەتبارکرا و سزای شەش ساڵ و نیو زیندانی درا . ئەمەریکا بەردەوامیشە لە داکۆکیکردن لە ئازادی و سەلامەتی ئۆستن تایس ئەوەی لەلایەن ڕژێمی سوریاوە دەستگیر کرا. ناوبرا ئێستا ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمەریکاییە کە بۆ درێژترین ماوەیە لە مێژوودا دەست بەسەربێت .
باڵیۆز تۆمس-گرینفیڵد ڕایگەیاند،" ڕۆژنامەوانان مافی ئەوەیان هەیە بەبێ ترس بژین و ڕاپۆرت بدەن. وتیشی" با هەموومان کاربکەین بۆ پشتگیریکردن و پاراستنیان لەو دەمەی ئەوان ئەو چیرۆکانە دەگێڕنەوە کە جیهانمان بۆ بەرەو باشتر دەگۆڕن."