Accessibility links

Breaking News

ڕۆژنامەوانان دەبێت بپارێزرێن


ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

بەبێ ڕۆژنامەگەرییەکی بەهێز و ئازاد و سەربەخۆ ، کۆمەڵگەیەکی ئازاد و سەربەخۆ بوونی نابێت . ئەوەش لەبەر ئەوەی ڕۆژنامەوانان بە شێوەیەکی کارا و بەردەوام پەردە لەسەر چالاکیەکان و ڕەفتارەکان هەڵدەماڵن، لەوانە فێڵ و گەندەڵی حکومەت کە دامەزراوە دیموکراتیـیەکان لەناودەبات و ئیفلیجیان دەکات.

ڕۆژنامەوانان دەبێت بپارێزرێن
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:09 0:00

بەبێ ڕۆژنامەگەرییەکی بەهێز و ئازاد و سەربەخۆ ، کۆمەڵگەیەکی ئازاد و سەربەخۆ بوونی نابێت . ئەوەش لەبەر ئەوەی ڕۆژنامەوانان بە شێوەیەکی کارا و بەردەوام پەردە لەسەر چالاکیەکان و ڕەفتارەکان هەڵدەماڵن، لەوانە فێڵ و گەندەڵی حکومەت کە دامەزراوە دیموکراتیـیەکان لەناودەبات و ئیفلیجیان دەکات. ڕۆژنامەوانان زانیاری دەدەنە جەماوەر و بەو کارەش وەهادەکەن حکومەت و دەسەڵاتدارەکان ڕاستگۆ بن .

هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی گەیاندنی زانیاری و لەناوبردنی ئەو بڵاوکراوانەی کە لایان نەخوازراوە یان هەواڵی ڕەخنەگرە ، گەمەکارانی دەوڵەت و وەکیلەکانی نادەوڵەتی ڕابەرانی ستەمکاران و حکومەتان هەڵمەتێکی چڕوپڕ و زۆر جاریش هەڵمەتێکی دڕندانەیان بەرپاکردووە بۆ کپکردنی میدیای سەربەخۆ و ڕۆژنامەوانان وسەرنووسەران و نووسەران هەروەها میدیاکارانی دیکە هەراسانکراون و بە تۆمەتی درۆ ناویان زڕاندون و دەستبەسەرکراون و پەلاماردراون و تەنانەت کوژراویشن.

بە گوێرەی ڕۆژنامەوانانی بێسنوور ، لەسەر ئاستی جیهانی نزیکەی 1100 ڕۆژنامەوان بەدرێژایی دە ساڵی رابردوو کوژراون. لە سەرەتای ئەمساڵەوە 26 ڕۆژنامەوان و 2 میدیاکار کوژراون ، هەروەها 460 ڕۆژنامەوانی دیکە و 18 میدیاکار دەستگیرکراون .

لیسا کارتی، نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئابوری و ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی " ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆر نیگەرانە لە هەراسانکردنی ڕۆژنامەوانان لە زۆر ناوچەی سەرانسەری جیهاندا."

گوتیشی لەمساڵدا سەلامەتی ژیان و بارودۆخی ڕۆژنامەوانان لە نێو ڕووسیا و هەروەها ئەو ناوچانەی ئۆکرانیا لە ژێر دەسەڵاتی رووسیادان بە تایبەت بە پڕ کێشەیی دەمێننەوە . لیسا کارتی باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگروتوەکان دەڵێت "بەلانی کەم 7 ڕۆژنامەوان کوژراون لەو کاتەی ڕووماڵی جەنگی بێ پاساوی ڕووسیایان دژ بە ئۆکرانیا دەکرد. دەشگوترێت بەلانی کەم 21 ڕۆژنامەوان ناڕەوایانە دەستبەسەرکراون لەو ناوچانەی ئۆکرانیای ژێر دەسەڵاتی ڕووسیا ، چارەنووسی زۆربەی ئەو ڕۆژنامەوانانە نادیارە. ڕەنگە ئەم ژمارانە مشتێک بن لە خەرمانێک و هەروەها ئەوانە تیشک دەخەنە سەر ترسی حکومەتی ڕووسیا لە ڕاپۆرتکردنی ڕاستگۆیانە لە بارەی جەنگەکەیەوە ."

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان باڵیۆز کارتی ئاماژەیکرد و گوتی لە سەرانسەری جیهان " ژنان لە بواری ڕۆژنامەوانیدا هەڕەشەکان و پەلامارەکان بە شێوەیەکی نایەکسان کاری کردووەتە سەریان کە زۆر جار شێوازی ڕەگەزی و سێکسی لەخۆدەگرێت زیاتر لە هاوتاکانیان لە ڕەگەزی نێر و هەتادێت لە ڕێگەی ئنتەرنێتەوە زیاتر ڕوودەدەن."

لیسا کارتی باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەموو جۆرە هەڕەشە و هەراسانکردن و توندوتیژی بەرامبەر ڕۆژنامەوانان سەرکۆنە دەکات."

لیسا کارتی باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت "میدیایەکی ئازاد و سەربەخۆ گرنگە بۆ دیموکراسی و ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ئاڵوگۆڕکردنی ئازادانەی زانیاری و بیرۆکەکان و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و حکومەت دەخاتە بەردەم زیاتر لێپێچینەوە و شەفافیەتەوە ." گوتیشی نابێت رۆژنامەوانان ڕووبەڕووی هەراسانکردن و تۆقاندن یان توندوتیژی ببنەوە بەهۆی ئەوەی کارەکانیان بەئەنجام دەگەیەنن."

XS
SM
MD
LG