Accessibility links

Breaking News

تێرۆرستێکی داعش ڕووبەڕووی داد کرا


دادگای ئەلێکساندریا لە ویلایەتی ڤێرجینیا
دادگای ئەلێکساندریا لە ویلایەتی ڤێرجینیا

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

تێرۆرستێکی داعش رووبەرووی داد کرا
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:13 0:00

تێرۆرستێکی دڕندەی داعش لە مانگی چواردا ڕووبەڕووی داد کرا دوای ئەوەی دەرکەوت تاوانبارە بەهۆی بەشداریکردنی لە کارە قێزەونەکاندا ئەوانەی بوونە مایەی ڕفاندنی زۆرەملێ و ئەشکەنجەدان و هەروەها مردنی کارمەندانی کۆمەکی ئەمەریکایی و ڕۆژنامەوانان و هەروەها مەرگی هاوڵاتیانی بەریتانی و ژاپۆنی لە سوریا.

دەستەیەکی سوێندخۆرانی فیدراڵی لە ڤێرجینیا بە فەرمی هاوڵاتیەکی بەریتانی بە ناوی ئەلشافی ئەلشەیخ تاوانبارکرد بەهۆی ڕۆڵی لە پیلانی بە بارمتەگرتن ئەوەی گرتنی پتر لە 20 کەسی بەدیل لێکەوتەوە لە سەروبەندی سەروەختی تیرۆری دەوڵەتی ئیسلامی لە نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2015 .

پیلانەکە بووە مایەی کوشتنی سێ پیاوی ئەمەریکایی کە بریتی بوون لە ڕۆژنامەوانان جەیمس فۆڵی و ستیڤین سۆتلۆف و هەروەها پیتەر کەیسگ کارمەندی یارمەتی مرۆیی و ژنێکی کارمەندی یارمەتی مرۆیی بە ناوی کایڵا مۆڵەر.

سێ پیاوە ئەمەریکاییەکە سەربڕان و کوشتنەکانیان بە ڤیدیۆ تۆمارکران و گرتە ڤیدیۆیەکانیان بۆ پرۆپاگەندە بەکارهێنا .
هاوکات کایڵا مۆڵەر بە زۆرەملێ کرایە کۆیلەی سێکس و بەردەوام لەلایەن ڕابەری دەوڵەتی ئیسلامی ئەبو بەکر ئەلبەغدادییەوە دەستدرێژی سێکسی دەکردە سەری بەر لەوەی کایڵا لە بارودۆخێکی تەمومژاویدا بمرێت .

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دادی ئەمەریکا ئاماژەیکرد بەوەی کە ئەو بەڵگانەی لە میانەی دادگایەکەدا پێشکەش کران ئەوەی پیشاندا کە ئەلشەیخ و دوو ئەندامی دیکەی داعش ئەوانەی لەلایەن بارمتەگیراوەکان نازناوی بیتڵزیان لێنابوون بەهۆی شێوەزاری ئینگلیزی بەریتانیانەوە ئەوانە سەرپەرشتی بەندیخانە و گرتوخانەکانی ئەو ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەیان دەکرد لەو شوێنەی بارمتەگیراوەکانیان تێدا دەستبەسەرکردبوو.

ئەلشەیخ و دوو ئەندامەکەی دیکەی داعش بە تێوەگلانیان بە پەیڕەویکردنی شێوازی پیادەکردنی توندوتیژی دووروودرێژی جەستەیی و سایکۆلۆجی دژ بە بارمتەگیراوان ناسرابوون.

لە میانەی دادگاییەکەدا 35 کەس گەواهیان دا لەوانە 12 بارمەتگیراوانی پێشوو ئەوانەی وردەکاریان پێشکەشکرد لەسەر لێدانی توند و بەردەوام و دەستدرێژی سێکسی و ئاوکردن بەسەری کەسەکەدا لەو دەمەی دەمی بە پارچە قوماشێک ئاخنرابوو هەروەها بە زۆرەملێ ناچارکردنی بارمەتگیراوەکان بۆ ئەوەی تەماشای دیمەنی کوشتنی بارمتەگیراوانی دیکە بکەن.

دەستەی سوێندخۆران ئەلشێخیان بە سەرجەم هەشت تۆمەتەکە بە تاوانبار ناساند لەوانە بە بارمتەگرتن کە بوونە مایەی مەرگ و پیلانڕێژی بۆ کوشتنی ئەمەریکایی لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەروەها پیلانرێژی بۆ دابینکردنی پارە بۆ تێرۆریستان . ئەلشێخ ڕووبەڕووی زیندانی هەتا هەتایی لە زینداندا دەبێتەوە و بڕیارە حوکمی زیندانی لە مانگی هەشتدا بدرێت .

دوای ئەوەی دادگا بە فەرمی ئەلشێخی بە تاوانبار ناساند دایان فۆڵ دایکی ڕۆژنامەوان جەیمس فۆڵی سەربڕوا ستایشی سیتمی دادوەری ئەمەریکای کرد و ئاماژەیکرد بەوەی کە چوار پاریزەر داکۆکیان لە ئەلشەیخ کردبوو گوتی ئەلشافی ئەلشەیخ بەوپەڕی بەزەییەوە مامەڵەکرا و گوتیشی هیوادارین بتوانین ئەمە بگۆڕین بۆ دادوەری نەک تۆڵەسەندنەوە.

ئەم کەیسە تیشکیش دەخاتە سەر ئەوەی جا لە نێو دادگایەکدا بێت یان لە گۆڕەپانی جەنگدا بێت پەیامێکە ئەوەی سەرۆک بایدن لە دەمێکی پێشوەختی ئەمساڵدا ئاڕاستەی تێرۆریستانی کرد و نەگۆڕە کە دەڵێت "ئێمە ڕاوەدووتان دەنێن و دەتان دۆزینەوە."

XS
SM
MD
LG