ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
باڵیۆزی ئەمەریکا جێفری دێڵۆڕێنتس ڕاوێژکاری باڵا بۆ کاروباری تایبەتی سیاسی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە گروپی داعش و ئەوانەشی ئەو گروپە هاندەریانن بەردەوامن لە بەشداریکردن لە ئەنجامدانی هێرشی قیزەون لە هەر شوێن و بە هەر شێوەیەک بتوانن ئەنجامیبدەن.
باڵیۆزی ئەمەریکا جێفری دێڵۆڕێنتس ڕاوێژکاری باڵا بۆ کاروباری تایبەتی سیاسی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە گروپی داعش و ئەوانەشی ئەو گروپە هاندەریانن بەردەوامن لە بەشداریکردن لە ئەنجامدانی هێرشی قیزەون لە هەر شوێن و بە هەر شێوەیەک بتوانن ئەنجامیبدەن و دەڵێت " گروپی داعش هەوڵدەدات قەیرانە مرۆییەکان بقۆزنەوە و ئەندامانی دانیشتوانە لاوازەکان ئامادەبکات و بیانکەنە توندڕەو بۆ کاری توندوتیژی و هێرش بکەنە سەر کەسانی سیڤیل.
هێزەکانی ئەمەریکایی بەمدوایـیانە هەڵمەتێکیان لە سوریا دژ بە داعش ئەنجام دا و کوژرانی ڕابەری داعش ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی لێکەوتەوە ، ئەوەی بە ئەمیر موحەمەد سەعید عەبدولڕەحمان ئەلمەولا یان حاجی عەبدوڵڵا ش دەناسرێت .
لە ژێر ڕابەرایەتی عەبدوڵڵادا داعش کۆمەکی دارایی بۆ لقی خۆی بە ناوی داعشی خۆراسان لە ئەفغانستان دابین دەکرد ، ئەو گروپەی بەرپرسیاربوو لە هێرشە قێزەونەکەی کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حامید کارزای ئەوەی کوژرانی پتر لە 130 کەسی مەدەنی و هەروەها 18 سەربازی ئەمەریکایی لێکەوتەوە .
بەهای بەرزی دڕندایەتی داعش لەو کارەساتە مرۆییەدا لەسەر پتر لە 40 هەزار هاوڵاتی بیانی بە ئاشکرا دەردەکەوێت کە لە نێویاندا بە دەیان هەزار لە منداڵانی بێتاوان هەن ئەوانەی لە ئێستادا لە کەمپەکانی ئاوەرەیدا دەژین .
" باڵیۆز جێفری دێڵۆڕێنتس گوتی ئەم ڕەوشە نابەجێیە و قەیرانێکی مرۆیی و مافەکانی مرۆڤ و هەروەها ئاسایشە گوتیشی" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هاوڵاتیانی خۆی دەهێنیتەوە بۆ وڵات و داواش لە وڵاتانی دیکە دەکات جێ پێی ئەمەریکا هەڵگرن.
"باڵیۆز جێفری دێڵۆڕێنتس ئاگاهی دا کە دابینکردنی دارایی هێشتا هەر خوێنبەری ژیان دەبێت بۆ تێرۆریستان . گوتیشی دەبێت ئێمە هەوڵەکانمان پتەوبکەین بۆ بەدواداچوونی دابینکارانی دارای و کارئاسانکارانی دارایی تیرۆرستان و هەروەها ڕێگریکردن لە هاتنی سەرچاوە گرنگەکان ئەوانەی هەلی چاودێریکردنی لاوازی ڕێساکان لە شوێنەکانی دەسەڵاتی دادوەری لاوازدا دەقۆزنەوە."
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە تایبەت نیگەرانە لە هەڕەشەی ڕوو لە زیادبووی تیرۆریزم لە ناوچەکانی ئەفەریکا . گروپی داعش و لقەکانی و هەروەها تۆڕەکانی لە سەرانسەری ناوچەکانی ئەفریکا تەشەنەیان کردووە و ئایدیۆلۆژی توندڕەویان لە ململانیە لە مێژەینەکانی لە گۆڕیدان چاندووە ئەوەی گۆڕانی بە خێرایی و کوشندەیی بەو ململانێیانە دەبەخشێت . گروپی داعش لە ڕۆژئاوای ئەفریکا بووەتە یەکێک لە هەرە لقە کۆشندەکانی لە دەرەوەی عیراق و سوریا.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کارکردنی لەگەڵ هاوبەشانی ئەفریکایی لەسەر پرۆگرامەکانی بەگژداچوونەوەی تیرۆریزم بەردەوام دەبێت.
کارێکی گرنگە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت لە ڕێگریکردن لە ڕادەستگەیشتی گروپە تیرۆریستیەکان بە پەناگەی سەلامەتدا، وەک ئەو گروپانەی لە ئەفغانستان هەن.
هەر وەک سەرۆک بایدن جەختی کردووە و دەڵێت " ئێمە تالیبان بەرپرسیار دەکەین لە وابەستی خۆی کە ڕێگە بە تێرۆریستان نەدات هەڕەشە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یان هاوپەیمانەکانی خۆی لە خاکی ئەفغانییەوە بکەن.
باڵیۆزی ئەمەریکا جێفری دێڵۆڕێنتس ڕاوێژکاری باڵا بۆ کاروباری تایبەتی سیاسی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی " لەسەر ئاستی جیهانی پتەوکردنی بەڕێوەبردنی باش و حوکمی یاسا و بەرپرسیارێتی و دیموکراسی گشتگیر و هەروەها ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ سەرجەمیان دەبنە کەمکردنەوەی ئەو بارودۆخ و ستەمانەی دەبنە مایەی تیرۆریزمی شەڕەنگێز و تیرۆریزم کە بۆ ئامادەکردنی تیرۆریستان بەکاریان دێنن.
دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە یەکگرتووی لە پابەندبوونی خۆی بمێنیتەوە بۆ لەناوبردنی بەڵای ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی وەک داعش و ئایدیۆلۆژیە توندڕەوەکەی لە هەر شوێنیکدا هەبن.