Accessibility links

Breaking News

جەژنی کرێکاران 2021


ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

لە یەکەم دووشەممەی مانگی نۆ، ئەمەریکا ئاهەنگی جەژنی کرێکاران دەگێڕێت، کە ئاهەنگگێڕانێکە بۆ کرێکارەکانی و بەشدارییان لە سەرکەوتنەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگاکەی.

جەژنی کرێکاران 2021
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:09 0:00


لە یەکەم دووشەممەی مانگی نۆ، ئەمەریکا ئاهەنگی جەژنی کرێکاران دەگێڕێت، کە ئاهەنگگێڕانێکە بۆ کرێکارەکانی و بەشدارییان لە سەرکەوتنەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگاکەی.

مێژووی جەژنی کرێکاران دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەهەم، کاتی پەرەسەندنە مەزنەکەی پیشەسازی کەوا گۆڕانکارییەکی ئێجگار زۆری بەرپاکرد. تەنانەت بەرلە کۆتایی هاتنی شەڕی ناوخۆی ئەمەریکاییەکان لە ساڵی 1865دا، وڵاتەکە ئامادەی گۆڕانکارییەکی ئابووری بوو لە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵیـیەوە بۆ بەرهەمهێنانی پیشەسازی، بە تایبەتی لە شارە گەورەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتدا. داهێنانە نوێـیەکان وەهایانکرد ئامێرەکان شوێنی کارە دەستیـیەکان بگرنەوە و ڕێژە و هەمەجۆری بەرهەمهێنان زیاتربن هاوکاتی بەردەوام فراوانبوونی تۆڕی هێڵەکانی ئاسنین و خێراکردنی گەیاندنی کەرەستەکان بۆ کارگەکان و کاڵاکانیش بۆ بازاڕەکان.

ئەو گۆڕانکارییانە پێویستییەکی مەزنیان سازکرد بۆ هەبوونی کرێکاران. ئەمەریکاییەکانی کە بە دوای کار دەگەڕان بە ئاپورا لە گوندەکانەوە ڕوویان لە ناوەندەکانی پیشەسازی کرد وەک لە نیویۆرک، شیکاگۆ، و پیتسبەرگ تەنانەت هەر کە شەپۆڵ لە دوای شەپۆلی کۆچبەرانیش دەگەیشتنە ئەمەریکا، بە سەرەکی لە ئەوروپاوە، بە ئومێدی دەستکەوتنی کار و دەرفەتی نوێ بۆ بەرەوپێشەوەبردنی ڕەوشی ئابوورییان.

هەر کە پەرەسەندنی ئابووری بەردەوامبوو، بە هەزاران کرێکار لە کارگەکان و پیشەسازی ستیل و کانە بەردە خەڵوزییەکان کاریان دەکرد، 12 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، حەوت ڕۆژ لە هەفتەیەکدا و هەمیشە بەکرێدەستێکی کەم و زۆر جاران لە بارودۆخێکی سەخت و تەنانەت لە ڕەوشێکی مەترسیداریشدا. سەرباری ئەوەش، کارکردن بە مندالان شتێکی باوبوو تا تەمەنی پێنج ساڵانیش بەرامبەر بە بەشێکی زۆر کەمی بیست سنت لە کاتژمێرێکدا کە کرێکارانی هەراش دەستیان دەکەوت.

بۆ وەدەستهێنانی دەستە باڵایی یاخود هاوسەنگی لە دانوساندناکاندا لەگەڵ خاوەن ئیشەکان لە پێناو حەق دەستی باشتر و ڕەوشی باشی کارکردندا، سەندیکای کرێکاران پەرەیان سەند و گەلێک چالاکتربوون. ئەوان خۆپیشاندان و گردبوونەوەیان ڕێکخست، کەوا زۆر جار بەرەو توندوتیژی دەڕۆیشتن هەر کە کرێکارانی خۆپیشاندەر دەکەوتنە بەیەکدادان لەگەڵ ئەوانەی بەکرێگیرابوون بۆ پەرت و بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانەکان. وەک بەشێک لە خۆپیشاندانێک لە 5ی مانگی نۆی 1882، 10،000 کریکار لە شاری نیویۆرک پشووی بێ موچەیان وەرگرت و لە ستی هۆڵەوە (City Hall)وە ڕێپێوانیان ئەنجام دا بۆ پارکێکی نزیک ئەوێ، بەم شێوەیە بەشدارییان کرد لە یەکەم ئەوەی ناوی دەبەن بە پشووی پیاوی کارکردوو .

لە یەکەم داخوازییەکان بۆ پشووی فەرمی کرێکاران پێشنیاری ئەوەکرا ئاهەنگەکان پێویستە ڕێپێوانی شەقامی لەخۆبگرێت، بەدواشیدا خۆشی و سەگەرمی بۆ کریکارەکان و خێزانەکانیان.

ئەمڕۆ ، جەژنی کرێکاران لە کۆتایی پشووی هەفتەدا ئاماژە بە فەرمی کۆتاییهاتنی هاوین دەکات. لە پاراستنی ڕەسەنایەتی جەژنەکەدا ، هێشتاش ئاهەنگەکان سازدەدرێن بە ڕێپێوان و کۆبوونەوەی خێزانەکان لەگەڵ یەکتری و چوونە سەیران و گەشت و گوزار و سازکردنی خۆراکی جۆراوجۆر لە پارک و باخچەکاندا.

بەپێی وتەکانی سەرۆک گروڤەر کلیڤلاند، کەوا لە ساڵی 1894 پرۆژە قانوونێکی واژووکرد کە ڕایگەیاند ڕۆژی کرێکاران جەژنێکی نیشتمانییە، گوتی،" هەستێکی ڕاستەقینەی ئەمەریکایی هەیە دان بە شکۆیی کار دەنێت هەروەها ئەو ڕاستییەی کەوا ڕێز و سەربەرزی بەندە لەسەر کاری چاک و ڕەنجدانی ڕاستی."

XS
SM
MD
LG