Accessibility links

Breaking News

ڕۆژی مارتن لوثەر کینگ ساڵی 2022


وێنەیەکی مارتن لوثەر کینگ لەسەر دیوارێکی لە واشنتنی پایتەخت کێشراوە.
وێنەیەکی مارتن لوثەر کینگ لەسەر دیوارێکی لە واشنتنی پایتەخت کێشراوە.

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

لە سێهەمین ڕۆژی دووشەممەی هەر مانگێکی یەک، ئەمەریکاییەکان ڕێز و ستایش لە یادی قەشە دکتۆر مارتن لوثەر کینگ دەگرن.

ڕۆژی مارتن لوثەر کینگ ساڵی 2022
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:46 0:00

لە سێهەمین ڕۆژی دووشەممەی هەر مانگێکی یەک، ئەمەریکاییەکان ڕێز و ستایش لە یادی قەشە دکتۆر مارتن لوثەر کینگ دەگرن.

جونیەر دکتۆر کینگ قەشەیەکی باپتس بوو لە ولایەتی ئەلەباما لە باشوری ئەمەریکا و ڕێبەرێک کە لە دژی نا یەکسانی ڕەگەزی لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا شەڕی دەکرد. دەبوو لەم 15 ی مانگی یەکدا ئاهەنگی 93 ساڵەی ڕۆژی لە دایکبوونی بگێڕایە.

لە کاتێکدا توندوتیژی بەربڵاوو بوو لە دژی ئەفریکاییە ئەمەریکاییەکانی لە هەندێک لە ناوچەکانی ئەمەریکادا هەوڵی گۆڕینی ڕژێمی ئەپارتایدیان دەدا، دکتۆر کینگ سەرکردایەتی بزووتنەوەیەکی مافی سیڤیلی کرد کە تیشکی دەخستە سەر خۆپێشاندانی نا توندوتیژیانە.دکتۆر کینگ کارگەرییەکی زۆری مەهاتما گاندی لەسەر بوو، دکتۆر کینگ کۆمەڵێک لە شەش پرینسیپی پێکهێنا کە ڕێنمایی کردەوەکانی خۆپێشاندان بۆ مافەکانی سیڤیلی دەکرد کاتێک مانگرتنی بە کۆمەڵ و دانیشتن و ڕێپێوانی ئاشتیانە و کردارە نا توند و تیژیـیەکانی تریان و کرداری نا فەرمانی سیڤیلیان ئەنجام دا. ئەو لە پەرتوکەکەی خوێدا بە ناوی" هەنگاوێک بەرەو ئازادی" بە وردی ڕوونی دەکات.

یەکەم ئەوە دەڵێت کە نا توندوتیژی ڕێگای ژیانە بۆ خەڵکی ئازا و ڕاوەستان لە بەرامبەر بەددکاردا.

دووەم، نا توندوتیژی بە دوای بە دەستهێنانی دۆستایەتی و تێگەیشتنە کە ڕزگاری و ئاشتبوونەوە درووست دەکات.

پاشان، ناتوندوتیژی بە دوای شکەستهێنانی نا دادپەروەریە، نەک خەڵک، چونکە تێدەگات کە بەددکاران، کەسانی بەددکار نین بەڵکو قوربانیشن.

پرینسیپی چوارەمیش هەڵگری ئەو ئازارەیە کە دەتوانێت پەروەردە بکات و بگۆڕێت و ئازارەکان وەربگرێت بێ تۆڵە کردنەوە.

کاتێک بە دەست ناهێنرێت، ئازار ئەگەری پەروەردەیی و گۆڕینی هەیە.

بە پێی پرەنسیپی پێنجەم، نا توندوتیژی لە جیاتی ڕق، خۆشەویستی هەڵدەبژێرێت.

پرەنسیپی شەشەم لەسەر نا توندوتیژی گرێمانە لەو دەکات کە گەردوون لەگەڵ دادپەروەریدایە. کەمتر لە هەفتەیەک پێش مردنی ڕایگەیاند، ئێمە زاڵ دەبین، چونکە کەوانەکەی گەردوونی ڕەوشت درێژە، بەڵام بەلای دادپەروەریدا دەچەمێت.

گەورەترین دەسکەوتی دکتۆر کینگ و بزووتنەوەی مافەکانی سیڤیل لە ساڵی 1964 دا هات، لەگەڵ پەسەندکردنی یاسای مافەکانی سیڤیل کە جیاکاری لە شوێنە گشتیەکاندا قەدەغە کرد، هەروەها جیاکاری لە کارکردنیشدا لەسەر بنەمای ڕەگەز، ڕەنگ، ئایین، جیندەر یان نەتەوەیی.

دکتۆر کینگ تەمەنی 39 ساڵ بوو کاتێک لە 4ی مانگی چواری 1968 بە گولـلەی بکوژێک گیانی لەدەستدا، بەڵام ڕێبازەکەی هێشتا زیندوویە.

لە ماوەی دە ساڵدا یاساکانی ئاپارتاید هەڵوەشێنرانەوە، وە ئەمڕۆ جیاکاری بووەتە تاوانێکی قێزەون و بەپێی یاسا سزای هەیە.

ژیانی دکتۆر مارتن لوثەر کینگ ڕەنگە لە ڕێگای ئەو وتەیەی هەڵبسەنگێنرێت کە دەڵێت" کۆتا پێوانەی پیاوێک لەو شوێنەدا نییە کە لە کاتی ئاسوودەیی و پشوودا لێی ڕادەوەستێت، بەڵکو لەو شوێنەدایە کە لە کاتی ئاڵەنگاری و ڕووبەڕووبوونەوەدا لێی دەوەستێت."

XS
SM
MD
LG