Accessibility links

Breaking News

ڕۆژی مارتن لوثەر کینگ 2023


پەیکەری مارتن لوثەر کینگ لە واشنتنی پایتەخت
پەیکەری مارتن لوثەر کینگ لە واشنتنی پایتەخت

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

لە سێهەمین ڕۆژی دووشەممەی هەموو مانگێکی یەکدا، ئەمەریکاییەکان ڕێز لە یادی دکتۆر مارتن لوثەر کینگ جونیەری شکۆمەند دەگرن . دکتۆر کینگ قەشەیەکی کڵێسای پرۆتستان بوو لە ویلایەتی ئەلەبامای باشوور و ڕابەرێک بوو لە خەباتکردن دژ بە نایەکسانی نەژادی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

ڕۆژی مارتن لوثەر کینگ 2023
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:05 0:00

لە سێهەمین ڕۆژی دووشەممەی هەموو مانگێکی یەکدا، ئەمەریکاییەکان ڕێز لە یادی دکتۆر مارتن لوثەر کینگ جونیەری شکۆمەند دەگرن . دکتۆر کینگ قەشەیەکی کڵێسای پرۆتستان بوو لە ویلایەتی ئەلەبامای باشوور و ڕابەرێک بوو لە خەباتکردن دژ بە نایەکسانی نەژادی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. ئەگەر هێشتا زیندووبوایە لە 15ی مانگی یەک دەبوو بە 94 ساڵ.

نزیکەی ئەو سەد ساڵەی کە لە ساڵی 1865 وە دەستیپێکرد، لەگەڵ کۆتایهاتنی جەنگی نێوخۆی ئەمەریکا و پەسەندکردنی 13 هەمین گۆڕانکاری لە دەستوردا، ئەوەی کۆیلایەتی قەدەغەکرد، هەروەها پشێویەکانی کۆتایی 1960 کان ، کاتێک بە سەدان هەزار ئەمەریکایی ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ داواکردنی پاراستنی مەفەکانی سیڤیل بۆ ئەو گروپانەی لە ڕووی سیاسییەوە نوێنەرایەتی نەدەکران لەوانە کەمینە نەژادییەکان و ژنان، زۆربەی دانیشتوانی ئەمەریکاییە بە ڕەچەڵەک ئەفریکاییەکان یاساکانی ناسروا بە جیم کرۆ دەیگرتنەوە . ئەمانە یاساکانی ویلایەتەکان و دەسەڵاتی خۆجێی بوون کە جیاکردنەوەی لەسەر بنەمای نەژادی و فەرقوجودایی زەقی کردە یاسا کە دواتر بە شێوەیەکی توندوتیژیانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکومەت و گروپەکانی مەدەنی پیادەکرا. ئەمەریکاییە بە ڕەچەڵەک ئەفریکاییەکان ئەوانەی هەوڵی گۆڕینی ئەم سیستمەی سیاسەتی فەرقوجوداییان دەدا بە توندوتیژییەکی لە ڕادەبەدەر بەرەنگارییان بوونەوە کە زۆر جار دەبووە مایەی مەرگی چالاکوانەکان.

لەم ژینگەیەدا، دکتۆر کینگ کە پابەند بوو بە بیروباوەڕی مەهاتما گاندی بۆ دەربڕینی ناڕزایەتی بێ توندوتیژی، پێشەوایی شوێنکەوتوانی کرد لە هەڵمەتی کاری بە کۆمەڵی بایکۆتکردن، مانگرتن، ڕێپێوانی ئاشتییانە و کاری دیکەی یاخیبوونی مەدەنیانەی بێ توندوتیژی .بەردەوام تۆڵە سەندنەوەی ئەوپەڕی توندی دژ بە ناڕەزایان تەنها بووە مایەی پیشاندانی پێویستی بە پەلە بۆ گۆڕان بۆ بەشەکانی دیکەی وڵات .

دکتۆر کینگ و بزوتنەوەی مافە مەدەنییەکان بۆ چەندان ساڵ جەختی لە مامەڵەی زیاتری یەکسانی کرد بەگوێرەی یاساکە و بە دەرکردنی یاسای مەدەنی ساڵی 1964، گەیشتە بەرزترین ئاستی، کە جیاکردنەوەی لە شوێنە گشتیەکاندا قەدەغەکرد ، هەروەها لە فەرقوجودایکردن بۆ وەرگرتن لە کاردا لەسەر بنەمای نەژادی و رەنگی پێست و ئاین و جێندەر یان ڕەچەڵەکی نەتەوەیی .

دکتۆر کینگ کاتی زۆری بەدەستەوە نەبوو بۆ ئەوەی چێژ لە بەرهەمەکانی ڕەنجەکەی ببینێت. ئەو لە ڕۆژی 4 ی مانگی چواری ساڵی 1968 و لە تەمەنی 39 ساڵیدا تیرۆرکرا. لەگەڵ ئەوەشدا، لە ماوەی 10 ساڵدا، سیاسەتەکانی جیاکاری هەڵوەشێندرانەوە و لەمڕۆدا تاوانێکی قێزەونە و بەگوێرەی یاسا سزای لەسەرە.

سەرۆک جۆو بایدن گوتی " لەمڕۆدا ، خەڵک لە هەموو چین و توێژەکان درێژە بەو رێپێوانە دەدەن بۆ بەرزکردنەوەی دەنگیان بۆ ئەوەی بەرەنگاری خراپی بەکارهێنانی دەسەڵات ببنەوە و بەرهەڵستی رقوکینە و جووداکاری بکەن و پارێزگاری لە مافی دەنگدان بکەن و دەستیان ڕابگات بە کاری باش و خزمەتگوزاری تەندروستی و خانوبەرە و هەروەها فێرکاری ." سەرۆک بایدن گوتی " لەمڕۆدا یادی کەلەپوری پیاوێک دەکەینەوە ئەوەی بانگەشەی بۆ ویژدانی نەتەوەکەمان و جیهان کرد. "

XS
SM
MD
LG