Accessibility links

Breaking News

ڕۆژی یادەوەری 2024


ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

سەرۆک جۆو بایدن دەڵێت،"ساڵانە وەک وڵاتێک ئەم ڕێوڕەسمی یادکردنەوەیە ئەنجام دەدەین، نابێت هەرگیز ئەو قوربانیە لەبیر بکەین کە بۆ پاراستنی دیموکراسیمان دراوە."

ڕۆژی یادەوەری 2024
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:11 0:00

لە دوایین دووشەممەی مانگی پێنجدا ، ئەمەریکا ڕێز لەو هاووڵاتیانەی خۆی دەگرێت ئەوانەی لە میانی خزمەتی وڵاتەکەیاندا گیانیان بەخشیوە. ئەمساڵ لە 27 ی مانگی پێنجدا ، بە هەزاران لە ئاڵا بچووکەکانی ئەمەریکا لەسەر کێلی گۆڕەکان و تابلۆی یادکردنەوە لە گۆڕستانەکانی سەرتاسەری وڵاتدا دادەنرێن و هەر یەکەیان نیشانەی گۆڕێکە و هەروەها ڕێزلێنانە لە قوربانیدانی پاڵەوانێکی کوژراو.

سەرۆک جۆو بایدن وتی، "ساڵانە وەک وڵاتێک ئەم ڕێوڕەسمی یادکردنەوەیە ئەنجام دەدەین، نابێت هەرگیز ئەو قوربانیە لەبیر بکەین کە بۆ پاراستنی دیموکراسیمان دراوە." نابێت هەرگیز ئەو ژیانانە لەبیر بکەین کە ئەم ئاڵا و گوڵ و کێلە مەڕمەڕانە نوێنەرایەتی: دایکێک ، باوکێک ، کوڕێک، کچێک، خوشکێک، هاوسەرێک، هاوڕێیەک. ئەمەریکاییەک دەکەن ."

لە کەنار ئاوی رۆژهەڵاتەوە بۆ کەنارئاوی رۆژئاوای وڵات ، هاووڵاتیان ئاهەنگی ڕۆژی یادکردنەوە دەگێڕن بە نمایشەکان کە کارمەندانی لەشکری و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی جەنگاوەرە دێرینەکان لەخۆدەگرن. سیاسەتمەداران وتار لەسەر ئازایەتی و خۆبەخشی و قوربانیدان پێشکەش دەکەن و ئەمەریکاییەکان لە هەموو شوێنێک بۆ ساتێک بێدەنگی ڕادوەستن: لە نوێژ و نزدا، یان تەنها یادەوەرییەکی خۆشی مردووەکان.

سەرۆک بایدن وتی " بە درێژایی مێژوو، سەربازەکانمان شەڕیان بۆ دیموکراسیمان کردووە و ئەگەر پێویست بووبێت لە پێناویدا گیانیان بەخشێوە."

سەرۆک بایدن وتیشی " ئەمڕۆ خزمەت و قوربانیدانی خۆیان و خێزانەکانیان، زۆر زیاتر لە ئەو بەردە بێدەنگانەی لەوێین دەنگدەداتەوە."

سەرۆک بایدن دەشڵێت، "ئێمە ئەوە لە بەهێزی هاوپەیمانی ناتۆماندا دەبینین، ئەوەی لە پەیوەندییەکانەوە بنیات نراوە کە ئێمە بۆ هەتا هەتایە لە ئاگری دوو جەنگی جیهانیەوە دروستمان کردووە. ئێمە ئەوە لە سەربازەکاندا دەبینین کە لە نیمچە دوورگەی کۆریادا هێشتا پاسەوانی دەکەن و شانبەشانی هاوپەیمانەکانمان ئاشتی دەپارێزن. ئێمە ئەوە لە هەموو بنکەیەک، لە هەموو سەربازگەیەک، لە هەموو کەشتییەک لە سەرانسەری جیهان دەبینین کە لەوێ سەربازەکەمان بە شانازییەوە خزمەت دەکەن و وەک هێزێک بۆ چاکە لە جیهاندا دەوەستن."

سەرۆک بایدن وتی " لەم ڕۆژەدا جارێکی دیکە پێکەوە کۆدەبینەوە بۆ ڕامان و وەبیرهێنانەوە ، بەڵام لە سەروو هەموویانەوە پابەندبوونەوە بەو داهاتووەی کە پاڵەوانە کوژراوەکانمان شەڕیان لە پێناودا کرد و ڕیشەی لە ئازادی و لێبووردەیی و دەرفەت و بەڵێ دادپەروەریدا داکوتاوە."

XS
SM
MD
LG