Accessibility links

Breaking News

پێشڕەوییەکی کەم بەڵام پێویستی بە خێرایی لە وتوێژەکانی ئێرانی هێشتا هەر هەیە


دانوستاندنێک لەگەڵ شاندی ئێرانی لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا سەبارەت بە بەرنامە ناوکیـیە. 17 ی مانگی دوازدەی 2021
دانوستاندنێک لەگەڵ شاندی ئێرانی لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا سەبارەت بە بەرنامە ناوکیـیە. 17 ی مانگی دوازدەی 2021

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختیکرد لەوەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پابەندبوونی بەوەی کە ببینیت ئێران هەرگیز چەکی ناوکی بەدەست نەهێنێت.

پێشڕەوییەکی کەم بەڵام پێویستی بە خێرایی لە وتوێژەکانی ئێرانی هێشتا هەر هەیە
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:46 0:00

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن گوتی کشانەوەی سەرۆکی ئەو کاتە دانۆڵد ترامپ لە ساڵی 2018 لە سەودا ناوکیەکەی ئێران ، ئەوەی بە فەرمی بە پلانی کاری گشتگیری هاوبەش دەناسرێت ، بووەتە مایەی خولقاندنی ڕەوشێکی سەخت .

ئەنتۆنی بلینکن لە دیمانەیەکی ئەم دوایانە لەگەڵیدا ئاماژەی دا و گوتی لەبری هێشتنەوەی پرۆگرامی ناوکی ئێرانی بە سنووردارکراوی کەچی ئێران هەنگاوی بەرەوپێشی لە پرۆگرامەکەیدا ناوە بە شێوەیەک هەتا دێت مەترسیدار دەبێت . گوتیشی دەبێت ئێمە سەروسەودای لەگەڵدا بکەین و ئێمە دەشیکەین.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختیکرد لەوەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پابەندبوونی بەوەی کە ببینیت ئێران هەرگیز چەکی ناوکی بەدەست نەهێنێت. گوتیشی ئێمە هێشتا بڕوامان وایە کە ئەگەر ئێمە بتوانین لە هەفتەکانی داهاتوودا نەک لە مانگەکانی داهاتوودا بەڵکو لە هەفتەکانی داهاتوو بگەڕێنەوە بۆ پلانی کاری گشتگیری هاوبەش واتا سەودا ناوکیـیەکە ئەوە دەبێتە باشترین کار بۆ ئاسایشمان و ئاسایشی هاوپەیمانانمان و هاوبەشانمان لە هەرێمەکەدا .

لەم هەفتانەی دوایـیدا ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئێران کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە لە میانەی وتوێژەکان لە ڤیەننا پێشڕەوییەکی کەم بەدەستهێنراوە و گەڕانەوەی دووقۆڵی بۆ پلانی کاری گشتگیری هاوبەش لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئێرانەوە دانوستانی لە بارەیەوە دەکرێت لە نێوان وڵاتانی 5 کۆ یەک کە لە بەریتانیا و چین و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ڕووسیا پێکدێن و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش بە ناڕاستەوخۆ .

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بلینکن ئاگاهی دا و گوتی کات بۆ تەواوکردنی دانوستانەکان هەتا دێت زۆر زۆر کەمدەبێتەوە .

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بلینک گوتی ئێران لەم مانگانەی دوایدا یۆرانیۆمی بۆ نزیک ئاستی چەکی ناوکی پیتاندووە . گوتیشی ئێران هەتا دێت زیاتر و زیاتر نزیکدەبێتەوە لەو ئاستەی کە دەتوانن لە ماوەیەکی زۆر زۆر کورتدا بە بڕی پێویست مادەی فیسڵ بۆ چەکێکی ناوکی بەرهەم بهێنن .

بلینک گوتیشی لە هەمان کاتدا ئێرانیەکان وا پێشڕەوی دەکەن ئەو کارەی هەتا دێت پێچەوانەکردنەوەی سەخت دەبێت لەبەر ئەوەی ئەوان شت فێردەبن و هەروەها شتی نوێ دەکەن ئەوەش لە سایەی شکاندنی ئەو کۆتوپێوەندانەیە کە بەپێی ڕێکەوتنەنامەکە بەسەریاندا سەپێندرابوو.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بلینکن گوتی لە حاڵەتی نەگەیشتن بە ڕێکەوتنێک لەسەر گەڕانەوەی دوو قۆڵی بۆ پلانی کاری گشتگیری هاوبەش لە هەفتەکانی داهاتوودا ، ئەو کاتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کاردەکات لەگەڵ هاوپەیمانانی و هاوبەشانی لە ئەوروپا و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەولاتریش لەسەر هەنگاوەکانی دیکە و بژرادەکانی دیکە ، بلینکن ڕاشیگەیاند و گوتی ئێمە بۆ هەر یەک لەو بژاردانە ئامادەین . گوتیشی بەڵام ئاشکرایە کە بۆ ئاسایشمان و بۆ ئاسایشی هاوپەیمانان و هاوبەشانمان زۆر باشتردەبێت ئەگەر بتوانین بگەڕینەوە بۆ پابەندبوو بە پلانی کاری گشتگیری هاوبەشەوە .

XS
SM
MD
LG