Accessibility links

Breaking News

هەنگاونان بۆ دواوە لە کۆتاییهێنان بە برسێتی


ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناوچەی تورکانا لە باکوری کینیا بڕێک خۆراکیان وەرگرتووە کە لە لایەن ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆیان دابینکراوە، شەممە 23 ی مانگی حەوتی 2022
ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناوچەی تورکانا لە باکوری کینیا بڕێک خۆراکیان وەرگرتووە کە لە لایەن ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆیان دابینکراوە، شەممە 23 ی مانگی حەوتی 2022

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ساڵانە ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ناوەڕاستی مانگی حەوتی ساڵی رابردوودا بڵاویکردەوە ، کاتێک مەسەلەکە دێتە سەر کۆتاییهێنان بە بەرسێتی ، جیهان پاشەکشێدەکات. لە ساڵی رابردوودا 828 ملیۆن کەس رووبەڕوی برسێتی بوونەوە کە 46 ملیۆن کەس زیاتر بوو بە بەراورد بە ساڵی 2020 و هەروەها 150 ملیۆن کەس زیاتر بوو بە بەراورد بە ساڵی 2019 .

هەنگاونان بۆ دواوە کۆتاییهێنان بە برسێتی
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:36 0:00

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ساڵانە ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ناوەڕاستی مانگی حەوتی ساڵی رابردوودا بڵاویکردەوە ، کاتێک مەسەلەکە دێتە سەر کۆتاییهێنان بە بەرسێتی ، جیهان پاشەکشێدەکات. لە ساڵی رابردوودا 828 ملیۆن کەس رووبەڕوی برسێتی بوونەوە کە 46 ملیۆن کەس زیاتر بوو بە بەراورد بە ساڵی 2020 و هەروەها 150 ملیۆن کەس زیاتر بوو بە بەراورد بە ساڵی 2019 .

سمانثا پاوەر بەڕێوەبەری گەشەی نێودەوڵەتی ئەمەریکایی گوتی لە ساڵی 2021 دا ، 193 ملیۆن کەس لە 53 وڵات لە سەرانسەری ئەفریکا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و هەروەها ئەمەریکای لاتینی بەلای کەم ڕووبەڕوی قۆناغی سێهەمی برسێتی بوونەتەوە.

ئەو ژمارەیە ڕەنگدانەوەی زۆر شتە لەوانە لەدەستدانی کار و داهات و پچڕانی زنجیرەی گەیاندنی کاڵا لە ئاکامی کۆڤید-19 و کارەساتەکانی کەشوهەوا و ململانێ بەردەوامەکانی لە گۆڕیدان و بەربەستەکانی حکومەتان بۆ ڕادەستگەیشتن بە کۆمەکی مرۆیی بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیەتی. بەڵام ئەمانە بێجگە لە نەهامەتیە خێراکانی مرۆڤی ئەمدوایانە ئەوەی هێرشی بێویژدانانەی ڤلادمێر پوتن بۆ سەر ئۆکرانیا خولقاندویەتی.

لەو کاتەوەی لە 24 مانگی دوودا ڕووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا ، لەشکری ڕووسی کێڵگەکانی ئۆکرانی و ئەمباری کشتوکاڵی وێرانکردووە هەروەها دامەزراوەکانی بەرهەمهێنان و گەمارۆی بەندەرەکانی دەریای ڕەشی لە ئۆکرانیا داوە و 20 ملیۆن تۆن لە گەنمە شامی و گەنم لە نێو سایلۆکان و شوێنەکانی دروستکردنی کەشتی گیریان خواردووە . بەڵام سمانثا پاوەر گوتی" هاوشێوەی ئەو کارە شوومەی پوتن کە دەستی ناوەتە گەردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا ئەو قەدەغە کەمتر هەستپێکراوانەیە کە خراونەتە سەر هەناردەکردنی پەینی کیمیای ڕووسی."

"ڕووسیا گەورەترین هەناردەکەری پەینی کیمیاییە لە جیهاندا ، بەڵام لە مانگی 11 ی ساڵی رابردووەوە رووسیا دەستیکرد بە قەدەغەکردنی هەناردەکردنی رێژەیەک لە پەینی کیمیایی خۆی بۆ بازاڕەکانی جیهان ، ئەوەش بووە هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهاکەی بە نزیکەی سێ هێند بە درێژایی ساڵی رابردوو."

بۆ جوتیاران لە ئەفریکا ، ڕەنگە ئەمە ببێتە مایەی کەمبوونەوەی کاتی چنینەوەی بەرهەمەکان بەرێژەی لەسەدا 20.

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا وا کاردەکات بۆ هاندان بۆ کاردانەوە بەرامبەر قەیرانی سەرهەڵداو. نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئاسایشی خۆراکی جیهانی کێری فاوڵەر گوتی " لە مانگی پێنجدا، کاتێک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نەخشە ڕێگای بۆ ئاسایشی خۆراکی جیهانی وەگەڕخست . ئەم دەستپێشخەریە " چەند بانگەشەیەک دیاریدەکات بۆ کارکردن لەوانە زیادکردنی یارمەتی مرۆیی خۆراک ، هێشتنەوەی بازاڕەکان بە کراوەیی و زیادکردنی بەرهەمهێنانی پەینی کیمیایی و هەروەها وەبەرهێنان لە سیستمەکانی خۆراک بۆ کەوتنەوە سەرپێ .

"بۆ وەڵامدانەوە بەرامبەر قەیرانی خۆراک ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە مانگی دووی ئەمساڵەوە بەڵینی نزیکە بە بەهای 2.8 ملیار دۆلار وەک یارمەتی خۆراکی داوە بۆ ئەفریکا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمەریکای لاتینی و هەروەها بۆ وڵاتانی کاریبی."

دکتۆر فاوڵەر گوتی " ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە پێشەواییکردن لە ڕێی ڕێکارەکانی خۆجێی و جیهانیەوە بۆ کۆتایی هێنان بەم قیرانە بێپێشینە شێوازەی خۆراک بەردەوام دەبێت." ناوبراو گوتیشی" ئێمە داوا لە هەموو وڵاتان دەکەین پابەندبوونی خۆیان دووپاتبکەنەوە بۆ دامەزراوە فرەلایەنەکان و بونیاتنانی بڕوابوون بە سیستەمی بازرگانی جیهانی و هەروەها ڕێوشوێنی کۆنکرێتی بگرنە بەر بۆ باشکردنی پێشبینیەکان بۆ مەودای کورت و مامناوەند و هەروەها مەودای درێژ لە پێناو ئاسایشی خۆراکی جیهانی. جیهان وا چاوی تێبڕیوین، با ئێمەش ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەین.

XS
SM
MD
LG