Accessibility links

Breaking News

ئەو وانەیەی دەبێت دیکتاتۆرەکان لە هەڵەبجە وەریبگرن


ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

دەبێت بەشار ئەسەد دەرئەنجام ئەوە لەبەرچاو بگرێت کە کەم دیکتاتۆر لە نێو جێگەدا دەمرن، یان بە سەلامەتی لە شوێنی تاوانەکانیان دەربازیان دەبێت.

ئەو وانەیەی دەبێت دیکتاتۆرەکان لە هەڵەبجە وەریبگرن
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:46 0:00

لە 16ی مانگی سێی ساڵی 1988 دا، ڕژێمی سەدام حسێن سەرۆکی ئەو کاتەی عێراق یەکێک لە قێزەونترین دڕندەییەکانی سەردەمی مۆدێرنی ئەنجام دا، ئەوەش کوشتنی بە هەزاران هاووڵاتی سیڤیلی عێراقی بوو بە گازی ژەهراوی لە شارۆچکەی هەڵەبجەی کوردیی- عێراق .

لە ساڵی 1998 دا ، سەدام حسێن هەڵمەتی ئەنفالی دەستپێکرد، کە سیاسەتێکی زەوی سووتاو بوو بە مەبەستی بێدەنگکردن یان نەهێشتنی کەمینە نەتەوەییە یاخیبووەکان بوو لە باکووری عێراق. سەدام حسێن ئامۆزاکەی عەلی حەسەن ئەلمەجیدی بە ئەنجامدانی هەڵمەتەکە راسپارد . عەلی حەسەن ئەلمەجید بڕیاری دا بەشی زۆری دانیشتوانی کوردی عێراق لەناوببات.

لەو ڕۆژەی مانگی سێدا، نزیکەی 3500 هەتا 5000 کەس لە هەڵەبجە گیانیان لەدەستدا، بەهۆی ژەهراوی بوون بە گازەکانی دەمار کە لە فڕۆکە سەربازییەکانەوە بەردرانە خوارەوە. ئەوە یەکەم جار بوو لە مێژووی هاوچەرخدا حکومەتێک بە چەکی کیمیایی هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانی خۆی.

عەلی حەسەن ئەلمەجید کە لەو کاتەوە بە عەلی کیمیایی ناسراوە، دواتر دڕندەیی زیاتری ئەنجام دا، لەوانە سەرکوتکردنی خوێناوی ڕاپەڕینێکی موسڵمانانی شیعە لە ساڵی 1991 دا.

کاتێک ڕژێمی سەدام حوسێن رووخێندرا، عەلی کیمیایی بە دیل گیرا و لەلایەن دادگای تایبەتی عێراقەوە دادگایی کرا و بە تاوانی جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی حوکم درا و لە سێدارە درا. دادگاکە تۆمەتەکانی لەسەر خودی سەدام حسێن هەڵوەشاندەوە تەنها لەبەر ئەوەی لە دۆسێیەکی جیادا سزا درا و لەسێدارە درا.

هەمان دادگاش سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر وەزیری بەرگری ئەو کاتەی بۆردومانی هەڵەبجە سەپاند ، هەروەها به سەر بەرپرسی هەواڵگری سەربازی ئەو کاتە .

دەوترێت چەرخی دادپەروەری بە هێواشی دەسوڕێتەوە بەڵام لە ڕادەبەدەر بە وردی دەهاڕێت. بکوژانی هەڵەبجە ئەوەی شایستەی بوون دووچاری بوون . چارەنووسی ئەوان دەبێت وەک ئاگادارکردنەوەیەک بێت بۆ هاوشێوەکانیان.

لەگەڵ ئەوەشدا ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا نەیتوانیوە پەند لە وانەکانی عێراق وەرگرێت. لە سەرەتای دەستپێکردنی نائارامییەکانی سوریا لە ساڵی 2011 ەوە، هێزە چەکدارەکانی عەرەبی سوریا و هێزە نیمچە سەربازییەکانی لایەنگری ئەسەد زیاتر لە 300 هێرشی کیمیاییان لە دژی دانیشتوانی سیڤیل ئەنجامداوە. بەشار ئەسەد هاوشێوەی سەدام حسێن و عەلی کیمیایی، گازی ژەهراوی لە دژی گەلەکەی خۆی بەکارهێنا و بە هەزاران کەسی کوشت.

سەرۆکی هەر حکومەتێک بەرپرسیارێتیەکی لە ئەستۆدایە کە لە بەرژەوەندی گەلەکەی کار بکات. سەدام حسێن و عەلی کیمیایی باجی ئەو دڕندەییانەیان دا کە لە هەوڵی توندکردنەوەی دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا ئەنجامیاندا. بۆیە دەبێت بەشار ئەسەد دەرئەنجام ئەوە لەبەرچاو بگرێت کە کەم دیکتاتۆر لە نێو جێگەدا دەمرن، یان بە سەلامەتی لە شوێنی تاوانەکانیان دەربازیان دەبێت.

XS
SM
MD
LG