Accessibility links

Breaking News

ئامادەکاری بۆ پەتای داهاتوو


کەسێک ڤاکسینی دژی نەخۆشی کۆڤید-19 وەردەگرێت
کەسێک ڤاکسینی دژی نەخۆشی کۆڤید-19 وەردەگرێت

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت "لەبەر ئەوەی پێکەوە کارمان کرد توانیمان سەرکردایەتی وەڵامدانەوەیەکی جیهانی بکەین کە یارمەتیدەر بوو تا جیهان لە قۆناغی توندی پەتای کۆڤید-19 دەربچێت."

ئامادەکاری بۆ پەتای داهاتوو
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:54 0:00

جیهان بە باشی ئاشنایە بە مەترسییە قووڵەکانی پەتایەکی جیهانی وەک کۆڤید-19 کە بە ملیۆنان کەسی کوشت و بووە هۆی وێرانکردنی ئابورییەکان.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆڕبەندی ئاسایشی تەندروستی جیهانی و دیپلۆماسی ڕایگەیاند تەنها ڕێگە بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی تەندروستی جیهانی پێکەوە کارکردنە " لە ڕاستیدا لەبەر ئەوەی پێکەوە کارمان کرد توانیمان سەرکردایەتی وەڵامدانەوەیەکی جیهانی بکەین کە یارمەتیدەر بوو تا جیهان لە قۆناغی توندی پەتای کۆڤید-19 دەربچێت."

لە پێناو ئەوەی زیاتر ئامادەبین بۆ هەڕەشەی تەندروستی داهاتوو، وەزارەتی دەرەوە لەم دواییانەدا ئۆفیسی ئاسایشی تەندروستی جیهانی و دیپلۆماسی وەگەڕخست. ئۆفیسە نوێیەکە زۆر بەتوندی کاری کردووە بۆ هێنانی هێز و ئامانجی دیپلۆماسی ئەمەریکایی بۆ ئەو ئەرکە بەپەلەیە.

وەزیری دەرەوە بلینکن گوتی "ئێمە [پلانی تەنگەتاوی سەرۆک بۆ فریاگوزاری ئایدز یان] چەندین وانەکانی PEPFAR بەکاردەهێنین بۆ نموونە، لەسەر چۆنیەتی بەدواداچوونی کاریگەرانە لەسەر بڵاوبوونەوەی پەتاکان و گەیاندنی دەرمان بۆ ئەو دانیشتووانەی کە بە سەختی دەستیان پێدا رادەگات."

بلینکن گوتیشی، " ئێمە دەستڕاگەیشتن بە پلانی تەنگەتاوی سەرۆک بۆ فریاگوزاری ئایدز PEPFAR، فراوان دەکەین بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەرتر ڕێگری لە ئایدز بکەین و خزمەت بەو کەسانە بکەین کە لەگەڵیدا دەژین."

ئەنتۆنی بلینکن گوتی "یەکێک لەو ڕێگایانەی کە ئەم کارەی پێدەکەین زیادکردنی هاوکارییەکانمانە لەگەڵ دەزگا هەرێمیەکان، وەک سەنتەرەکانی ئەفریکا بۆ کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان، ڕێکخراوی تەندروستی پان ئەمەریکان و یارمەتیدانی بونیاتنانی تواناکانی بەرهەمهێنانی هەرێمی لە وڵاتاندا، لەوانە سنیگال و ئافریکای باشوور ". گوتیشی "ئێمە ئەم کارە دەکەین بۆ ئەوەی وڵاتان بتوانن خێراتر چارەسەر و تاقیکردنەوە و ئامێری پاراستن بەرهەم بهێنن و دابەشی بکەن و کەمتر پشت بە کەرەستەی بیانی ببەستن و ئامادەبن."

وەزیری دەرەوە بلینکن گوتی ویلایەتەیەگرتوەکانی ئەمەریکا پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ سندوقی بانکی نێودەوڵەتی پەتاکان کۆدەکاتەوە، ئەوەی کە یاریدەدەر دەبێت بۆ وەڵامدانەوەی نێودەوڵەتی بۆ هەڕەشەکانی تەندروستی داهاتوو.

"لە ئێستادا سندوقەکە کاری گرنگ ئەنجام دەدات بۆ بونیاتنانی تۆڕەکانی چاودێری نەخۆشییە هەرێمیەکان و دروستکردنی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و فراوانکردنی هێزی کاری تەندروستی گشتی لە سەرانسەری جیهاندا. لە سەرەتای دەستپێکردنی سندوقەکە ساڵێک لەمەوبەر، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە 450 ملیۆن دۆلار بەشداری کردووە کە نزیکەی چارەکێکی کۆی بەشدارییەکانێتی هەتا ئێستا و ئێمە لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکان بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی زیاتر بەردەوام دەبین."

ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا ژێرخانی ئاسایشی تەندروستی جیهانی خۆی بەهێز دەکات بە یارمەتیدانی نۆژەنکردنەوەی دامەزراوەکانی ئێستای، وەک ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە گەڕان بەدوای دۆست و هاوپەیمانەکانیدا بۆ بیرۆکە و روانگەکان و هاوبەشیەکان."چونکە تەنها ئەگەر پێکەوە کاربکەین، دەتوانین جیهانێکی تەندروستتر و سەلامەتتر و پارێزراوتر بۆ هەمووان بونیات بنێین."

XS
SM
MD
LG