Accessibility links

Breaking News

سەرۆک بایدن خوازیاری کۆتایی هێنانە بە شەڕی یەمەن


تیموثی لیندەرکینگ
تیموثی لیندەرکینگ

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

سەرۆک جۆو بایدن ئامانجە سەرەکییەکانی سیاسەتی دەرەوەی دیاری کردووە بۆ ئایندەیەکی نزیک. لە نێو گرنگترین ئەمانەدا کۆتایی هێنانە بە شەڕی یەمەن.

سەرۆک بایدن خوازیاری کۆتایی هێنانە بە شەڕی یەمەن
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:37 0:00

سەرۆک جۆو بایدن ئامانجە سەرەکییەکانی سیاسەتی دەرەوەی دیاری کردووە بۆ ئایندەیەکی نزیک. لە نێو گرنگترین ئەمانەدا کۆتایی هێنانە بە شەڕی یەمەن.

یەمەن لە نێو هەموو وڵاتانی عەرەبیدا هەژارترینیانە. ئەو وڵاتە لە مێژە بەدەست پەتای هەژارییەوە جەفادەکێشێت، زۆربەی ئەمە لە ئاکامی نەبوونی ئاو و سەرچاوەکانی تر، بەرزی پەرەسەندنی دانیشتوان، ناوەبەناوە ڕوودانی شەڕی خۆجێی و نەبوونی ئاسایشی خۆراک بە بەردەوامی. لە سەرووی ئەوەشدا، شەڕی ناوخۆ کەوا لە ساڵی 2014 دەستیپێکردووە و هەر زوو بووە شەڕێکی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و هاوپەیمانی وڵاتانی عەرەبی بە سەرکردایەتی عەرەبستانی سعودی. هەروەها وەک شتێکی ئاسایی لە شەڕی چەکداریدا، خەڵکانی سیڤیلن کەوا زیاتر جەفادەکێشن.

ئەمڕۆ، زیاتر لە 24 ملیۆن و300 هەزار کەس لە یەمەن شایستەی دەستکەوتنی جۆرە یارمەتییەکی مرۆڤیانە وپاراستنن. لەوەتەی ساڵی 2015 وە بەدەیان هەزار کەسی سیڤیلی کوژراون و نزیکەی 3 ملیۆن و600 هەزار کەس لە ماڵی خۆیان ئاوارەبوونە.

سەرۆک بایدن گوتی " ئێمە پەرە بە دیپڵۆماسییەتمان دەدین بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی یەمەن ئەو شەڕەی کەوا کارەساتێکی مرۆڤیانە و ئیستراتیجی سازکردووە.

"من داوام لە تیمەکەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستم کردووە پشتیوانیمان بۆ دەستپێشخەرییەکەی بە ڕێبەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان زامنبکەن بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەست، کردنەوەی کەناڵەکانی مرۆڤیانە و گەڕاندنەوەی وتووێژەکانی ئاشتی کە لە مێژە ڕاگیراون."

لە هەمان کاتدا، سەرۆک بایدن دانانی دیپڵۆماتکاری لە مێژە و پسپۆری کەنداوی (تیموثی لیندەرکینگ)ی ڕاگەیاند وەک ڕاسپێردراوی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن. ئەو سەرپەرشتی کۆششە دیپڵۆماتییەکانی ئەمەریکا دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.

گوتی " تیم شارەزاییەکی لە مێژەی لە هەرێمەکەدا هەیە، و ئەو لەگەڵ ڕاسپێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها هەموو لایەنەکانی شەڕەکە کاردەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپڵۆماتی".

هەروەها دیپڵۆماسییەتی تیم لەلایەن ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ گەشەکردنی نێونەتەوەیی [ وەزارەتی دەرەوە] پشتیوانی دەکرێت کە کاردەکات بۆ دابینکردنی گەیاندنی یارمەتی مرۆڤیانە بە گەلی یەمەن کەوا جەفادەکێشێت بەو وێرانکارییەی کە بەرگەی ناگرێت.

لە کۆتا، سەرۆک بایدن گوتی کەوا ویلایەتە یەکگرتووەکان کۆتایی دەهێنێت بە هەموو پشتیوانییەکانی ئەمەریکا بۆ کردارەکانی هێرشکردن لە شەڕی یەمەندا، بە فرۆشتنەکانی چەکیشەوە کە پەێوەست بەوەبێت. هەرچۆنێکی بێت ویلایەتە یەکگرتووەکان نە دەستبەرداری هەڵمەتەکەی دەبێت دژی ئەلقاعیدە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی، کە زۆربەیان لە یەمەن ڕوودەدەن، نەش دەستبەرداری پشتیوانییەکەی دەبێت بۆ توانا بەرگرییەکانی عەرەبستانی سعودی.

گوتی " عەرەبستانی سعودی بەرەو ڕووی هێرشەکانی بە موشەک و پەلاماری بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و هەرەشەکانی تر دەبێتەوە لەلایەن ئەو هێزانەی ئێران یارمەتییان دەدات لە ژمارەیەک وڵاتاندا. ئێمە بەردەوام دەبین لە یارمەتیدانی عەرەبستانی سعوودی بۆ بەرگری لە سەروەری خۆی و لە یەکێتی خاکەکەی و گەلەکەی".

سەرۆک بایدن گوتی" ئەم شەڕە دەبێت کۆتایی پێ بێت."

XS
SM
MD
LG