Accessibility links

Breaking News

سەرۆک بایدن دەڵێت گەندەڵی هەڕەشەی ئاسایشییە


ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

یاداشتەکە فەرمان بە کاربەدەستانی باڵای حکومەت دەدات پەرە بە تەواو ئیستراتیجی حکومەت بدەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم بەڵایە.

سەرۆک بایدن دەڵێت گەندەڵی هەڕەشەی ئاسایشییە
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:56 0:00

لەبەر ئەوەی گەندەڵی هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی، بەربەرەکانیکردنی ئەو بەڵایەی جیهانی کارێکی سەرەکی سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی بایدن – هێریسە. بۆیە سەرۆک جۆو بایدن لە 3ی مانگی شەش، یاداشتێکی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی نیشتیمانی ڕاگەیاند سەبارەت بە بەربەرەکانیکردنی گەندەڵی، لەبەر ئەوە شەڕی دژ بە گەندەڵی کردە بەرژەوەندییەکی بنەڕەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئاسایشی نیشتیمانی. یاداشتەکە فەرمان بە کاربەدەستانی باڵای حکومەت دەدات پەرە بە تەواو ئیستراتیجی حکومەت بدەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم بەڵایە.

گەندەڵی پەتایەکی جیهانییە کەوا لە نێوان 2 و5 لەسەدای کۆی داهاتی ناوخۆ لە ئاستی جیهانیدا هەڵدەلووشێت. هەروەها سەرەڕای ئەوەی هیچ وڵاتێک لە جیهاندا بێ بەش نییە لە گەندەڵی، تێچوونەکانی گەندەڵی زۆرترین کاریگەری هەیە لەسەر بێتواناترین دانیشتوان لە جیهاندا. زۆرجاران تێچووەکانی بەرزترە لەو وڵاتانەی کەوا ناتوانن بەرگەی کەمترینی بگرن، ئەمەش دەبێتە بێبەشکردنی لەسەرچاوە گرنگەکان لە بوارەکانی وەک خزمەتگوزاری گشتی یا بایەخی تەندروستی. وەک سمانسا پاوەر بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەکردنی نیودەوڵەتی ئاماژەی پێدا " وا تەخمین کراوە گەندەڵی ساڵانە 1 ترلیۆن و26 ملیار دۆلار لە وڵاتانی بەرەوڕسکانچوو بە فیڕۆ دەدات."

سەرۆک بایدن لە بەیاننامەیەکدا هاوکاتی بڵاوکردنەوەی یاداشتنامەی لێکۆڵینەوەیەکی ئاسایشی نیشتمانی لەسەر شەڕی دژ بەگەندەڵی نووسویەتی " بە هێزکردنی هەستانەوە سەرخۆی دیموکراسییەکان کەوا ڕێز لە مافەکان دەگرن یەک لە ئەرکە قورسەکانی بەرهەڵستییەکانی سەردەمی ئێمەیە."

" گەندەڵی بنەماکانی کۆمەڵگا دیموکراتییەکان بنکۆڵ دەکات. کاریگەری حکومەت کەمتر دەکات، سەرچاوەکانی گشتی بە فیڕۆدەدات، هەروەها نایەکسانی خەراپتر لێدەکات بۆ دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاری، واتا کاری خێزانەکان سەختتر دەکات بۆ یارمەتیدانی خۆشەویستەکانیان. گەندەڵی پەلاماری بنەماکانی دەزگاکانی دیموکراتیک دەدات، کە دەبێتە مایەی توندڕەوی و پەرەسەندنی توندییەکەی، هەروەها ئاسانکاری دەکات بۆ ڕژێمە زۆردارەکان بۆ تێکدان و شێواندنی حکومەتی دیموکراتیک."

سەرۆک بایدن نووسیویەتی "ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشەنگ دەبێت و ڕێنمایی ڕێبەرایەتی بەرەو پێشەوە دەکات بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی، و کۆمەڵگای سیڤیلی، هەروەها لەگەڵ کەرتی تایبەتی بۆ شەڕی پەتایەی گەندەڵی. بەڵام ئەمە ئەرکێکە بۆ سەرتاپای جیهان. هەروەها لەسەر هەموومان پێویستە پشتیوانی لە وڵاتیانی ئازا و بەجەرگ بکەین لە سەرانسەری دونیا کەوا داوای حوکمێکی ڕاستگۆ ودەستپاک و شەفاف دەکەن."

بێگومان، یاداشتنامەکە دەریدەخات کەرتی تایبەتی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بینوێنێت لەو شەڕەدا. حکومەتی ئەمەریکا سنووری ئاستی قانونی بەرزدەکاتەوە بۆ کۆمپانییە ئەمریکاییەکان، و لەسەریان پێویستە شەفافییەتی جموجۆلەکانی داراییان لە دەرەوەی وڵات چاکبکەنەوە ، کاری باشتربکەن لە هاوبەشیکردنی زانیارییەکان لەگەڵ حکومەت، هەروەها وەزارەتی خەزێنە لە خاوەنەکانی کە سوودبەخش بوونە ئاگادار بکەنەوە – یا ئەوانەی سوودەکانی خاوەندارێتی وەردەگرن، تەنانەت سەنەدی خاوەندارێتی هی کەسێکیتریش بێت.

"بەربەرەکانیکردنی گەندەڵی هەر تەنیا فەرمانڕەواییەکی باش نییە، بەڵکو بەرگری لەخۆکردنە، خۆشەویستی بۆ نیشتمانە، هەروەها پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ پاراستنی دیموکراسییەکەمان و ئایندەمان."

XS
SM
MD
LG