Accessibility links

Breaking News

سەرۆک بایدن داوادەکات چاکسازی لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا بکرێت


جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا وتاری خۆی لە دانیشتنی 77 هەمین خولی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک پێشکەش دەکات. 21 ی نۆی ساڵی 2022
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا وتاری خۆی لە دانیشتنی 77 هەمین خولی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک پێشکەش دەکات. 21 ی نۆی ساڵی 2022

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

بە داگیرکردنی دڕندانە و بێپاساوی ئۆکرانیا، ڕووسیا کە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە ، هەڕەشە لە کرۆکی ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ پارێزگاریکردن لە ئاشتنی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

سەرۆک بایدن داوادەکات چاکسازی لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا بکرێت
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:36 0:00

سەرۆک جۆو بایدن لە وتاری ئەم دواییەدا بۆ ئەنجومەنی گشتی گوتی بە داگیرکردنی دڕندانە و بێپاساوی ئۆکرانیا، ڕووسیا کە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە ، هەڕەشە لە کرۆکی ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ پارێزگاریکردن لە ئاشتنی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

سەرۆک بایدن ڕایگەیاند "ڕووسیا بێشەرمانە بنەما بنەڕەتییەکانی ناوەرۆکی دەستورنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێلکرد"، گوتیشی " هیچ شتێک گرنگتر نییە لە گەمارۆی ئاشکرا لەسەر ئەو وڵاتانەی کە بەزەبری هێز خاکی وڵاتی هاوسێیان داگیردەکەن.

لە مانگی دووی ساڵی 2022 دا ، بە ماوەیەکی کەم دوای ئەوەی کرێملن دەستیکرد بە داگیرکارییە بەربڵاوەکەی، ئەنجومەنی ئاسایش دەنگی لەسەر بڕیاریک دا و دەستدرێژیەکانی ڕووسیا سەرکۆنەدەکات و داوای دەستبەجێ کشانەوەی هێزەکانی ڕووسی لە ئۆکرانیا دەکات. بەڕەچاوکردنی ڕاستییەکان و پرینسیپەکانی دەستورنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ، دەبوایە بڕیارەکە بە ئاسانی پەسەندبکرایە .

بەڵام وێڕای پشتیوانی 11 ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش ، کەچی بەهۆی یەک دەنگی "نەخێر" لەلایەن ڕووسیاوە ، شکست بە بڕیارەکە هێنرا. هەر یەکێک لە 5 ئەندامی هەمیشەیی ئەم توانای ڤیتۆکردنەیان هەیە و دەشێت ئەوە ببێتە سەرچاوەیەکی شێواندنی مەترسیدار بۆ دابونەریتە نێودەوڵەتیەکان ، کاتێک یەکێک لە ئەندامانی بە زەقی ئەو دابونەریتانە پشتگوێ دەخات لەپێناو هەوڵدان بۆ بەرژەوەندییە هەڵەشەکانی خۆی.

باڵێۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لیندا تۆمس - گرینفیڵد بەم دایانە ئاماژەیکرد کە لە ساڵی 2009 وە ، ڕووسیا 26 ڤیتۆی بەکارهێناوە و 12 ڤیتۆیان چین دەنگی خۆی خستووەتە پاڵ ڕووسیا ، هاوکات ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تەنها 4 جار ڤیتۆی بەکارهێنا . لیندا تۆمس - گرینفیڵد گوتی" هەر ئەندامێکی هەمیشەیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە مافی ڤیتۆ بەکاردەهێنێت بۆ بەرگریکردن لە ڕەفتارە دوژمنکارییەکانی ، ئەوا دەسەڵاتی ئەخلاقی لەدەستدەدات و دەبێت بەرپرسیار بکرێت."

لە وتارەکەیدا بۆ ئەنجومەنی گشتی ، سەرۆک بایدن داوای گرتنەبەری ئەو ڕێکارانەی کرد بۆ بەهیزکردنی متمانە و کاریگەریی ئەنجومەنی ئاسایش . سەرۆک بایدن ڕایگەیاند کە " ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ، لە نێویاندا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەبێت بەردەوام پشتیوانی و بەرگری لە دەستورنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن و هەروەها خۆیان لە بەکارهێنانی ڤیتۆ بەدور ڕاگرن ، تەنها لە بارودۆخی کەم شێوە و ئەوپەڕی نائاساییدا نەبێت .

سەرۆک بایدن ڕاشیگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتیوانی لە ئەنجومەنەکە دەکات ، لە هەر یەک لە ئەندامانی هەمیشەی و هەروەها نا هەمیشەی ئەنجومەنەکە. لە وتارەکەیدا سەرۆک جۆو بایدن داوای کورسی هەمیشەیی بۆ "وڵاتان لە ئەفریکا و ئەمەریکای لاتینی و هەروەها لە کاریبی کرد".

سەرۆک بایدن گوتی،" کاتی ئەوە هاتووە کە ئەم دامەزراوەیە زیاتر گشتگیر بێت بۆ ئەوەی بتوانێت باشتر وەڵامی پێداویستیەکانی ئەمڕۆی جیهان بداتەوە و گوتیشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وابەستەی ئەم کارە گرنگە دەبێت."

XS
SM
MD
LG