Accessibility links

Breaking News

ڕۆژی سەرۆک 2021


ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

لە سێیەمین دووشەممەی مانگی دوودا، ئەمەریکاییەکان بە ئاهەنگ‌گێرانی ڕۆژی سەرۆک ڕێز لە ڕێبەرەکانی ڕابردوویان دەگرن.

ڕۆژی سەرۆک 2021
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:54 0:00

لە سێیەمین دووشەممەی مانگی دوودا، ئەمەریکاییەکان بە ئاهەنگ‌گێرانی ڕۆژی سەرۆک ڕێز لە ڕێبەرەکانی ڕابردوویان دەگرن.

بیرەوەری کەوا ئەمڕۆ تێیدا ڕێز لە هەموو سەرۆکەکان دەگیرێت، لە سەرەتادا ئاهەنگ‌گێران بوو بۆ جۆرج واشنتنی یەکەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان.

وەک کەسایەتییەکی سەرەکی لە ماوەی جەنگی شۆڕشی ئەمەریکادا و هەروەها وەک یەکەم سەرۆکی وڵاتەکە، لە ڕادەبەدەر بەناوبانگ بوو. زۆر جاران لە ڕابردوو و ئێستاش بە باوکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ناودەبرێت . ئەمە بەشێکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو ڕێبەرێکی لەشکری بوو کەوا سەرکەوتنی کۆڵۆنییەکانی ئەمەریکایی بەسەر بەهێزترین لەشکری ئەو سەردەمەدا بۆ ئەو دەگەڕێتەوە. بەڵام بەردەوام بوو لەسەر سازکردنی نەخشەی ئایندەی سەرۆکایەتی کەوا نموونە و پـێشینەیەکی زۆری دانا بۆ ئەوانەی پاش ئەو, پۆستەکە دەگرنەدەست.

واشنتن باوەڕی هەبوو بە پێویستی بۆ وەدەستهێنانی هاوسەنگی لە نێوان ئەوەی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەوەندە بەهێزبیت تا بتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەرانە ڕێبەرایەتی حکومەتێکی نیشتیمانی بکات، بەڵام ئەوەندە بەهێزنا کە وەک ئەوەی لاسایی دەسەڵاتێکی پادشایی بکاتەوە. جۆرج واشنتن نیگەران بوو لەوەی کەوا ئەگەر ئەو لە پۆستی سەرۆکایەتیدا بمرێت، ئەوسا خەڵک ڕەنگە بڕیاربدەن کە پۆستی سەرۆکایەتی بۆ تەواوی ژیانە، واشنتن پاش دوو ماوەی گەڕی سەرۆکایەتی دەستی لەکارکێشایەوە. جگە لەیەک سەردەم - واتا چوار گەڕی سەرۆکایەتییەکەی سەرۆک فرانکلین دیلانۆ ڕۆزڤیلت - هەموو سەرۆکەکان پەیڕەوی نموونەکەی واشنتنیان کردووە لە خزمەتکردن کە لە دوو گەڕ زیاتر لە پۆستی سەرۆکایەتی نەبوونە. لەساڵی 1951، کۆنگریسی ویلایەتە یەکگرتووەکان 22 مین گۆڕانکاری لە دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکان پەسەندکرد کەوا ماوەی سەرۆکایەتی لە دووگەڕ زیاتر نەبێت.

سەرۆک واشنتن بەشێوەیەکی مەزن کاریکردە سەر ڕێڕەوی ئەوەی کە پۆستی سەرۆکایەتی بەرەوپێشەوە هەنگاوبنێت. ئەو پێوانەیەکی بۆ هەموو بوارەکان دانا، بەدەسەڵاتی سیاسی وپەیڕەوی لەشکری وسیاسەتی ئابووریەوە.

هەربۆیەشە کەوا لەسەرەتای ساڵی 1800دا واتا ساڵێک پاش مردنی، ئاهەنگ بەبۆنەی ڕۆژی لەدایک بوونی جۆرج واشنتن لە 22ی مانگی دوو سازدرا، بە شێوەیەکی نا فەرمی لە سەرانسەری ئەو وڵاتە نوێیەی کە ئەو لە سازبوونی یارمەتیدا. سازکردنی ئاهەنگ بە بۆنەی لەدایکبوونی واشنتن لە ساڵی 1885دا بە فەرمی بووە پشوودانێکی نیشتیمانی. لە ئاکامدا ئەمەریکاییەکان هەروەهاش دەستیانکرد بە ڕێزگرتن لە ڕێبەرێکی مەزنی دیکەش، ئیبراهم لینکن کەوا ڕۆژی لەدایکبوونی کە 12ی مانگی دووە لە ڕۆژی لەدایکبوونی واشنتنەوە نزیکە. لە ئاکامدا سێیەمین دووشەممەی مانگی دوو بووە ڕۆژیکی ئاهەنگی فیدراڵی بۆ ڕێزگرتن لەهەموو سەرۆکەکان.

ئاهەنگی ڕۆژی سەرۆک ستایشی ئەو ڕێبەرانەدەکات کەوا ئازا و بە جەرگ و پابەندبوونە بۆ گرتنەبەری ئەم کارە زۆر سەختە و ڕێبەرایەتیکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کاتەکانی خۆشی و ناخۆشیدا.

جۆرج واشنتن جارێک لە نامەیەکدا بۆ هاوڕێیەکی نووسیبووی" هەمووان ئەو خۆشی جوانییەی دەورووبەری بەشی دەرەوەی ئەو نووسینگەیە دەبینن و زۆر بەلایانەوە سەیرە'' گوتی '' بەلای منەوە هیچی تێدانییە، بێجگە لە ڕەونەقی کەوا ڕەنگە ڕەنگدانەوەی پەیوەندی بێت بە دەسەڵات و هێزی بتەوکردنی خۆشی مرۆڤایەتییەوە."

XS
SM
MD
LG