Accessibility links

Breaking News

ڕۆژی سەرۆکەکان 2022


ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

لە سێهەمین دووشەممەی مانگی دوودا، ئەمەریکاییەکان جەژنی ڕۆژی سەرۆکەکان دەگێڕن.

ڕۆژی سەرۆکەکان 2022
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:56 0:00

لە سێهەمین دووشەممەی مانگی دوودا، ئەمەریکاییەکان جەژنی ڕۆژی سەرۆکەکان دەگێڕن. ئەم یادە لە بنەڕەتدا بۆ دانپێیدان بە جۆرج واشنتن یەکەمین سەرۆک کۆماری ئەمەریکا بوو. لە دەستپێکی ساڵی 1800 دا ، واتە ساڵێک دووای مردنی، بە شێوەیەکی نا فەرمی لە 22 ی مانگی دوو لە سەرانسەری ئەو وڵاتە نوێیەی کە لە دامەزراندی یارمەتی دا، جەژنی لەدایکبوونی بەڕێوەچوو. لە کۆتاییدا، ئەو ستایشکردنە سەرۆکێکی مەزنی دیکەی گرتەوە، ئەویش ئەبرام لینکن کە ڕۆژی لە دایکبوونی لە 12ی مانگی دووە و لە واشنتەوە نزیکە.

جۆرج واشنتن و ئەبرام لینکن لەسەر ئاستی نزیکەی هەموو جیهان وەکو دوو باشترین سەرۆک کۆمار دادەنرێن کە ئەو پۆستەیان گرتبێتەدەست. ئەمەش هەتا ڕادەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕووداوە گرنگانەی کە لە دەوروبەریاندا ڕوویان دەدا وە هەر یەکەیان کەسایەتیـیەکی پاک بوون و ئەمەش وەهای کرد بڕیاری دوور بینایەیان هەبێت و وڵاتەکە بخەنە سەر ڕێڕەوی ئەوەی بەهێزی گەشە بکات و سەرفراز ودیموکراسی بێت.

جۆرج واشنتن بە ناوبانگترین کەسایەتی سەردەمی خۆی بوو. ئەو تاکە سەرۆک کۆمار بوو کە بە کۆی دەنگ هەڵبژێردا. نوێنەری هەر ولایەتێک دەنگی پێی دا. کاتێک واشنتن دەستی بە کار کرد، شتێک نەبوو بە ناوی حکومەتێک وە یاخود سەرکردەیەک نەبوو بۆی ببێتە نمونەیەک و چاوی لێبکات. دیموکراسی لە هیچ شوێنێکی تری جیهاندا نەبوو، بەڵام ئەو یارمەتی دا لە داڕشتنی ئەو بنەمایانەی کە یارمەتی دا بۆ شەڕێک تێی بکۆشێت بۆ هەر کەس و لە هەر شوێنێکدا کە مافەکانیان تێدا یەکسان بێت. ئەو یەکێک لە هێزە پاڵنێرەکان بوو بۆ درووستکردن و دامەزراندنی دەستور، ئەو بەڵگەنامەی کە ئەو بنەما و میکانیزمانە پێیناسە دەکات کە حکومەت لەسەری دامەزراوە و لە ڕێگەیەوە مافەکانی هاووڵاتیان دیاری دەکرێت. بە کردەوەکانی خۆی، ئەو لە بواری سیاسی و سەربازی و هەروەها ڕێبازی ئابوری پێوەرەکانی خۆی دانا، بە دەست لە کارکێشانەوە هەر پاش دوو خولی سەرۆکایەتی و دڵنیابوون لەوەی کە سەرۆکایەتی نەبێتە پێگەیەک بۆ هەتا هەتا و دەسەڵاتی سەرۆکایەتیش بە ئاشتیانە بگوازرێتەوە.

بە هەمان شێوە ئەبرام لینکن سەرۆکایەتی وڵاتێکی کرد کە لە تەنگەژەدا بوو. کە واشنتن ناچار بوو لەگەڵ پێکهێنانی وڵاتێکی نوێدا، بەڵام ئاڵەنگاری لینکن چاودێرکردنی بوو لە ڕێگای شەڕێکی ناوخۆدا بۆ ڕێگا گرتن لە هەڵوەشانەوەی و دانانی ڕێگایەک بۆ ئەوەی بەهێزتر و یەکگرتوو تر گەشە بکات لە پێش شەڕ. ئەبرام لینکن نمونەیەکی نوێی داڕشت کە لە جیاتی ئەوەی حکومەتێکی ناوەندی لاواز پێکەوە فیدراسیۆنێکی هەتا ڕادەیەکی سەربەخۆی ولایەتەکان پێکەوە ڕاگرتووە، بە یەکێیتیەکی ڕاستەقینەی ولایەتەکان بە سەرۆکایەتی حکومەتێکی بەهێزی فیدراڵ جێگۆڕکێ بکرێت.

ئەمڕۆ، ڕۆژی سەرۆکەکان ڕێز لە هەموو کەسێک دەگرێت کە ئەم پۆستەی گرتبێتەدەست، بەڵام هیچ کامیان هێندەی واشنتن و لینکن کاریگەرییان نەبووە وە شایستەی ڕێزلێنانی زیاتربن.


XS
SM
MD
LG