Accessibility links

Breaking News

ڕۆژی سەرۆک 2025


ئەم وێنەیە جۆرج واشنتن نیشان دەدات کە لە ڕۆژی دەستبەکاربوونیدا لە 30 ی مانگی چوار 1789 بە بەلەمێک گەیشتە نیویۆرک.
ئەم وێنەیە جۆرج واشنتن نیشان دەدات کە لە ڕۆژی دەستبەکاربوونیدا لە 30 ی مانگی چوار 1789 بە بەلەمێک گەیشتە نیویۆرک.

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

سێیەم دووشەممە لە مانگی دوودا لە ئەمەریکا ڕۆژی سەرۆکەکانە. لە بنەڕەتدا بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی جۆرج واشنتن، یەکەم سەرۆکی وڵات بوو، ئەمڕۆ ئەم بۆنەیە وەک دانپێدانانێکە بە هەموو سەرۆکەکانی وڵاتدا.

ڕۆژی سەرۆک 2025
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:54 0:00

سێیەم دووشەممە لە مانگی دوودا لە ئەمەریکا ڕۆژی سەرۆکەکانە. لە بنەڕەتدا بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی جۆرج واشنتن، یەکەم سەرۆکی وڵات، لە ساڵی 1968 ەوە بۆنەکە ڕێزیشی لە ئەبراهام لینکن گرتووە. ئەمڕۆ ئەم بۆنەیە وەک دانپێدانانێکە بە هەموو سەرۆکەکانی وڵاتدا.

ڕێوڕەسمەکە وەک ئاهەنگێک بۆ یادی لەدایکبوونی جۆرج واشنتن دەستیپێکرد، واشنتۆن ڕۆژی 22ی مانگی 2 لەدایکبووە. جۆرج واشنتۆن زیاتر لە هەر کەسایەتییەکی دیکەی سەردەمی خۆی، ڕێنیشاندەری ئایندەی ئەمەریکا بووە هاوکاتی جەنگی شۆڕشگێڕانە و بەرەنجامەکانیشی؛ ئەو ململانێ شەش ساڵەیەی کۆتایی بە سەرەتاکانی کۆلۆنیالیزمی وڵاتەکەی هێنا و وڵاتەکەیشی خستە سەر ڕێڕەوی نوێی دیموکراتیەتی نوێنەرایەتی.

لەڕاستیدا زۆرجار جۆرج واشنتن بە دامەزرێنەری وڵات ناودەبرێت، نەک تەنها لەبەر ئەوەی سەرکردەیەکی سەربازیی سەرکەوتوو بووە، بەڵکو بەڕاستی کارەکانی لە ژیانی سیڤیلی دوای جەنگدا پێشینەیەکی بۆ هەموو ئەو کەسانە دانا کە لە باڵاترین ئۆفیسی وڵاتدا بە دوایدا هاتن.

جۆرج واشنتن وڵاتی خستە سەر پێگەیەکی دارایی دروست و سەرکردایەتی ئەمەریکای کرد لەو قۆناغە بەراییەدا هاوکاتی ژانە سەرەتاییەکانی وڵات و ئەم هەوڵەیشی بە خێرایی بووە مایەی لەدایک بوونی حکومەتێکی سەقامگیر و دیموکراسی و یاسایی.

بە وازهێنانی خۆبەخشانە دوای دوو خولی چوار ساڵە و بە دڵنیابوون لە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات بۆ ئەو سەرکردەیەی کە بۆ جێگرتنەوەی هەڵبژێردرا، جۆرج واشنتن پێشینەیەکی گرنگی بۆ هەموو سەرۆکەکانی داهاتوو دانا.

ئەگەر ڕێنمایی جۆرج واشنتن نەبوایە، ئەگەرێکی زۆر هەبوو کە ئەمەریکا گەشەی نەکردبا و نەدەبووە ئەو وڵاتەی ئەمڕۆ. بە هەمان شێوە سەرکردایەتییەکەی ئەبراهام لینکن کە ڕۆژی لەدایک بوونەکەی دەکەوێتە 12 ی مانگی دووەوە و ئەمەریکای لە جەنگی ناوخۆ تێپەڕاند، ئەگەر وەها نەبووایە ئەوا ململانێیەک دەهاتە ئاراوە کە دەکرا بە ئاسانی وڵاتەکە لەبەر یەک هەڵوەشێنێت. بەڵام توانایی لینکن بۆ چەسپاندنی بیروڕای گشتی لە ستانەکانی باکوور و گردکردنەوەی کۆدەنگی سیاسی سەبارەت بە پێویستی هەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی، بووە هۆی شکستی ستانە جیابووەکان و لە کۆتاییدا وڵاتەکەی بەجۆرێک یەکخست کە هەرگیز پێشتر وانەبووە .

لە کاتێکدا پێش جەنگی ناوخۆ، ئەمەریکا تەنیا بریتی بوو لە: کۆمەڵێک قەوارەی سیاسی بەهێز لە ژێر دەسەڵاتێکی ناوەندی تاڕادەیەک لاوازدا یەکگرتوو بوون، بەڵام ئەو وڵاتەی لە دوای چوار ساڵی شەڕی خوێناویدا سەریهەڵدا، بە یەکگرتوویی لە ژێر حکومەتێکی ناوەندی بەهێزدا یەکگرتووانە لەسەر پێ وەستا.

جۆرج واشنتن و ئەبراهام لینکن سەرکردەی سەردەمی جەنگ بوون کە دانیان بە پێویستییەکی بنەڕەتیدا دەنا بۆ هەبوونی گەلێکی یەکگرتوو لە سایەی حکومەتێکی بەهێزدا. ئەمەریکا شانازی دەکات بە ژمارەیەک لە سەرکردە ناودارەکانەوە. با ڕاستگۆ بین، کەمێک لە سەرۆکەکان، زۆر شتیان لەدوای خۆیان بەجێهێشتووە، بەڵام هیچیان کاریگەریی جۆرج واشنتن و ئەبراهام لینکنیان نەبووە.

ئەمڕۆ بۆنەی یادەوەری ئەوان دەگێڕین و ڕێزیش لەو کەسانە دەگرین کە لەوکاتەوە بە درێژایی سەدەکان پارێزگارییان لە میراتەکانیان کردووە.


XS
SM
MD
LG