Accessibility links

Breaking News

بەرەوپێشبردنی ئازادی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری لە ئێراندا


ئێرانییە ئەمەریکاییەکان گردبوونەوەیەکیان لە ناوەندی شاری لۆس ئەنجلس ئەنجامداوە وەک هاوسۆزییەک بۆ خەڵکی ئێران، 1 ی مانگی دەی 2022
ئێرانییە ئەمەریکاییەکان گردبوونەوەیەکیان لە ناوەندی شاری لۆس ئەنجلس ئەنجامداوە وەک هاوسۆزییەک بۆ خەڵکی ئێران، 1 ی مانگی دەی 2022

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

هاوکاتی ئەوەی حکومەتی ئێران دەستڕێژی گولـلە لە ناڕەزایانی ئاشتیانە دەکات و ڕادەستگەیشتن بە ئنتەرنێتی جیهانی لە هاووڵاتیانی خۆی دەبڕێت ، لە هەمان کاتدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەڵوێست وەردەگرێت بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ دەستڕاگەیشتنیان بە زانیارییەکان لە ڕێی ئنتەرنێتەوە .

بەرەوپێشبردنی ئازادی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری لە ئێراندا
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:11 0:00

حکومەتی ئێران دەستڕاگەیشتن بە ئنتەرنێت بۆ بەشی زۆری 80 ملیۆن لە هاوڵاتیانی خۆی بڕیوە، بۆ ڕێگریکردن لێیان و هەروەها لە جیهان لە تەماشاکردنی سەرکوتکردنی توندئامێزی بۆ سەر ناڕەزایانی ئاشتیانە ئەوەی بەهۆی مەرگی دڕندانەی مەهسا ئەمینی بە دەستی پۆلیسی ئاکاری ئێرانی سەریهەڵدا. وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن گوتی" مردنی مەهسا ئەمینی بێواتا و تراژیدیانەیە و ئێستاش حکومەتی ئێران بە توندی ناڕەزایانی ئاشتیانە وا سەرکوتدەکات ئەوانەی ڕەوایانە توڕەن لە مەرگی مەهسا ئەمینی ،" . " ئاشکرایە کە حوکمەتی ئێرانی لە هاوڵاتیانی خۆی دەترسێ."

خاتوو مەهسا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئاکاری ئێرانی دەستگیرکرا گوایە بەهۆی ئەوەی بە دروستی حیجابی نەپۆشی بوو . مەهسا ئەمینی بە سەختی برینداربوو کاتێک لە گرتوخانەدا بوو دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا دوای ئەوەی بێهۆش بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕۆژنامەوانی ، بەلای کەم 76 کەس کوژراون و پتر لە 1200 کەسیش لە سەرانسەری ئێران دەستگیرکراون . ناڕەزایان داوای کۆتایی هێنان بە پۆشینی بە زۆرەملێی حیجاب دەکەن و هەروەها پێشێلکارییەکانی دیکە بۆ سەر مافەکانی ژنان لە ئێران . ناڕەزایەکان بەلای کەم 80 شاری لە سەرانسەری ئێران گرتووەتەوە.

هاوکاتی ئەوەی حکومەتی ئێران دەستڕێژی گولـلە لە ناڕەزایانی ئاشتیانە دەکات و دەستڕاگەیشتن بە ئنتەرنێتی جیهانی لە هاووڵاتیانی خۆی دەبڕێت ، لە هەمان کاتدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەڵوێست وەردەگرێت بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ دەستڕاگەیشتنیان بە زانیارییەکان لە ڕێی ئنتەرنێتەوە . هەربۆیە ئۆفیسی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی سامانی بیانی مۆڵەتی گشتی ناسراو بە D-2 دەرکردووە – ئەوەی ڕێگەپێدانێکی درێژکراوەیە کە ڕێگە بە دامەزراوە تەکنەلۆژیـیەکان دەدات خزمەتگوزاریەکانی زیاتری دیجیتاڵ بۆ هاووڵاتیانی ئێران دابینبکەن ، لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریـیەکانی کڵاودی کۆمپیوتەری بۆ ئامرازەکانی باشتر بە مەبەستی بەهێزکردنی ئاسایش و تایبەتمەندییەکانی ئنتەرنێتیان .

ئەم هەنگاوانە یاریدەدەر دەبن لە توانادان بە ئێرانیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی حکومەتی ئێرانی بۆ چاودێریکردن و سانسۆرکردنیان . بەم موڵەتە گشتیە نوێکراوەیە ، ئێستا دەکەوێتە سەر کۆمپانیاکان بڕیاربدەن کە خزمەتگوزارییەکانی ئنتەرنێتی ڕێگەپێدراو بۆ ئێرانییەکان دابین بکەن.

حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوامدەبێت لە دیاریکردنی ئەو دەرفەتانە بۆ پشتیوانیکردنی لە توانای ئیرانییەکان بۆ ئەوەی ئازادانە و بەبێ ترس لە تۆڵەسەندنەوە لەلایەن حکومەتەوە پەیوەندی پێکەوە بکەن.

XS
SM
MD
LG