Accessibility links

Breaking News

برەودان بە مافەکانی کچان


باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان " لیندا گرینفیڵد " گوتی "هەموو کچێک شایستەی ئەوەیە لە جیهانێکی ئازاد و دوور لە توندوتیژی و فەرق و جودایی جێندەری بژی، کە تێیدا دەستی بە پەروەردە و فێرکاری باش ڕابگات هەروەها بە خزمەتگوزاری تەندروستی و دەرفەتەکانی بەدەستهێنانی کار.

برەودان بە مافەکانی کچان
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:57 0:00

باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان " لیندا گرینفیڵد " گوتی "هەموو کچێک شایستەی ئەوەیە لە جیهانێکی ئازاد و دوور لە توندوتیژی و فەرق و جودایی جێندەری بژی، کە تێیدا دەستی بە پەروەردە و فێرکاری باش ڕابگات هەروەها بە خزمەتگوزاری تەندروستی و دەرفەتەکانی بەدەستهێنانی کار.

لە ڕاستیدا ئەمانە مافی هەموو کچێکە .دڵنیابوون لەوەی ئەم مافانە پارێزراون گرنگە بۆ کۆتاییهێنان بەوپەڕی هەژاری و هەروەها زیادکردنی گەشەکردنی هاوبەش بۆ هەر کۆمەڵگەیەک یان وڵاتێک، وەبەرهێنان لە فێرکاری کچاندا نەک هەر تەنها سوودی بۆ کچان هەیە بەڵکو بۆ کۆمەڵگەکانیشیان. بەگوێرەی بانکی جیهانی، ئەو کچانەی خوێندنی ئامادەییان بەدەستهێناوە دەبنە ئەو ژنانەی کە زانیاری زیاتریان لەبارەی خۆراک و خزمەتگوزاری تەندروستیەوە هەیە. هەروەها ئەو کچانە شیانی کەمتریان هەیە کە بەر لەتەمەنی 18 ساڵی هاوسەرگیری بکەن و منداڵی کەمتریشیان دەبێت، هاوکات ئەو کچانە شیانی زیاتری ئەوەیان هەیە کە لەدەرەوەی ماڵەوە کاربکەن و داهاتی زیاتر پەیدابکەن.

دەرئەنجامی ئەمەش منداڵی تەندروست تر و ڕۆشنبیرتریان دەبێ ومنداڵەکانیش ڕۆشنبیر و تەندروست دەبن. لەگەڵ ئەوەشدا ، لە زۆرێک لە وڵاتان ، کچان بۆ تەواوکردنی خوێندنیان ڕووبەڕووی بەربەستەکان دەبنەوە . بانکی جیهانی ئاگاهیدا کە کۆمەڵگەکان ئەوانەی ڕێگری دەکەن لەوەی کچان 12 ساڵی فێرکاری تەواوبکەن، لە نێوان 15 و 30 ترلیۆن دۆلار لە بەرهەمهێنان و داهات بەدرێژایی تەمەن لەدەستدەدەن. گرنگە کە تێبینی ئەوە بکەیت کە بەربەستەکان کچان ڕووبەڕوویان دەبنەوە ڕاستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر توانایان بۆ فێربوون و هەروەها کارکردنیان بە باشترین توانا.

یەکەم ، کچان زۆرجار هەست بە ناسەلامەتی دەکەن کاتێک لە خوێندنگەن و هەروەها لە کاتی هاتوچۆکردنیان بۆ خوێندنگە. توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری یەکێکە لە هۆکارەکان کە ڕەنگە کچان نەتوانن خوێندن تەواو بکەن، لایەنگری جێندەری لە پۆلەکانی خوێندندا ئەوەش ئاستەنگێکی دیکەیە .

تێڕوانینی ڕەگداکوتراو لەسەر بنەمای جێندەری کاریگەری نێگەتیڤی درێژخایانی لەسەر ڕێزی خودی کچان و توانای ئەکادیمیان هەیە، هەروەها لەسەر هەڵبژاردنی بواری خوێندنیشیان .

دەبێت دەرفەت بدرێتە کچان بۆ ئەوەی هەموو ئاستەکانی فێرکاری تەواوبکەن و ئەو شارەزاییانە فێرببن کە پێویستن بۆ کارپێکردن لە کێبڕکێی لە بازاڕی کاردا. هەروەها دەبێت ڕێگە بە کچان بدرێت بڕیار لەسەر ژیانی خۆیان بدەن و بەشداری لە کۆمەڵگەکانیان و وڵاتەکانیاندا بکەن.

باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان لیندا گرینفیڵد گوتی " ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا درێژە بە وابەستەیی خۆی دەدات بۆ برەودان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤی هەموو کچان و ژنانی لاو." گوتیشی " ئێمە داوا لە جیهان دەکەن ببنە هاوبەشمان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کچان دەستیان بە ئاو و خۆراکی سەلامەت ڕابگات ، هەروەها بە فێرکاری و خزمەتگوزاری تەندروستی و بە ڤاکسینەکان، بە ئایندەیەک کە توندوتیژی تێدا نەبێت و تێیدا ڕێز لە مافەکانیان بگیرێت ." لیندا گرینفیڵد گوتیشی " ئێمە دەزانین کاتێک کچان دەتوانن ئازاد بن و بەتەواوی لە وتوێژەکانی جیهانیدا بەشداربن ، ئەوە بۆ هەموومان باشترە.

XS
SM
MD
LG