Accessibility links

Breaking News

پوتن بە هەڵە حسابی کردبوو


سەرۆک جۆو بایدن لە میانەی پێشکەشکردنی وتاری ساڵانەی سەرۆک لە کۆنگرێس لە 1 ی مانگی سێی 2022
سەرۆک جۆو بایدن لە میانەی پێشکەشکردنی وتاری ساڵانەی سەرۆک لە کۆنگرێس لە 1 ی مانگی سێی 2022

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

پوتن مەزندەی کرد کە سوپای ڕووسیا دەتوانێت جارێکی تر سنوورەکانی ئۆکرانیا ببەزێنێت لەگەڵ کەمێک لە کاردانەوەیەکی پڕێک زیاتر لە شەرمەزارکردنی لەسەر ئاستی جیهان.

پوتن بە هەڵە حسابی کردبوو
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:15 0:00

لە 24 مانگی دوو ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا فەرمانی دا بە هێزەکانی لەشکر و دەزگاکانی زانیاری وڵاتەکەی هێرش بکەنە سەر ئۆکرانیا. پوتن مەزندەی کرد کە سوپای ڕووسیا دەتوانێت جارێکی تر سنوورەکانی ئۆکرانیا ببەزێنێت لەگەڵ کەمێک لە کاردانەوەیەکی پڕێک زیاتر لە شەرمەزارکردنی لەسەر ئاستی جیهان، سەرەڕای بەڵێنەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی و هاوکارانی بۆ دەرئەنجامە خێرا و توندەکان، وە بە دوای هەوڵە دیپلۆماسیـیە فراوانەکان بۆ تاوتوێکردنی نیگەرانیـیە ئاسایشیەکانی ڕووسیا. پوتن بە هەڵە مەزندەی کرد.

سەرۆک جۆو بایدن لە وتاری ساڵانەیدا لە یەکی مانگی سێ وتی "ڤلادیمیر پوتن دەیویست بنەماکانی جیهانی ئازاد بهەژێنێت و لەو باوەڕەدا بوو کە دەتوانێت بە ڕێبازە هەڕەشەئامێزەکانی چۆک بە جیهاندا دابات، بەڵام ئەو بە هەڵەدا چووبوو. پێی وابوو کە دەتوانێت بچێتە ئۆکرانیا و جیهانیش بێ دەنگ بێت. ئەو پێی وابوو ڕۆژئاوا و ناتۆ وەڵامی نادەنەوە وە پێیی وابوو لە ناو وڵاتیش دەتوانێت دابەشمان بکات، بەڵام پوتن هەڵەی کرد، ئێمە لە ئامادەباشیدابووین. "

سەرۆک بایدن وتی"ئێمە زۆر بە چڕی و وریاییەوە ئامادەییمان کرد، ئێمە چەندین مانگمان بەسەر برد بۆ دروستکردنی هاوپەیمانیـیەک لە وڵاتانی ئازادیخوازی تر هەر لە ئەوروپا و ئەمەریکاوە بگرە تاکو ئاسیا و ئەفریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پوتن."

سەرۆک بایدن هەروەها وتی "ئێمە لە پێشدا لەگەڵ جیهاندا هاوبەشیمان کرد ئەوەی کە دەمانزانی پوتن پلانی داناوە و بە وردی چۆن هەوڵ دەدات بە هەڵە پاساوی دەستدرێژیەکەی بدات. ئێمە بە ڕاستی بەرەنگاری درۆکانی ڕووسیا بووینەوە، وە ئێستا کە ئەو هێرشەکەی ئەنجام دا، جیهانی ئازاد بەرپرسیاری دەکات. "

"ئێمە گەورەترین بانکەکانی ڕووسیا لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی دادەبڕین، ڕێگا گرتن لە بانکی ناوەندی ڕووسیا بۆ بەرگریکردن لە ڕوبڵی ڕووسیایی کە وەها دەکات 630 ملیار دۆلاری پارەی شەڕی پوتن بێ بەها ببێت. ئێمە دەست گەیشتنی ڕووسیا بە تەکنۆلۆژیا دادەبڕین کە بۆی هەیە هێزی ئابوری لاواز دەکات و بۆ ماوەی چەندین ساڵی داهاتوو سوپاکەی لاواز دەکات. "

ئێمە ئاسمانی ئەمەریکا بە رووی هەموو گەشتە ئاسمانیـیەکانی ڕووسیادا دادەخەین و ڕووسیا زیاتر پەراوێز دەخەین و زیاتر فشار دەخەینە سەر ئابوریـیەکەی. ئێمە ئۆلیگارەکانی ڕووسیا وە یاخود ئەوانەی دەستیان بە سەر ئابوری و دامودەزگاکاندا گرتووە و سەرکردە گەندەڵەکان کە بە دوای دەستکەوتی نایاسایـیدان دەیانکەینە ئامانج، لە هەمان کاتیشدا ئێمە پشتگیری و یارمەتی خەڵکی ئۆکرانیا دەکەین کە بە ئازایانە شەڕ لە دژی داگیرکاری ڕووسیادا دەکات.
هەروەها وتی "ئێمە پێکەوە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان پشتیوانی لە ئۆکرانیـیەکان دەکەینلە خەباتیاندا لە پێناو ئازادی. یارمەتی لەشکری. یارمەتی ئابوری. یارمەتی مرۆیی. ئێمە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار وەک یارمەتی ڕاستەوخۆ پـێشکەشی ئۆکرانیای دەکەین. بەردەوام دەبین لە یارمەتیدانی خەڵکی ئۆکرانیا لە بەریکردن لە وڵاتەکەی و کەمکردنەوەی مەینەتیـیەکانی."

سەرۆک بایدن وتیشی" لە درێژایی مێژووماندا ئێمە ئەم وانە فێربووین، کاتێک دکتاتۆرەکان باجێک بۆ دەستدرێژیـیەکانیان نادەن، ئاژاوەی زیاتر دروست دەکەن. پوتن دەستیکردووە بە توندوتیژی و ئاژاوەنانەوە، لەوانەیە لە گۆڕەپاتی شەڕدا دەستکەوتی هەبێت، بەڵام لە درێژخایەندا باجێکی قورس و بەردەوام دەدات."

XS
SM
MD
LG